هەرزە/herze: ئان:

1 – مەردوومی هەڵەی چڵفر.{ خاڵ، ل، 409}. 

2 – بڵح، جیوەلەک( کباک)، خوێری، دلسڤک، سووک، گرزە، لەوجڕ، لەوچە، وەینەک، هەرچی و پەرچی : کەسێکە قسەی پڕوپووچ بکات.{ گیو، ل، 910}    

هەرزەبێژ/herzebêj: نفا:[ هەرزە+ بێژ( ئێژتن)] کەسێکە کە هەمیشە قسەی هیچ و پووچ بکات. 

هەرزەچەنە/herzeçene: نفا:[ د ][ هەرزە+ چەنە( )] هەرزەبێژ.  

هەرزەکار/herzekar: نتـ:[ هەرزە+ کار]

1 – بالق _ باڵغ،  قراسە، قرامێر، شووكام، لیفكام، پێ گەییگ : تێپەركردنی سووڕی منداڵی، كەوتنە ئاوتێزانی زایندەگی.

2 – مەردوومی گەنج، لاو، جەحێل، خورت، داوێن پیس. بەترەڤ. 

3 – بەتێگەیشتی تازە تەمەنێکە لە سێزدە ساڵییەوە هەتا نۆزدەساڵی کە تەواو دەکات.[ ئینگـ : teenager , teenage, teener]  

هەرزەکاری/herzekarî: نچ: دەمی گەنجیی، جحێلی، لاوی.  

هەرزەگەڕ/herzegeř: نفا:[ هەرزە+ گەڕ( گەڕان)] ئاوارە، چەرخچی، ڕاتوول، گاڤ قەلیش. 

هەرزەگۆ/herzego: نفا:[ هەرزە+ گۆ( گۆتن)] هەرزەبێژ. 

هەرزەگۆیی/herzegoyî: نچ: گووتن قسەی هیچ و پووچ. 

هەرزەگیی/herzegîy: نچ:[ د ] هەرزەیی. 

هەرزەمەشق/herzemeşiq: نتـ:[ هەرزە+ مەشق] نووسینی شت بە بێ . 

هەرزەنووس/herzenûs: نفا:[ هەرزە+ نووس( نووسین)] کەسێکە کەشتی هیچ و پووچیjبێ مەبەست . 

هەرزەنوییس/herzenwyîs: نفا: هەرزەنووس. 

هەرزە و هۆرزە/herze û horize: نتـ:[ د ] کوڕ و کاڵی هەرزە.  

هەرزەوێژ/herze wêj: نفا:[ د][ هەرزە+ وێژ( وێژتن)] هەرزەبێژ. { خاڵ، ل، 410}. 

هەرزەیی/herzeyî: نچ: 

1 – ئەوەی پەیوەندی بە هەرزە وە هەبێت. 

2 – بێ ئابڕوویی، بێ شەرمی، بڵحی، حیزەبخۆیی، دلسڤکاهی، ساتوولی، سووکی، هەڵەیی و جڵفڕیی.{ گیو، ل، 910}   

 

بوون بە هەرزەکار/bûn be herzekar: کتپ: بالخ بوون، بالق بوون _ باڵقبوون، پەرفین( کباک)، خۆناسین، شەیتان پێ پێکەنین، هەراش بوون.  

.

.

.

.