تەڕە/teře: نتـ:[ پهـ: تەرەک][ تەڕ+ ئە] تار _ تڕا (کباک، زا)
1 – بەری میوە و سەوزیی بێستان.
2 – تەڕزەن.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی تەڕە |
تەڕەبار/teřebar: نتـ:[ ئەردە][ تەڕە+ بار] میوە و سەوزە کە دەخورێن.
تەڕەبەهار/teřebehar: ئانتـ:[ تەڕە+ بەهار] بەهاری تەڕ و پڕ باران.
تەڕەبنە/teřebine: نتـ:[ ڕوو][ تەڕە+ بنە]جۆرە گیایەکە، ئاژەڵ دەیخوات.
تەڕەبی/teřebî: نتـ:[ ڕوو][ تەڕە+ بی] بی تەڕ.
تەڕەبیرۆ/teřebîro: نتـ:[ تەڕ+ ئە+ بیرۆ] جۆری تەڕی بیرۆ >< ویشکەبیرۆ.
تەڕەپەنە/teřepene: نتـ:[ ئەردە][ ڕوو][ تەڕە+ پەنە] گیایەکی خوواردەمەنی ئاژەڵییە.
تەڕەپیاز/teřepiyaz: نتـ:[ ڕوو] تەڕەپیواز، پیوازی سەوزی گەڵادار.
تەڕەپیواز/te: نتـ:[ ڕوو] تەڕەپیاز بەگەڵای سەوزەوە.
تەڕەتەوەن/teřetewen: نتـ:[ ڕوو][ هـ ][ تەڕە+تەوەن] دارێکی گەڵا ووردی بەقەد داری بەڵاڵووکێیە بەرز دەبێت لە چیایاندا لە ناو بەرداندا دەردەچێت و ناشکێت، کەبتەوێت بیشکێنێت لقەکەی با دەدرێ بە بەردێ لێی دەدرێت و دەپسێت لە سووتانیشدا لە دار لە سۆبەیدا درەنگتر دەسووتێت بەووشکی.
تەڕەتەوەن/teřetewen: ن:[ هـ ] بەردی تەڕ.
تەڕەتوو/teřetû: نتـ:[ تەڕە+توو][ ڕوو] تووی تازە و تەڕ.
تەڕەتووڕە/teřetûře: نتـ:[ ڕوو][ تەڕە+ تووأ( توون)+ئە] تەرەتیزە.
تەڕەتۆڵەکە/teřetoľeke: نتـ:[ مجـ] بریتییە لەشتی هەرزان
:: گەنم بووە بە تەڕەتۆڵەکە.
تەڕەتیزە/teřetîze: نتـ:[ ڕوو][تەڕە+ تیز(تیژ)+ئە] بێزروو، تەڕەتوورە، تەرتیزەک(که)، تووزک(کباک) : گیایە کی یەک ساڵەی دەسچێنە، زۆر بەرزنابێتەوە، گەڵای شێوەی هێلکەیی هەیە، تامی تیژە ودەگەڵ سەوزی دیکە دەخورێ، ئاسن و فۆسفپر و یۆدی هەیە. ڕووەکێکە گەڵا وردی پەڵکدارە، تامەکەی توونە. [Bot : Lepidium Sativum].
تەڕەدووا/teředuwa: نتـ:[ ئەردە] تەەکردن، ڕاویان.
تەڕەدین/teředîn: نتـ:[ کباک] هەڵەشە، حولحولـی، دەلووکار، کەمهۆش، گێل.
تەڕەزا/teřeza: ئانفا:[ تەڕ+ ئە+ زا(زان)] گیانلەبەری تازەزاو، تەڕەزەن، تەڕەژەن.
تەڕەزەن/teřezen: ئانفا:[ تەڕ+ ئە+ زەن(زان)] تەڕەزا .
تەڕەزن/teřezin: ئانفا:[ کشت][ تەڕ+ ئە+ زن(زان)] مێرگ و زەوییەک کە سەرەبەهار دەأژێتەوە و ئاوی هەیە، تەڕازن.
تەڕەژەن/teřejen: ئانفا:[ ئەردە][ تەڕ+ ئە+ ژەن(زان)] تەڕەزا.
تەڕەساز/teřesaz: نتـ:[ä][ تەڕ+ ئە+ ساز] وردکراوی شێلم و بروێش کە بۆ ترخێنەی ئامادە دەکەن بەر لەوەی کە ویشکی بکەن.
تەڕەساڵ/teřesaľ: ئانتـ:[ تەڕ+ ئە+ ساڵ] ساڵی تەڕ و تووش و پڕباران.
تەڕەسڵێمانە/teřesiľêmane: نتـ:[ ڕوو][ ئەردە] جۆرە گیایەکە خۆراکی ئاژەڵانە.
تەڕەفرۆش/teřefefiroş: نفا:[تەڕە+ فرۆش(فرۆشتن)] دێوەرە، چەرچی، میوەفرۆش، بەقاڵ (بقاڵ) : کەسێک کە سەوزی و بەری بێستان دەفرۆشێت.
تەڕەفرۆشی/teřefefiroşî: نچ:[تەڕەفرۆش+ ئیی] بەقالـی، دێوەرەی، چەرچێتی، میوە فرۆشی.
1- کار و پیشەی تەڕەفرۆش.
2- دوکان و شوێنی سەوزیی فرۆشتن.
تەڕەکاریی/teřekarĭy: نچ:[ تەڕ+ ئە+ کار( کاڵ)+ ئیی]
1- داچاندنی سەوزی و بەری بێستان.
2- کاریی داچاندنی بەر و میوەی بێستان و سەوزیی.
تەڕەکاڵ/teřekaľ: نتـ:[ تەڕ+ ئە+ کاڵ]
1- کێڵان و شێوە کردنی زەوی بە تەڕیی.
2- کشتوکاڵی بەراو، گەنمی بەراو.
تەڕەلەیلان/teřeleylan: نتـ:[ ڕوو][ هـ ] [ تەڕ+ ئە+ لەیلان( ؟)]باقۆتە، نێرتکە پێواز.
تەڕەماست/teřemasit: نتـ: [ خوار][ تەڕ+ ئە+ ماست]
1- ماستێکە کە دوای هەوێن کردن و مەیین، پیوی بەسەردادەکەن و لە شوێنێکی ساردی وەک ئەشکەوت دایدەنێن و بۆ زستان دەیخۆن، ئەو ماستە ماوەیەکی زۆر خۆی ڕادەگرێت و ناترشێت و تامیشی زۆرخۆشە.
2 – بریتییە لە کەرە، سەرتوێژی ماست، شیر کە لە پڕیزدا چین چین دادەنرێت لە پێستە یان لە دیزە دا بۆ ئەوەی لە زستان دا بخورێت.{ کشتوکاڵ. ب1. ل. 90}.
تەڕەماش/teřemaş: نتـ:[ ڕوو][ تەڕ+ ئە+ ماش]1- ماشی فەریک: ماشی تەڕ و تازە کە هێشتا لە کەلوو دایە و ویشک نەبووە. 2-[ ئد] شتی بێ نرخ و هیچ. تأەماش.
تەڕەمێر/teřeměr: ئانتـ:[ کباک] پیاوێکە زۆر بەدەوری خۆی هەڵبێ و خۆی جوانکا و خۆی ڕازێنێتەوە.
تەڕەنداز/teřendaz: نتـ: تەڕپۆش.
تەڕەندازی/teřendazî: نچ: تەڕپۆشی.
تەڕەنیا/teřenya: نتـ:[ کشت][ ڕۆژ] تەڕەکاڵ : زەویێکە ئاوداربێ یا بارانەی بەسەردا باریبێ ئەوسا کێڵرابێت.
تەڕەوکردن/teřewkirdin: کتپ:[ ئەردە] تەڕکردنەوە.
تەڕەوون/teřewun: نتـ:[ ڕوو] دارێکی گچکەی تاڵی ئاوییە.
.
.
.