بەرە ¹/bere: ف:[ بردن][ ببە، بوە]

:: ئەمە بەرە بۆ پیرۆت.

.

.

______________________

بەرە ²/bere: ن:[ بەر+ ـە] تیرە، وەچە، نەتەوە

:: ئەم لەبەرەی فیسارکەسە.

:: خانی دمدم لەبەرەی برادۆست بوو.  

بەرەباب/berebab:  نتـ:[ بەرە+ باب] نەوە، وەچە، بنەچەکە، پشت، بابك، ڕەچەڵە :هەموو ئەو کەسانەی کەلەهۆزێکدا بن و نەوی پیاوێك بن.

:: عەشیرەتی دزەیی چواربەرەبابی گەورەن. 

بەرەچە/bereĉe: ن: نەوە، وەچە.  

بەرەدایك/beredayik: نتـ:[ بەرە+ دایك] هەموو منداڵەکانی پیاوێك لە ژنێك یان چەند ژنێك بێت.

:: من هەشت منداڵم هەس کەهەموو لەبەرەدایکێکن، بەڵام منداڵەکانی کاکم لەدووبەرەدایکن. 

بەرەزا/bereza: نتـ: یەکەمین بێچوو. نۆبەرە.

.

.

________________

بەرە ³/bere: ن:[ بەر+ ئە] سینەبەندی ئەسپ کە بەتەنگە زینەوەیە یان پەلێکی بەتەنگەوەو دووپەڵەکەی تری بەقەڵتاغەوە تونددەکرێت.   

1  – [ هـ] دەرگا.   

2 – پلە، کەمە.    

3 – مەودای نێوان شەوجۆڵا لە کاتی بووزوتەنیندا.    

4  – خشت و خال( بەرەمێو).   

5 – دەنگدانی گا بۆ گەڕانەوە لەسەری خەت، بەرکەبەکلاوە یان وەرەوە لای ت لێدراو.   

بەرەبین/berebîn: نتـ:[ هـ] زاربێن: بەنی زارکی مەشکە و خیگە و کوندەو …هتد. 

بەرەتەشی/bereteŝî: نتـ:[ کۆن] دارێکی خڕی کوندارە دەکرێت بە کلکی تەشی لە کاتێکدا سووک بێت و زۆری لەسەردەستێندرێت بۆ خاوەندو مڵک و ئاخا.  

{ تێبـ: جۆرە سەرانەیەک یان باجێک بووە ئیستا باوی نەماوە}.   

بەرەتووتن/beretûtin: نتـ:[کۆن] بریتی یە لە وگیشە تووتنە ل ەپاش دەرکردنی مڵکانە لە هەموو تووتن لە کشتیار دەستێندرێت بۆخاوەند مڵک و ئاغا.   

بەرەخەر/berexer: : شوێنێکی تایبەتی یە کەباریوولاخی تێدا دادەنرێت. 

.

.

________________

بەرە 4/bere: نتـ:[ بەر+ ئە] بەهرە، داهات، بەرهەم

:: بەرەجووت.  

بەرەبێڵ/bereběľ: نتـ:

بەرەجفت/berecift: نتـ:[ بەرە+ جفت] بەرەجووت، بەربێڵ.   

بەرەجووت/berecǔt: نتـ:[ بەرـە+ جووت] 

1- ئەو ئەندازە زەوی یە دەڵێن کە گشتیار جووتی تێدا دەکات، بەودەغل و دانە دەگووترێت کەساڵەوساڵ دەکێڵرێت.  

2- [ کباک] دۆنـم، یان 0،4 هێکتار.  …………. لاتینی > pro.  

.

.

______________________

بەرە 5/bere: نتـ:[بەر+ ئـە] 

1- بەرەشەپۆڵ.  

2- بەرە/bere: ئانتـ:[بەر+ئـە] بەرەبەرە   

3- بەرە/bere: نتـ:[بەر +ئـە] بەرەبەری

.

.

________________

بەرە 6/bere: ئاک: 

1 – ڕووبە

::  بەرەوخوار، بەرەوژوور،  

2-  ڕووی پێشەوە، پێش .

بەرەبەرە/berebere: ئان: کەمکەم، هەندێ هەندێ، ووردەووردە،

:: عەرەب بەرەبەرەهاتن و گەیشتن بەجارێک کەرکووکیان پڕکرد. { بەرەبەرەماس بووگ وەکەرە}{پپ}.

بەرەبەهار/berebehar: نتـ: ماوەیەک پێش ئەوەی زستان تەواوبێت ئاخرو ئۆخری زستان .

:: بەرەبەهارەگۆشت و خوێن دەژێتەوە. 

بەرەبەری بەیان/bereberî beyan: : کاتێکە هێشتا ساغ نەبۆتەوە شەوە یاڕۆژ. 

بەرەبەیان/berebeyan: نتـ: دەمەدەمی بەیان، کازێوە، گزنگ _ گەزەنگ، بەربانگ، شەوەکی. 

بەرەپاش/berepaŝ: ئاک:[ کباک]  بەرەوپاش. 

بەرەپێش/berepěŝ: ئاک:[ کباک]  بەرەوپێش.

بەرە چەژنان/bere cejnan: نتـ: بەرەچێژنان. 

بەرەچێژنان/berecějnan: نتـ: چەندرڕۆژپێش ئەوەی ببێتە چەژن، خەڵک خۆی تێدا ئامادەدەکات بۆچەژنەگرتن.

:: ماموەستا بەرە چێژنان وەردەگرت.

بەرەخوارە/berexware: : سەرەولێژ، نشێو، بەرەوخوار.

بەرەدێ/beredě: نتـ:[ بەر+ ـە+ دێ] زەوییەکە کەوتبێتە تزیک دێ وە.  

بەرەژان/berejan: ن:[ بەرە+ ژان]

1 – برینە، پڕک : ووردەژانێکی دەم دەمی پێش منداڵ بوون دێت. 

2 – ژانە درۆزنە.  

بەرەژوور/berejûr: نتـ: 

1- ڕوووەوبڵندی، هەوراز

:: هەندێک بەرەوژوور بڕۆن دەگەنە ماڵی کوێخا.  

2- لای سەرەوەی کۆڕاو هەرشوێن و جێگایەک. 

بەرەژورە/berejwre: نتـ: هەڤراز، ئەڤراز، هەل. 

بەرەژێر/berejěr: : بەرەو ژێر. 

بەرەژێرە/berejěre: : بەرەوخوارە. 

بەرەفتاو/bereftaw: نتـ: بەرهەتاو، بەڕۆژ.  

بەرەڤاژ/berevaj: ئان: بەرەواژ. ::   Berevaj Kurdi me tirkî nivisî.

.

.

______________________

بەرە 7/bere: نتـ:[ ڕامیا] پێکهاتن، پێکەوەبوون، ڕەگەڵيەك کەوتن، ڕێكکەوتن، هاوبەندی، هاوپەيمانی، هەڤاڵبەندی، هەڤبەندی، يەکگری.

.

.

.

.

.