هاڕ/hař: ڕەگی چاوگ : 

1 – ئامرازی وەک ئارد وردکردن.

2 – کەسێ تشتێک وەک ئارد لێ بکات.

3 – بەرداشێکە خرابێتە تەوق.{ گیو، ل، 903}. 

هاڕ ئاسیاو/hař asiyaw: نتـ: هاڕاسیاو : بەرداش. 

هاڕا/hařa: نفا: وردکرا، کرا بە ئارد. 

هاڕان/hařan: کتپ: وردبوون، بوون بە ئارد.  

هاڕاندن/hařandin: کتپ: وردکردن وەک ئارد. 

هاڕاو/hařaw: ئانفا: وردکراو. 

هاڕاوە/hařawe: نفا: خاکە : شتی وەک ئاردی لێ کرابێت.  

هاڕە/haře: ن: بەرداش. 

هاڕەگل/hařegiľ: نتـ: 

1 – [ کەرەستە] دەستار.

2 – جون : بەردی لە جێگەی دەسکاونگ.

هاڕەی دەسی/hařey desî: نتـ: دەستاڕ( دەستهاڕ){ مەردۆخ، ب2، ل، 757}.  

هاڕدرا/hařdira: نفا:[ کارابزر] کرا بە ئارد،  

هاڕدڕان/hař: کتپ:[ هاڕ+ دران] وردکران. 

هاڕراو/hař: نفا: هاڕدراو. 

هاڕڕاوە/hař: نفا: هاڕاوە. 

هاڕی/hařî: نفا: وردی کرد وەک ئارد.  

هاڕیا/hařiya: ئانفا: هاڕا، هاڕدرا. 

هاڕیاگ/hařiyag: ئانفا:  ئاردبووگ، هاڕیاو، هاڕاو، وردبووگ. 

هاڕیان/hařiyan: کتن: ئاردبوون، هاڕان، وردبوون. 

هاڕیاو/hařiyaw: ئانفا: هاڕیاگ، هاڕاو. 

هاڕین/hařîn: کتپ: هەڕیان

1 – ئاردکردن، کڕەکردن، وردکردن وەک ئارد. 

2 – شەلەپاتەکردن، شەلومارکردن، وردوخاش کردن، یەرسی.{ مەردۆخ، ب2، ل، 757}.{ شێخانی، ل، 587}.

هاڕینەوە/hařînewe: کتپ:[ هاڕین+ ئەوە] وردترکردنەوەی ئارد یان هەر وشکەیەکی دیکە. 

:: ئەم دەرمانە بهاڕەوە دە چاوتی کە.{ هەژار، ل، 938}. 

.

.

____________________

هاڕیە/hařiye: ن:[ زیند] جۆرە کرمێکە لە ناو میوە دەژێت وەک سێو.[ ئینگـ : Canker worm] 

.

.

.