دەشتایی/deştayî: نچ:[ دەشت+ ئایی] پادەشتی، دەشتانی، سارا، کرک، هاماری : ڕاستی و زەوی تەخت.[ ئینگـ : plain ]{ خاڵ، ل، }
دەشتایی بەرین/deştayî berîn: نتـ: دەشتێکی بەرین کە درەختی تێدا نەبێت. بەڵکو کەمێک گیای هەبێت.[ ئینگـ : peneplain , steppe , prairies]{ کەمالنامە، ل، 589}.
دەشتایی شین/deştayî şîn: نتـ: پاوەن، زەبەن، مێرگ : دەشتێک کە گیای زۆر بێت.[ ئینگـ : meadow].
دەشتایی کەناری/deştayî kenarî: نتـ: ھەرێمێکی تەخت و نزمە کە لە پاڵ کەناری دەریا دا ھەڵکەوتووە و تایبەتمەندی گەلی سرووشتیی لە ھەرێمەکانی دوور لە کەنار ( ھەرێمە ناوەندییەکان) جیای دەکاتەوە.[ ئینگـ : Coastal plain ].
دەشتایی لە بەرزی/deştayî le berzî: نتـ: بانۆ.
دەشتایی لیتەیی/deştayî lîteyî: نتـ: دەشتێک لە ئەنجامی قوڕ و لیتەی ڕووبار و پەیدا بوو بێت.[ ئینگـ : alluvial plain]{ کەمالنامە، ل، 589}.
دیمەنی دەشتایی/dîmenî deştayî: نتـ:
زەوی دەشتایی/zewî deştayî: نتـ:
لە دەشتایی دا/le deştayî da: نتـ:
.
.
.
.