نەعناع/neänaä: ن:[ بیا][ ڕوو] بوودیینە، تهتاڤگ( کباک)، پنگ، پونگە _ گیڕەپونگ، پیتگە ، پینە( ل)، پوینگ : گیایەکی تەمەندرێژی بۆنخۆشە، قەراخ گەڵاکانی گەنجگرنجە و گوڵێکی شین دەگرێت، هەندێ لە لقەکانی بەسەر زەوی دا دەکێشێت. نزیکەی 42 جۆر چەشنی جیاوازی هەیە لە جیهاندا. بە سەوزی لەگەڵ خواردەمەنی دەخورێت یاخود ئارەقی نەعنای لێدەگیرێت و دەکرێت بەدەرمان. هەروەها ماددەی( مانثول)یشی لێدەردەهێندرێت. بۆ دروستکردنی مەی و دەرمانی سک ئێشە شوودی لێسوەدەگیرێت.[ ع : نعناع].[ ئینگـ : mint, spearnebt, mentha]{ کەمالنامە، ل، 1541}. 

 پۆلێنکردنی زانستی 
 فەرمانڕەوایی هۆبە  پلە  خێزان   چەشن
 جیهانی ڕووەک  تۆو داپۆشراوەکان  کاسەی گوڵ  لچدارەکان   لێودارەکان  نەعناع

نەعناعی ئاوی/neänaäî awî: نتـ:[ ڕوو] گولەکەی مەیلەو سپی و پەمبەیە، [ لا: mentha aquatitca] 

نەعناعی بێستانی/neänaäî bêstanî: نتـ:[ ڕوو] نەعناعی بیبەری، نەعناعی پزیشکی : جۆرێکە لە نەعناع ڕۆنی لێ دەردەهێندرێت.[ ئینگـ: Pepperment, brandy mint] 

نەعناعی کێویلە/neänaäî kêwîle: نتـ:[ ڕوو] گیایەکی دەستەکی بۆنخۆشە، گوڵێکی بنەوشەی دەگرێت.[ ئینگـ : cat mint, common calamint]

نەعناعی کێلگە/neänaäî kêľige: نتـ:[ ڕوو] پونگە : گیاکە لە نەعناع دەچێت.[ ئینگـ : penny royal, putting grass]

.

.

.

.