هەدا/heda: ن: ئۆقرە.  ئارام،  ئۆخه‌، ئۆخژن، ئۆقرە، تەبت، تەو، تۆتکه _ توێتکە، دابينی، داسەکناوی، داسەکنيوی، داکاساوی، دامرکاوی، دنجی، ستار، سرەفت، سرەوت، سوکنا، سێبووری، ڤەنشين، کپی، کڕی، نەرمی، وەخژن، وەرقه، وەرم، وەقره، ورينگ، ورينگه، هەراس، هەڤيان، هەندر، هێدان، هێسايی، هێمنايەتی، هێمنايی، هێمنەتی، هێمنی، هێمنيەتی، هێواشی، هێوربوونەوه، هێوری، هێونی، هيوەره. 

هەدادان/hedadan: کتن:  ئارام بوون _ ئارام گرتن، ئه‌ره‌مه‌رده‌ی( هـ)، داتەمریان، داسەکنان، داکەوتن، دامرکان، کاسیین، کەسیان.

هەدانەدان/hedadan: کتن: نەحەجمین، جیوەتێکران. 

:: جیوە : کانزایەکی بزۆزی شلە، هەر هەدا نادات. 

{

هەدا نادەم !
نازانم کەی
ئەو باڵندە کێویلەیە هەڵدەنیشێ ؟
کەی ڕام دەبێ ؟ کەی لێم ڕادێ ؟
دەڵێ ی ژنە !
دوای دەکەوم – بۆم ناگیرێ .
دەکشێمەوە – بە دوام دادێ .
}{ پەشێو : بوداپێست 1980}

.

.

.

.