ئومێد/umêd: ن:[ پهـ : ئۆمێت] ئاڵهه، هەویا، هێڤی، هیڤە، هیوا.
{
شێخ ئومێدێکی وه‌های دابوو بهمن
من له بۆیه سه‌ری خۆم خستهلهتی
}{مه‌لا}.
ئومێده‌وار/umêdewar: ئانتـ: به‌ئومێد، گه‌شبین، هه‌ویادار، هیوادار، هێڤیدار، هیڤەکێش.{ گیو، ل، 936}.
ئومێده‌واری/umêdewarî: نچ: هێڤیداری، هیواداری.
ئومێدکردن/umêdkirdin: کتپ: ئومێده‌واری، به‌هیوابوون.
ئومێدنەمان/umêdneman: کتن:[ ئومێد+ نەمان] هیوابڕان، هیوالەدەست دان.
ئومێدنەماو/umêdnemaw: ئانفا: هیوابڕاو، هیوالەدەستداو.
به‌ئومێد/beumêd: ئانتـ:[ به+ ئومێد] به‌هیوا.
بهئومێدبوون/beumêdbûn: کتن:[ به+ ئومێد+بوون] به‌هیوابوون.
بهئومێدکردن/beumêdkirdin: کتپ:[ به+ ئومێد+ کردن] بههیواکردن.
نا‌ئومێد/naumêd: ئانتـ:[ نا+ ئومێد( هومێد)] بەئاوات نەگەییو، بێ‌ئومێد، ئومێدبڕاو، بێ هێڤی، بێهیوا، دڵشکاو، ڕەشبین، شکست، ناهومێد، هیوابڕاوو : كەسێک كە ئومێدی بڕابێت لە شتێک.[ ئینگـ : Hopeless , Despairing].
{
شەوێک پیاوێک لەبەفرا ما، نەمرد ئاگرێكی دووری دی
لەلای من، نائومێدی كفرە، ئەی ئەم ئاگرە چی !
}{ پیرەمێرد}.
نائومێدبوون/naumêdbûn: کتن:[ نا+ ئومێد+ بوون] بێهیوابوون، ده‌ست لێشووتن.
نائومێدکردن/naumêdkirdin: کتپ: بێهیواکردن.
نائومێدی/naumêdî: نچ: ئومێدبڕان لە شتێک، بێ هیوایی، دڵشکستی.
.
.
____________
ئومێد/Umêd: ن:[ ناڤ][ پەهلەوی: ئۆمێت] ناوه بۆ کوڕان.
.
.
.
.