لووس ¹ /lûs: ئان:   

1 – شاییک، شاهییک( کباک).

2 – پووس، حولی( کباک)، خز، ساف، شووت، هلو، هلووس، هییت : بێگرێ و زبری. :  بێ بەرزی و نزمی.[ ئینگـ : glat ]{ مەردۆخ، ب 2، ل، 508} >< زبر.

:: قەدی بێ گیاو بێموو.

: چلـۊسیان زوورم ئەڕاێ میوە.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 671}.

3 – زوانباز.

:: زمانلووس، ماستاوکەر.

لووسایی/lûsayî: ئان: شوێنی لووس لە تشتێک.{ خاڵ، ب3، ل، 428}

{

هەر بیستی لەمان، ئەمانە دایە
لووسایی زمانی کەوتە کایە
}{ هەژار : ئاڵەکۆک}
لووسە ماسوولکە/lûse masûlike: نتـ:[ توێ][ لووس+ ئە+ ماسوولکە] ماسوولکەی نەرم : بەو ماسوولکانە دەگووترێت کە لەناو ئۆرگانەکان هەن بۆ نموونە، لە ناو دیوی ژوورەوەی ریخۆڵە، گەدە، چاو، ئۆرگانی زاوزێ، ماسوولکەی خۆجوولەیین.[ ئینگـ : glat muskulatur ]

لووسبوون/lûsbûn: کتن:

لە زبری ڕزگار بوون : سووان.

پڵمژیان میوە.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 671}.

 

لووسبوونی پێست/lûsbûnî pêst: نتـ:[ نخ][ لووسبوونی+ پێست] سووانی خانەکانی پێست. ئەمیش بە هۆی کەمی ڤیتامین B12 ـەوە. 

لووسبوونی ڕیخۆڵە/lûsbûnî řîxoľe: نتـ:[ نخ] [ لووسبوونی+ ڕیخۆڵە] سووانی دیوی ناوەوەی ڕیخۆڵە.[ لا : Autoimmune Diseases]  

لووسبوونی قژ/lûsbûnî qij: کتن:

 

لووسکار/lûskar: نفا:[ لووس+ کار( کردن)] سافکار : کەسێ یان ئامرازێ تشتی زبر لووس بکات.

لووسکاری/lûskarî: نچ: پەرداخ کردنی تشت : کاری لووسکار : هەر تشتێک پەیوەندی بە لووسکارەوە هەبێت.

لووسکران/lûskiran: کتپ:

لووسکراو/lûskiraw: ئانفا:

لووسکردن/lûskirdin: کتپ: ساف کردن، فەرتاندن، نەهێشتنی زبری تشت.{ خاڵ، ب3، ل، 428}{ گیو، ل، 840}.

شاهین کردن، شلالە، شابیک کردن.

لووسکری/lûskirî: ئانفا:

لووسکە/lûske: ئان:[ کباش] ساف و لووس.

لووس و پووس/lûs û pûs: ئانتـ: تەواو لووس، بێ هیچ زبری، شتی زۆر لووس.

لووسی/lûsî: نچ: سافی، دژی زبری. تەڕزوانی : هەر تشتێک پەیوەندی بە لووس ـەوە هەبێت. 

 

ئامێری لووسکردن/amêrî lûskirdin: کتپ:

بڕین و لووسکردنی گەوهەر/biřîn û lûskirdinî gewher: کتپ:

تاس و لووس/tas û lûs: ئان: 

زمان لووس/ziman lûs: ئان: دەم تەڕ

ساف و لووس/saf û lûs: ئان: زۆر لووس.

ساف و لووسکردن/saf û lûskirdin: کتپ: تەخت کردن. 

.

.

_______________

لووس ² /lûs: ئان:

1 – تاڤگە.

2 – پلوسک.

لووساو/lûsaw: ئانتـ:[ لووس+ ئاو]

سوول. پلوسک.

سولاڤ، تاڤگە.

لووساوک/lûsawik: ئانتـ:[ لووس+ ئاو+ ک] لووساو.

لووساوکە بەستن/lûsawike bestin: ئانتـ:

لووساوکە بەستنی خوێن/lûsawike bestinî xwên: ئانتـ: خوێن بە جۆگە هاتنە خوارێ..{ گیو، ل، 840}.

.

.

_______________

لووس ³ /lûs: ئان: { خاڵ، ب3، ل، 428}

1 – بریتییە لە جوان.

:: ژنێکی لووسکە.

2 – تەڕزوانی، خۆڕێکخەر.

:: بەسیە چیتر خۆ لووس مەکە.

3 – قووندەر.

لووسکە/lûske: ئان: نێرینەی حیز.

1 – [ توێ] بێتووک، بێڕیش، بێموو، لووسکە. [ لا : atrichia]{ پەزیشکی، ل، 51}. 

2 – لاوی دەمڕووت : لاوێ مووی لێنەهاتووەتەدەر.

3 – لاوی حیز.

لووسکەباز/lûskebaz: ئان: بەچەنەباز.

لووسکەبازی/lûskebazî: نچ: بەچەنەبازی، هەتیوبازی، منداڵباز، نێربازی.

لووسکەلە/lûskele: ئان:

 

خۆلووسکردن/xo lûskirdin: کتپ: خۆ لووسکردن و ئارایشدان.

.

.

_______________

لووس 4 /lûs: ئان:

1 – دەزگای ڕۆن لە ڕووەک گرتن.

2 – لیس : جێ هەڵنشتنی مریشک و بۆقلە.{ پەزیشکی، ل، 763}.

.

.

.

.