ڕێحانە/řêĥane: ن:[ ڕوو] ئەسپەرە، ئەسپەرەم، ئەسپەرم، ڕەیحانە، ڕیۆن _ ڕیوەن( هـ)، ڕیان _ ڕیحان، ژیون، ڕێون، شاسپەرەم.
ڕێحانەڕەشە/řêĥane řeşe: ن:[ ڕوو] سیاورێحان( هـ).
ڕێحانە کێویلە/řêĥane kêwîle: نتـ:[ ڕوو]
1 – برنجمشک، برنجووشک، چەوەنە_ چەدەنە : گیایەکەی خۆرسکە،80 سم بەرزدەبێتەوە، گەڵاکانی بەشێوەی هێلکەیی و گرنگ گرنگە، چێژی تاڵە، گوڵی سپی مەیلە و سوور دەگرێت و بۆنخۆشە، بۆ مەبەستی پزیشکی وەک دەرمان بەکاردەێت.[ Bot :melissa officinalis، calmentha acinos].
2 – جۆرێکە لە ڕووەکی ئەچیلیا دەشتەکی یە، گوڵەکەی پەمبەیی یان زەردە، گەڵاکەی وورد و توکنە، گەڵا و گوڵەکەی بۆنخۆشن.[ ئینگـ : Ground cypress , Lavender cotton.]{ کەمالنامە، ل، 1101}.
جاترەی ئەسپ/catirey esip: نتـ:[ ڕوو] چەوەنە، ڕێحانە كێویلە، سەرەچۆلەكە : جۆرە ڕووەكێكە گەلاكەی تووكنە، گولەكەی پەمبەیییە.
دووچەوەنە/dûçewene: ن:[ ڕوو] برنجمشک، ڕێحانەكێویلە.
.
.
.
.