ساف/saf: ئان:

1 – حولی، ساو( کباک)، لووس : بێ گرنج.{ هەژار، ل، 409}{ گیو، ل، 558}.

2 – تەخت، ڕاستایی، نەخوار.

3 – دڵپاک و بێفێڵ.

4 – دەزووی لێفە دروون.

5 – ساپ : بەردی لووسی گوێی چەم.

6 – گشت، هەموو

:: ساف لە ساف تالان کرا.

7 – خز، هامار، خشت، ڕێک، خلیسک : بێ بەرزی و نزمی.{ مەردۆخ، ب2، ل، 5}.

8 – بێگەرد، پاک، پەتی، دیودیار، ڕۆشن، ڕوون، زەڵاڵ، زوڵاڵ : شتی بێخەوش وەک شووشە.  

:: ئەم ئاوە سافە.

9 – پاڵفتە.

10 – کندر( کباک).

سافان/safan: ئان: دڵۆپە، چکە، تکە. 

سافاندن/safandin: کتن: تکەکردن، چکەکردن، دڵۆپاندن، دڵۆپەکردن. 

سافسووف/safsûf: ئانتـ: ساوسلـۊک( کباش).{ فەرهەنگی باشوور، ل، 443}  

سافکاری/safkarî: نچ:

سافکەر/safker: ئانفا:

ساف کردن/saf kirdin: کتپ: پۆڵش کردن، بریسکەدارکردن، لووس کردن. 

ساف لووس/sawlûs: ئانتـ: ساولووس( کباش)، پاقەلۊس. 

سافۆ/safo: ن:[ کەرەستە] پارزن، پاڵوێنە، ڕاوەک، سافی. 

سافی/safî: نچ: 

1 – دڵپاکی

2 – پاڵوێنە.

سافیلکە/safîlike: ئان: دڵسادە، سادەلۆح، ساویلکە. 

.

.

____________________

سافسافێن/safsafên: ئان:[ واز] یارییەکە منداڵان بەردێک بە قنجەوە دادەنێن و لو دوورەوە بەردی پان سافی بەخشکەیی تێ دەگرن.{ خاڵ، ب2، ل، 252} . 

.

.

.

.