خۆگر/xogir: ئانفا:[ خۆ+ گر( گرتن)] یەکترگر.
1 – ئارام گرتوو _ بەئارام، بەپشوو _ پشوودار، بەسەبر، بەرگەگر، بەرگر، پایەدار، بەرگری کار، توندوتۆڵ، خۆگیر، دانبەخۆداگر، دڵفڕە، شازدەهەناسە.
2 – [ ئد] بتەو(کهـ): کچێنی پێماو، کچێنی دار، کچی ماڵ( ئەو کچەی بنی نەپژابێت).
3 – بەیەکداچوو، سفت، یەکترگر. [ ئینگـ : compact , impacked ]
خۆگرتن/xogirtin: کتن:[ خۆ+ گرتن]
1 – [ کشت] پەلداکوتان، ڕیشە داکوتانی گیا .
2 – گوێگرتن( بەنهێنی لە ئاخاوتنی خەڵک). ویستان( بەدزییەوە) بۆ گوێگرتن لەخەلک و ئاگایی وەدەس هێنان.
3 – [ ئد] دەوڵەمەندبوون.
4 – چەقیین، لەسەرپێ.
5 – پەلتین، توندگرتن، گرزبوون.
خۆنەگر/xonegir: نفا، ئانفا:[ خۆ+ نە+ گر (گرتن)] سست، پڵپ، کێوی، نارام، ڕەمۆک، یاخی.
خۆنەگرتوو/xonegirtû: ئانفا:[ خۆ+ نە+ گرتوو(گرتن)] پەلەشت.
لەخۆگر/le xogir: نتـ:[ مجـ] لە سەرخۆ پەیمان کردن، بەڵێندان، پەیماندان، بۆ شەتل و نەمامان، گرسان.
.
.
.
.