تووتە¹/tûte: ن:[ توێ][ ؟]

1 – بچووکترین پەنجەی دەست، قامکی تووتە، پیت.

2 – ڕەشبالووک، بالووکڕەش: گۆشتێکی زیادەیە لەسەر پێڵووی چاو پەیدا دەبێت.

3 – خاڵ و نیشانی سەرلەش.

تووتەڵە/tûteľe: نتـ: تووتە، قج( رۆژ) _ قجقجیلک، تیلکێ قچیلک، قلیچ( هـ)، کلکەپووتە، تلیا_قلیا چکێ، تلیا قەرەقووچکێ، قلینجگرە.

.

.

_____________________

تووتە²/tûte: ن:

1 – [ گیان][ هـ ] سەگ.

2 – [دەنگ] بۆ دەنگدان و دەرکردنی سەگان بەکاردەهێندرێت.

تووتەکۆڵە/tûtekoľe: نتـ:[ هـ] توتکەسەگ، گوجیلەسەگ، بەچکەسەگ، تووتەکوڵە، توڵەسەگ. 

تووتک/tûtik: نتـ: تووتەڵە، توتک تووتکەسەگ، بێچووەسەگ، گووجیلەسەگ، گجووڵە( هـ)، تووتەکۆڵە( شا)، تووتیلە( کباک)، بەچکەسەگ، تووتی.  

تووتکە/tûtke: نتـ:[ تووت+ ک+ ئە]

1 – تووتکەسەگ، گوجیلەسەگ.

2 – کرمێکە هەر گیانلەبەرێکی هاربووبێت دایدەنێت، واتا کە سەگی هارگرتبێتی لەپاش ماوەیەکی دایدەنێت.

تووتیلە/tûtîle: نتـ:[ شا][ تووت + یلە] توتکەسەگ.

.

.

____________________     

تووتە³/tûte: ن: بالووکە، ڕەشە، ڕەشەبالووکە.{ شەوکەت.ل. 352}. 

.

.

.

.