پز 1 /piz: ن:[ پەهلەوی : pus]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پوثرە | arxup |
2 – ئاوەلەمە _ ئاوڵەمە، بهچكه، بێچوو، پیزه، تۆل، كۆرپه _كۆرپهڵه، مهلۆتكه : منداڵ لە پزدانی دایكیدا كە تازە پێکهاتووە و هێشتەئاوە، بهر له گووران.[ ئینگـ : Embryo][ ع : جنین]
: بێچووی گیاندار لە نێو زگدا.
پزاغا/pizaẍa: نتـ:[ کباک، باد] کوڕناغا، کوری سەرۆک هۆز.
پزان/pizan: نتـ:[ کباک، زا][ پز+ دان] پزدان، بێچوودان، منداڵدان.
پزدان/pizdan: نتـ:[ پز+ دان] بەردان، پسدان، hevalok ، kardonk : پێستێکی تەنکە لە سکی بزن ومەڕ و مانگادا بێچووی تیا دێتە بەرهەم. منداڵدان، بەچەدان، زێدان، تێزانک.
پزدانک/pizdanik: نتـ:[ کباک][ پز+دان+ک] پزدان.
پزانگ/pizanig: نتـ:[ پز+ ئان( دان)+گ] پزدان.
پزلێ/pizlê: نتـ:[ پز+ لێ] جێگەی بێچوو لە زکدا، پزدان.
پزمام/pizmam: نتـ:[ خێز][ پز+ مام] پسمام، ئامۆزا.
پزۆ/pizo: نتـ:[ کباک، باد][ پز+ ئۆ] منداڵی بچووک بە تایبەتی بۆ کوڕان.
پزێ/pizê: نتـ:[ کباک، باد][ پز+ ێ] منداڵی بچووک بە تایبەتی بۆ کچان.
.
.
__________
پز ² /piz: ن:[ توێ][ روو: pizda] قوز، کوس : دەزگای شەرمی مێ یینە.
.
.
_____________
پز ³ /piz: ئان:[ خوار] چێژەی تفت، چێژەی زوانگیر.
پزی/piz: نچ:[ پز+ ئی] تفتی.
.
.
__________
پز 4 /piz: ئان: بڵند، بەرز، سەر لە ئاسمان.
.
.
.
.