تۆرەمەی دارەسمە/toremey daresime: نتـ:[ باڵ] تەوتەبە(؟)، چکوچک (؟)، خەنجەردەم، خەنجەردەمە، دارتورکنەک، دارتەقنە _ دارتەقینە، دارسم، دارکرۆک _ دارکرۆکە، دارکلۆرە، دارکوب، دارکوتک _ دارکوتکە، دارکوتە، دارکۆک، دارکونکەرە، دارکەوە، کاکورک(؟)، کوتکوتک، ملگێڕە: ئەم خێزانە یان تۆرەمەیە نزیکەی 210 جۆر باڵندەی هەیە لە جیهاندا کە لە سەر داردەژین، دندووکیان بە هێزە و تیژە و داری پێ کوندەکەن، زمانیان درێژە، لاقیان بەهێزە، دوو قامکیان لە پێشەوەیە و دووی تریان لە دواوە. کلکیشیان زۆر بەهێزە و لە بەدار هەڵچوون کەلکی لێوەردەگرن. نێرە و مێیەیان یەک ڕەنگە، زیاتری نێرەکان بە شێکی لەسەریان سوورە. لە داردا کن سازدەکەن و هێلانەی تێداچێدەکەن. زۆرتر بەتەنیا دەژێن. مێش و مەگەز و میوە و دەنک و شیرەی دادارن دەخۆن. بریتین لە : – دارەسمە، دارەسمەی بلووچی، دارەسمەی خاڵخاڵی باڵ سپی، دارەسمەی خاڵخاڵی بچووک، دارەسمەی خاڵخاڵی گەورە، دارەسمەی خاڵخاڵی نێوەنجی، دارەسمەی ڕەش، دارەسمەی سووریایی، دارەسمەی شین، دارەسمەی شینی بەرزگ پووڵەکەیی.[ ئینگـ : Family Picidae

{ تێنینی : بۆ بینینی وینەکان کلیک لەسەر ووشە لاتینی یە بارگاوییەکان بکەن}. 

  پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification

kingdom

phylum class order Infraorder family

 شانشینی

 هۆبە پۆل پلە لەنێوپلە خێزان / تۆرەمە

Animalia

Chordata  Aves  Piciformes Picides Picidae
جیهانی زیندەوەر پەتدارەکان باڵندە کونکەرئاسا کونکەرییەکان دارەسمە

دارەسمە/daresime: ن:[ باڵ] دارتەقێنە، دارکونکەرە : 16 سم بڵنددەبێت، نێرە و مێیەی یەکڕەنگە، لە دوورەوە قاوەیی ئاماڵ بۆردەنوێنێ، بەرزگی کاڵترە، پەڕ و باڵی ڕێڕێیە، جارجار تووکی سەری قرژ دەبێت، لەسەرعەرز چینەدەکات، بەدارهەڵدەچێت، لەباغ و باغات، ڕێزەداری کەنار زەوی و زاران دەبێندرێت، لەکونەدار و کونی خانوودا هێلانە سازدەکات.[Zoo : Jynx torquilla ]             

دارەسمەی بلووجی/daresimey bilûcî: نتـ:[ باڵ] 20 سم بڵنددەبێت، نێرە سەری تەواو سوورە، بەڵام هی نێیە سوورنیە. وەک دارسمەی سووریایی دەچێت. خەتی ڕەشی کەنار گەروو و ملی کورتترە. شوێنی ژیانی هەر وەک دارەسمەی سووریاییە؛ لەناو گەزەڵان دا زۆرتر دەبێندرێت. لەکونی داراندا هێلانە سازدەکات.[Zoo : Dendrocopos assimilis]

دارەسمەی خاڵخاڵی باڵ سپی/daresimey xaľxaľî baľ sipî: نتـ:[ باڵ] 23 سم بڵنددەبێت. هەروەک داسمەی خاڵخاڵی گەورە دەچێت بەڵام نێوچاوان و سەرباڵی سپیایی زۆرترە. بەرزگی تەواو سپییە. مێیە سوورایی سەری نیە. دەنگی لەهی دارەسمەی سووریایی دەچێت. زیاتر لە دەوروبەری گوندان لەناو زەوی و زاران دەبێندرێت. لە ووڵاتانی ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیادا دەژێن، هەندێ جارێش دەفڕن بۆ ئێران. ئەم ناوە لاتینی یە لە ساڵی 1870 لەلایەن باڵندەناسی ئیتاڵی Tommaso Salvadori لێنراوە.

دارەسمەی خاڵخاڵی بچووک/daresimey xaľxaľî biçûk: نتـ:[ باڵ] 14 سم بڵنددەبێت، بچووکترین دارەسمەیە، پشتی ڕێڕێی ڕەش و سپیییە. تووکی ژێرەوەی پاشەڵی سوور نییە. نێوچاوان، بەرزگ و لاجانگی ئاماڵ سپییە. نێرە سەری سوورە و مێیە سەری سپییە. بەبڕای سوورایی سـەری نییە. ئەم باڵندەیە زۆرتر خۆ دەنێو دەکات. لەسەر چڵووکی دارادن دەژێت. [Zoo : Dendrocopos minor]

دارەسمەی خاڵخاڵی گەورە/daresimey xaľxaľî gewre: نتـ:[ باڵ] 22 سم بڵنددەبێت. بەپشتی ڕەش و شانی سپی و ژێر ئاتەگی سوور لە دارەسمەی خاڵخاڵی بچووک دەناسرێتەوە. لەسەر لاجانگی سپی خەتی ڕەشی پێداکشاوە. بەرزگی سپی واشە. نێرەخالێکی سووری لەتەپلی سەری دایە. بەبڕای تەواوی سەری سوورە. ئەم باڵندەیە کەم وا هەیە لەسەر عەرزچینە بکات. زیاتر لەسەر دارانە [Zoo :   Dendrocopos major].                                                                                        

دارەسمەی نێونجی/daresimey nêwnicî: نتـ:[ باڵ] 21 سم بڵنددەبێت. سەری تەواو سوورە و تا ڕادەیەک هەر دەڵێی کاکۆڵی هەیە. سپیایی لاجانگ و ملی زۆرە و خەتی ڕەشی لاملی باریکە. دەوری چاوی ڕەش نییە، سەری کاڵ دەنووێنێت و بەرزگی سپیییە ولاتەنیشتی ڕێڕێیە. باڵی خەتی پانی ڕەش و سپی پێداکشاوە. مێیە بۆر دەنوێنێت و سوواریی سەری کاڵترە. لەسەرداری بڵێند دەژێت. هەر لەبەرزایی بۆ هێلانەدارکون دەکات. [Zoo : Dendrocopos medius]

دارەسمەی ڕەش/daresimey řeş: نتـ:[ باڵ] 45 سم بڵنددەبێت. لەهەموو دارەسمەکان گەورەترە. پەڕو باڵی یەکدەست ڕەشە. نێرە سەری بەکڵاوەی سوورە، بەڵام مێیە تەنیا خاڵێکی سووری لە پاشەستۆی هەیە. ئەم باڵندەیە چاوی زەردە و دندووکی کاڵە. لە کونی داری زۆر بڵیند هێلانە چێ دەکات. [Zoo : Dryocopus martius]

دارەسمەی سووریایی/daresimey sûiryayî: ن:[ باڵ] 22 سم بڵنددەبێت، هەر وەک دارسمەی خاڵخاڵی گەورەدەچێت، بەڵام ڕەشی لەجانگی کەمترە، هەر بۆیە سەری سپیتر دەنوێنێت. هەروەها سپیایی کلکی کەمترە بەڵام هی باڵی زۆرترە، سوورایی ژێر ئاتەگی کاڵترە. زۆرتر لەدەوروبەری گوند و زەوی و زاراندا دەبێندرێت.[Zoo : Dendrocopos syriacus].

دارەسمەی شین/daresimeyşîn: نتـ:[ باڵ] 31 سم بڵنددەبێت، پشتی سەوزی ئاماڵ ڕەشە و بەرزگی سەوزی مەیلەوبۆرە، سەری سوورە و پاشەڵی زەردە. دەوری چاوی ڕەشە، ژێرچاوی خەتی سووری پێداهاتووە. بەبڕای کاڵ و ڕێڕێیە. زیاتر لەسەر زەوی پێڕۆدەکات، مێروولان دەخوات. لەلێڕەوار و زەوی بەداردەبێندرێت. لەکونی داردا هێلانە سازدەکات.[Zoo : Picus Squamatus]

دارەسمەی شینی بەرزگ پووڵەکەیی/daresimey şînî berzig oûlekeyî: نتـ:[ باڵ] 33 سم بڵنددەبێت، پشتی سەوز و هەتا بەرەودوا دەچێت زەرد هەڵدەگەڕێت، باڵی قاوەیی مەیلە و سەو‌زە و خەتی زەردی پێداکشاوە، کلکی خەتی قاوەیی و سپی تێدایە، بەرزگی سپی ئاماڵ سەوزە و نەخش و نیگاری وەک پووڵەکەی تێدایە. ئاڵقەی چاوی سپییە، نێرەیان سەری سوورەوهی مییەیان ڕەشە. زیاتر لەسەرعەرز مێروولە دەخوات. لەسەرداری بەرزدەژێت، لە کونی داراندا هێلانەدەکات.[Zoo :  Picus Viridis]        

.               

.

.

.