چا ¹ /ça: ئان:[ سووککراوەی (چاک)ـە] باش، چاک، خاس، قەنج.

{

ئەم ساحیبی تەشریحە دەبێ هەیئەتی چا بێ 

هەم شاریح و هەم جاریح و مووزیحە گوشابێ

}{ نالی – شاعیران، ل، 279}.

چابوون/çabûn: کتن:[ چا ( چاک)+ بوون]

1 . چاکبوون، چێبوون، لە نەخۆشی خەلاس بوون.

2 . لەخراپە دەس هەڵگرتن.

:: ئێستا چابووە.

چابوونەوە/çabûnewe: کتن: چاکبوونەوە.

چاتر/çatir: ئانتـ:[ چا( چاک)+ تر] باشتر، خاستر، قنجتر، چاکتر.

چاترین/çatirîn: ئانتـ: باشترین، خاسترین، قنجترین، چاکترین.

چاکردن/çakirdin: کتپ:

1 . چاککردن، دروستکردن.

2 . ئەسپ سواری، ماین کردن.

چاکردنەوە/çakirdinewe: کتپ: بیراز کردن ( اصلاح).

.

.

__________

چا ² /ça: ئمـ:[ هـ] لەوێ، لەوێندەرێ، بۆ دوورە.

:: چاگە : وێرێ، ئەوێ.

.

.

__________

چا ³ /ça: ن:[ ئەردە][ سووککراوەی( چاڵ)ـە] چاڵاو، بیر، چاوانە، تیرەچا.

.

.

_________

چا 4 /ça: ن:[ جێۆ][ کباک]

1 . زاپ، چەم، بەشێ لە ڕووبار

2 . لافاو. سێلاو.

3 . کێو، چیا، کەژ.

.

.

___________ 

چا  5 /ça: ن:[ ڕوو] بەیبوونی چینی : چایی : گەڵای داری چا ‌هەمیشە سەوزی تێرە، لە گێلکەکاندا دەهێڵن 90 – 150 سم دارەکە بڵند ببێت، گوڵی پەڕ سپی و توۆی زەردی بۆنداردەگرێت. لەناوچە گەرمە شێدارەکاندا دەڕۆێت. چینێکان بەر لە 5000 ساڵێک لەمەو چاییان دۆزیوەتەوە و بەکارییان هێناوە، گه‌ڵاکانی به‌ شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی وشك ده‌که‌ن و دوای دێم کردن، ده‌یخۆنه‌وه‌. لەبەر ئەوەی لە گەڵای چاییدا ئالکالوئیدی جۆراوەجۆر هەیە بۆ خوێن زۆر باشە و خاوێنی دەکاتەوە و لە هێندیک تاقیکاریدا دەکەوتووە کە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە زۆر باشە. [ ( Tea) Bot : Camellia sinensis ، Theaceae].

چاپارزەن/çaparzen: نتـ:[ چا+ پارزەن] چاپاڵێو، چاپارزن.

چاپارزن/çaparzin: نتـ:[ چا+ پارزن] چاپاڵێو.

چاپاڵێو/çapaľêw: نفا:[ چا+ پاڵێو( پاڵافتن)] پارزۆنگ، چاپارزن، چاپارزەن، کەوگیری چای.

چاپەز/çapez: نتـ:[ چا+ پەز]

1 . چادان، چایدان، قۆری : لە قوڕ، مس، فافۆن دروستدەکرێت بۆ چا تێدالێنان.

2 . چڕیچی.

چاپەزی/çapazî: نچ: پێشەی چڕیچێتی.

چاخانە/çaxane: نتـ:[ چا+ خانە] چایخانە: شووێنێکە چای لێنراوی لێدەفرۆشرێت.

چاخانەچی/çaxaneçî: نچ: چایخانەچی: خاوەن چایخانە .

چاخانەچێتی/çaxaneçêtî: نچ: پیشەی چایخانەچی.

چادان/çadan: نتـ، کتپ:[ چا+ دان]

1 . قۆری.

2 . چاپێدان.   

چادەر/çader: نفا:[ چا+ دەر( دان)] چایدەر، چڕیچی، چاپەز، چایپەز، قاوەچی.

چاڕیز/çařêz: نفا:[ چا+ ڕیز] چایی دان: قوتووی چایی ووشکی تێدا هەڵدەگرن.

{

چاوت چاڕیزی چایی، بۆ خۆم دەتبەم بۆ شایی 

دەست و پەنجەی زۆر جوانە، بۆ گۆرەویی میرزایی

}{ گۆرانی}.

چاچی/çaçî: نچ:[ چا+ چی] چڕیچی، چاییچی، خاوەن چایخانە : کەسێ کە چا چێدەکات.

    جۆرەکانی ئامادەکردنی چا     

.چای ڕەش/çay řeş

: نتـ:[ ڕوو] داوی لێکردنەوەی گەلاکان، لەبەر هەوا ڕادەخرێن و بۆ چەند کاتێک، وە بەدەست ژێر و بانی پێدەکرێت، هەتا نەرم و خاو دەبنەوە، پاشان بۆ چەند خولەکێک دەبرژێندرێت، ئەوجا لە ئامێرێکدا بۆ چەند کاتژمێرێک بادەدرێن و دەدرێنە بەرهەوا بۆ ئەوەی نەرم و شێدار بێت. پاشان وشکدەکرێتەوە لە سەر ئاگرێکی بەڕەژوو. ئەم بەرەڤاژۆی بادان و ووشک کردنەوەی چەند جارێک دوو بارەدەکرێتەوە، تا دەگاتە ڕەنگی پێویست.

چای سەوز/çay sewiz: نتـ:[ ڕوو] داوی لێکردنەوەی گەڵاکان یەکسەر یان بە زووی گەرم دەکرێن و کەمێک دەبرژێندرن لەناو تاوەیەک بە ئاگر، پاشان لە سەر مێزێک ڕادەخرێن بۆ ئەوەی شێیەکەیان لێبهەڵمێت. بە خێرای ووشک دەکرێنەوە.

چای سپی/çay sipî: نتـ:[ ڕوو] لێکردنەوەی گەڵای تازە چرۆکردوو لە داری چا لەسەرەتای بەهاردا، لەبەر ئەوەی سەوزە پێکهاتەی کلۆرۆفیلی تێدا نیە و ڕەنگی چایەکە سپی یان خۆڵەمێشی دەبێت.

چای مەکسێک/çay meksîk: نتـ:[ ڕوو] گیایەکە گەڵاکەی بۆنخۆشە، وەکو چای بەکاردەهێندرێت [ ئینگـ: Mexicantea ]{‌ غەریب، ب 3، ل، 179}.

.

.

.

.