لاشیپان/laşîpan: ن:[ ئەند][ لا+ شیپان] باڵشمە : لایەکی داری دارەڕی سەردەرگا و پەنجەرە. یان باهووی ئەملا و ئەولای دەرگا.{ خاڵ،ڵ، 232}
{
ئێستاش مـەکر و نیگاو نازت هـەر ئینرژی دڵداریە ؟
سەرەتـاتکێـی لاشیپـان و دەرک و ئــاواییت هـەیە ؟
}{ کاروخ هێرۆیی }
:: هەردوو دەستی نابویە لاشیپانی دەرگاکەوە.{ گوڵی ڕەش : شێرزاد حەسەنیش}
لاشیپانە/laşîpane: ن:[ ئەند] لاشیپان.
.
.
.
.