یەخسیر/yexsîr: ئان:[ بیا][ ع : اسیر] ئەسیر، ئێخسیر _ ئێسیر، بەند، بەندە، بەننە( هـ، کە)، بەیدەست، بێسەر، بندەست، دیل، ژێردەست، کۆیلە، گرتوو، یەسیر : کەسێکە لەشەڕی دوژمنکاریدا گیرابێت.{ گیو، ل، 938}.
:: ئەسیری بسکی ئاڵۆزی کچە کوردێکی نەشمیلم.
{
مەمدە بەر تابووری موژگانت هەتاكوو غەمزە بێ
ها بە جارێک بمكوژە، یەخسیری توركانم مەكە
}{ وەفایی.ل. 130}.
یان
{
}{ هێمن}
یەخسیرکرا/yexsîr kira: کتن: گرا، دەزیندان خرا.{ هەژار، ل، 687}
یەخسیرکردن/yexsîr kirdin: کتن:
یەخسیرگیران/yexsîr gîran: کتن:
یەخسیرگیراو/yexsîrgîraw: ئانفا:[ ڕامیا][ خانە+ بگیر(گرتن)] بەیدەستكراو، خانەبگیر، خانەشاریی : گرتنی یەکێک و بەردەست کردنی لەخانووی خۆیدا، لەماڵی خۆدا بەیەخسیرگیراو. یان لە ژێرچاودێریی پیاوی میریی لەماڵی خۆدا.
بەیەخسیرگرتن/yexsîrgirtin: کتپ:[ بە+ یەخسیر+ گرتن] حیزبگیر : کەسێکە بەنامەردی لەناکاو بگیرێت.
نامەردانە بەیەخسیر گرتنی کەسێک.
گرا/gira: ن: گیرا : یەخسیرکرا.
.
.
.
.