بالووک/baluk: ن: بالووكە.

بالووکە/balûke: ن:[ نخ][ کباک] باکووک، بالووگ، بالیکە، بایلە، بەهلوولک، گەنمە : بریتیە لە دەرپەڕیوێکی شێوە بلۆق لەسەر ڕووی پێست درووستدەبێت کە هۆکارەکەی بریتییە لەڤایرۆسی Human Papillomavirus کە ناسراوە بە(HPV)، ئەوەی تا ئێستا ئاشکرایە لای زاناکان زیاتر لە 100 جۆری (HPV) هەیە زۆربەی جۆرەکانی ئەم ڤایرۆسە دەبنە هۆی درووستبوونی بالووکەی بێ مەترسی لەسەر دەست و پێیەکان، بەڵام هەندێکیان دەبنە هۆی دروستبونی بالووکە لە ناو یان لە دەوروبەری ئەندامی زاوزێ، زیاتر لە ئافرەتاندا کە بەم جۆرەی بالووکە دەڵێن Genital warts ، لە کۆتایدا لەوانەیە هۆکاربێت بۆ توشبوەن بە شێرپەنجە لەو ناوچەیەدا کە نەخۆشییەکی مەترسیدارە و هەرکات گومانت لە بوونی ئەم جۆرەی بالووکە کرد پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.[ ئینگـ : wart ][ لا : Verrucae]{ ماڵی زانیاری پزیشکی}{ پەزیشکی، ل، 419}.

 هەندێک لە جۆرەکانی بالووکە

بالووکەی بن پێ/balûkey bin pê: نتـ:[ نخ]  ئەم جۆرەیان درووستدەبێت تەنها لە ناو پێیەکان ئەو شوێنەی کە دەچێتە ناو پێڵاو، بەپێچەوانەی جۆرەکانی دیکەی بالووکە ئەم جۆرەیان گەشەدەکات لەناوەوەی پێست لەدەرەوەی نییە ، ئەم جۆرەیان لەوانەیە بێزارت بکات لەکاتی ڕۆیشتن دا.[ ئینگـ : planter wart]

بالووکەی پیری/balûkey pîrî: نتـ:[ نخ] [ ئینگـ : wart senile]

بالووکەی تەر/balûkey teř: نتـ:[ نخ] [ ئینگـ : moist wart]

بالووکەی تۆو/balûkey tow: نتـ:[ نخ] ووردە بالووکە : لە بالووکەی گەورەوە پەیدا دەبێت.[ ئینگـ : seed wart]

بالووکەی دەزوولەیی/balûkey dezûleyî: نتـ:[ نخ] باریک : ئەم جۆرە بالووکە دروستدەبێت لە دەوروبەری دەم یان لووت، وە هەندێک جار دروستدەبێت لەمل یان لە ژێرچەناگە دا . ئەم جۆرەی بالووکە بچووکە و ڕەنگەکەی لە ڕەنگی پێستەکە دەچێت.[ ئینگـ : filiform wart]

بالووکەی ڕاکردوو/balûkey řakirdû: نتـ:[ نخ] لەسەر دەست پەیدا دەبێ و بەردەوام نییە.[ ئینگـ : fugitive wart]

بالووکەی ڕزیو/balûkey řizîw: نتـ:[ نخ] داوەشاو.[ ئینگـ : necro genic wart]

بالووکەی کڕێشاوی/balûkey kiřêşawî: نتـ:[ نخ] کرێشدار.[ ئینگـ : sebprrheie wart]

بالووکەی ماک/balûkey mak: نتـ:[ نخ] دایکە بالووکە. [ ئینگـ : mother wart]

بالووکەی نووکدار/balûkey nûkdar: نتـ:[ نخ] بالووکەی تیژ.[ ئینگـ : pointed wart]

بالووکەیی/balûkeyî: نتـ:[ نخ] بالووکەدار.[ ئینگـ : warty ]

بالووكێ/balû: ن:[ گ، هـ] بالووكە.

بالوویک/balûyik: ن:[ کباک، باد] بالووكە، بالۆكە.

.

.

___________________

بالووکە/balûke: ن:[ زیند] ئەسپی پێغەمبەر، تاژیلۆكە، جۆلاكەرە، حوشتری خوا : جۆرە كولەیەكی باریكەڵانەی زیتە.

.

.

.

.