1 – باک هەبوون، گوێ پێدان.
2 – بەزدین، بزدان، تۆقین، سام، بزدهان، سلمینەوە، پرینگان، داچڵەکان، داچڵەکین، دڵداخورپان، زارەترەکبوون، زراوچوون، زەندەق چوون، هەژڤان، هەڵسڵەمینەوە.
گەردان کردن | ||||||
تاک | کۆ | |||||
کەسی یەکەم | کەسی دووم | کەسی سێیەم | کەسی یەکەم | کەسی دووم | کەسی سێیەم | |
ڕابردووی دوور | ترسابووم | ترسابوویت | ترساتبوو | ترساتبووین | ترسابووتان | ترسابوون |
ڕابردووی نزیک | ترسام | ترسایت | ترسا | ترساین | ترسان | ترساان |
ڕابردووی بەردەوامی | دەترسام | دەترسایت | دەترسێت | دەترساین | دەترسان | دەترسان |
ڕابردووی تەواو | ||||||
ڕابردووی سادەی بەردەوامی | دەترسم | دەترسیت | دەترسێت | دەترساین | دەترسان | دەترسان |
داهاتوو ، ڕانەبردوو | دەیترسێنم | دەیترسێنیت | دەیترسێنێ | دەیترسێنین | دەیترسێنن | دەیترسێنن |
مەرجی | بترسابمایە | بترسابایتایە | بترسابایە | بترسابمانایە | بترسابمایانە | بترسابمایانە |
پرسیاری داهاتوو | بترسێم | بترسیت | ببترسێت | بترسێین | بترسێن | بترسێن |
پرسیاری ڕابردوو | ||||||
داخوازی( ئەمر) | بترسە | بترسە | بترسێ | بترسێین | بترسێن | بترسێن |
ترساندن/tirsandin: کتپ:[ ترس+ ئاندن] بەهتاندن، بزداندن، بزواندن، بزدهاندن، پرینگاندنەوە، تۆقاندن، جەفلاندن، جنقاندن، خۆلێکردن، دلهاندن، زرواچوواندن، شپرزەکردن، فەرهاندن، هەرەژەکردن( ئەردە)، هەڕەشەلێکردن، هەڕوگیڤ لێکردن، هەژڤاندن _ هەژقاندن : ترس خستنەدڵی یەکێکەوە.
ترساو/tirsaw: نفا: بزدیاو، ترسیاو، بزدیای، بێئارام، بێئۆقرە، دانەسەکناو، زراو چوو، بێوورە، بلەربەزین، هاروهاج، زەهلەبڕاو.
ترساوی/tirsawî: نفا:[ ترس+ ئاو+ئیی] بێئارامی، پەژارە، بێتاوی، بێئوە قرەیی: باری گیاندارێکی ترساو یان تۆقیو کە نەتواندرێت هێمن بکرێتەوە.
ئاوچاوسهندن/awçawsendin: کتن:[ ئاو+ چاو+ سهندن] ترساندن، تۆقاندن، زراوبردن.
بێپەروا/bêperwa: ئانتـ: بێباک، شیرباز، گوهفرە، بێترس.
کەمی ترس/kemî tirs: ئانتـ:[ کەمی+ ترس] کەم ترس، کەم ترسان، کەمە ترسێ.[ لا : hypophobia].
پەروا نەبوون/perwanebûn: کتن: نەترسان، بێباک بوون.
پەروا نەمان/perwaneman: کتن: ترس نەمان، خۆف نەمان، ترس شکان.
چاوترسان/çawtirsan: کتن:[ چاو+ ترسان]
1 – سڵەمینەوە لەکەسێک لە شتێک لە ترس.
2 – تەمبێ بوون.
چاوترساندن /çawtirsandin: کتپ: تەمبێ کردن، پەنددان، هەڕەشەلێکردن.
چاوترسێن/çawtirsên: ئانفا: کەسێکی گەورەیە لە ماڵیدا یا لە دەرەوەدا، کەلێی بترسێن.
لە تاریکی ترسان/le tarîkî tirsan: نتـ:[ نخ] تاریکە ترسێ : لە تاریکی شەو ترسان.[ لا : Noctiphobia ]{ پەزیشکی، ل، 223}
.
.
.
.