هەرزن/herzin: ن:[ ڕوو][ کە] ئەرزن، پەڕشت، جۆ ڕەشە، کزن، گارس، گاڵ، گلێنە : گیایەکە هێشوویی و رەنگ سوور و دەنکەکانی هێلکەیین و لە زۆر شوێندا دەچێندرێت.[ ئینگـ: darnel , ryegrass, commun rye]{ کەمالنامە، ل، 669}. 

لە کوردەوارییدا زۆرتر وەک ئالیک بۆ مەڕ و ماڵات وباڵندە بەکاردەهێندرێت. بەرەکەی هێشووییە و ڕەنگی دانەکانی زەرد، سپی و یان سوور و قاوەیین، دەکرێت بڵێین وەک دەنگی زوڕاتە بەڵام ئەم لە قەوارە دا زۆر گچکەترە، هەربۆیەش لەهێندیک ناوچەدا بە زوڕات دەڵێن( هەرزنە گەورە). گەڵاکانیشی پان و بێکورکن و دەنکەکانیشی لەنێو کیلاندان ولق و چڵەکانیشی پرسێکی وەک پرزی زوراتیان پێوەیە. هەروەک لەپێشدا ئاماژەمان پێکرد، هەرزن زۆرتر دانەوێڵەی مەڕوماڵات و باڵندەی وەک کۆتر و مریشک و پەلەوەری ماڵییە، بەڵام لەهێندێک وڵاتدا وەک برنج لێی دەنن و خواردنی لێسازدەکەن. لەبەرئەوەی جۆرێک ماتریکس پرۆتینی تێدایە، دەتوانێت لەبەرتیشکی هەتاوەوە رەنگەکەی بگۆڕدرێت. لەبواری مەوادی پرۆتیندارەوە زۆر دەوڵەمەندە و ماددەی کانی تێدایە، بەبرژاوی بۆ پێگەییشتنی منداڵان زۆر باش و بەکەڵکە.

لە ئەبو ڕەیحانەوە دەگێڕنەوە کە لە کتێبی “صیدنە” دایە و بە پێی ئەو گێڕانەوەیە کە لە پێشینیانی کوردەوە لە نێو خەڵکی کورددا لەسەر ئەم گیایە باس دەکرێت، لە بەسەرهات و چیرۆکەکەدا خودای ” گێڵ” یان ” گاڵ” کاتێک بە پێی بەردەنووسراوەیەک کە کێوەکانی نزیک قەرەداغ لە ئاشورییەکانەوە ماوەتەوە، لە نێو گۆتیەکانەوە بەرەو ئاسمان هەڵفڕیوە و ئیتر نەگەڕاوەتەوە، هەر بۆیە خودای (EA)( ئەذا).[ لا: panicum miliaceum ][ ئینگـ: Millet].[ ناوی زانستی: Setaria italica] 

پاککردنەوەی هەرزن/pakkirdinewey herzin: کتپ:

هەرزن یان گلێنە یەکێک لە دانەوێلەکانی سەر بە بنەماڵەی Gramineae کە. 

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
 فەرمانڕەوایی  هۆبە پۆل پلە  خێزان   چەشن  جۆر 
kingdom Clade class order family Genus speies
Plantae Magnoliophyta Liliopsida Poales Poaceae Panicum Panicum miliaceum
جیهانی ڕووەک  هەرزن

 

 چوار جۆرەکەی هەرزن 

1 – هەرزنە تاڵە/herzine taľe: نتـ:[ ڕوو] گاڵە ( دەبێت بۆ بدرێ ئەوجا لەئاشی بکرێت). هەرزنی پڕۆزۆ. [ ئینگڵ :  proso millet]. 

{

بەری مەشکێم هەرزنی تاڵە

پشتی مەشکێم هەرزنی تاڵە

حەیران لە تاوان بێ حاڵە

هەی ماڵە بابم مەشکێ

هەی عەمر و چاوم مەشکێ

}{  فۆلکلۆر}

2 – هەرزنە گەورە/herzine gewre: نتـ:[ ڕوو][ خۆ] دەرە : هەرزنی پەنجەدەست. [ ئینگـ: finger millet]

چاندنی هەرزنی پەنجە دەست : هەرزنی پەنجە دەست ماوەی گەشەی کورتە لە وەرزی گەرم دەچێنرێت. بەرزی باڵای لە نێوان 60 تا 120 سم دەبێت. ڕێژەیەکی زۆرکەم ئاوی پێویستە بەڵام دەبێت بە بەردوام بیت لە ئاودان چوونکە ڕەگێکی فشەڵی هەیە زوو ووشک دەکات.  پەڕینی خۆیی پیتێن دەکات، تۆو دەگرێت لە ماوەی 75 هەتا 90 ڕۆژ. ڕەنگی تۆوەکەی زەرد، پڕتەقاڵی، سەوز و مۆرە. زۆر پێویستی به خاکی بە پیت نیە، وە زۆر کەم تووشی حەشرات دەبێت.

3 – هەرزنە کێویلە/herzine kêwîle: نتـ:[ ڕوو][ هەرزن+ ئە+ کێویلە] ئەموسڵا، بیلیلک، چەووەر، خولیرە، خلێرە، دنێب، زیزانە، زیوان، شەلەمە، شیلمۆک، کاڵتاس، گیاروونە، گیاپشیلە، گیابریش، مرۆر، وولیرە : گیایەکە لەناو گەنم دا دەروێت، بەرەکەی لە گەنم دەچێت بەڵام بچووکترە، تاڵە، هەگەر کەسێک بیخوات خەوی لێ دەکەوێنێت.[ ئینگ: false oat-grass, french rye grass]{ کەمالنامە، ل، 669}. 

4 – هەرزنە گێلۆش/herzine gêloş: نتـ:[ ڕوو][شا] هەرزنی کلکی ڕێوی.[ ئینگ: foxtail millet]

5 – هەرزنە مێنە/herzine mêne: ن:[ ڕوو] خۆژە : هەرزنێکە باش، خؤش، شیرین و ووردە : هەرزنی پیڕڵ.[ ئینگـ: pearl millet]

خاشیک/xaşîk: ن:[ ڕوو][ کباک] جۆرە هەرزنێکە، نفشەک گارسە، نایێ خوارن.

:: پاچیک ژ خاشیک پاکترە.

.

.

.

.