دادا/dada: ن:
1 – [ خێز][ ڕۆژ، ل] نەنک.
2 – [ خێز][ ئەردە] دایک، تایەن، دەدە.
.
.
______________________
دادا/dada: ن:[ بیا][ هونەر] سەرەتای ئەم شێوەزا هونەرییە لەشاری زوریخ لە سویسرا سەری هەڵدا و دواتر بەلین، پاریس و نیویۆرکی گرتەوە. ئەوجی ئەم شێوازە لەنێوانی 1916 – 1924 بوو، واتا لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەم دا.
دادائیزم/dada: ن:[ بیا][ هونەر] شێوازێکی وێنەکێشی، پەیکەرتاشی و وێژەیی ئەوروپییە، لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا سەری هەڵداوە.[ ئینگـ : dadaism].
دادای/dada: ن:[ بیا][ هونەر] هەر تشتێک پەیوەندی بە دادا یان دادائیزمەوە هەبێت.
.
.
.
.