چەور ¹ /çewir: ئان: بدوهن( کباک)، بڕوون( کباک)، بدۆن( کباک)، تەواشە، تێردۆن( کباک)، تێرروون( کباک)، چەڕب، دۆنە.

:: لە بۆنەکاندا خواردنی چەور و شیرینی كەمبكەنەوە.

:: خۆت لابدە با چەور نەبیت.

چەورایی/çewirayî: نچ:[ کباک] بۆ، زۆم، چەوری.

چەورە ئەلکهول/çewire elkihul: نتـ:[ کیمیـ] ئەلکهولـی کێشی گەردی زۆرن( لە C 8 تا C 20 ) وەک توێنەر بەکاردێت.[ ئینگـ:Fatty alkohol]{ فەرهەنگی کیمیا، جەماڵ عەبدوڵ، ل، 194 }.

چەورەسان/çewiresan: نتـ:[ چەور+ ئە+ سان( ستان)] چەورێکە لە ناو ڕۆندانێک بکرێت و‌ وەکوو کەڵەشاخ و ئیتر بۆ تیژکردنی چەقۆوداس، تەورداس، هەموو چەشنە تێغێک یان لە سەر هەسان داندرێت.

چەورەسانی/çewiresanî: نچ:[ چەورەسان+ ئی] چەورەستانی.

چەورە شیکاری/çewire şîkarî: نتـ:[ خوار][ ئینگـ : lipolysis]{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 73}.

چەوربوون/çewirbûn: کتن:[ چەور+ بوون] ڕۆن تێدران.

چەورکردن/çewirkirdin: کتپ: چەربکردن، ڕۆن تێهەڵسوون.

چەورکردنی نان/çewirkirdinî nan: کتپ:[ خوار] ڕۆن لە نان هەڵسوون.

چەور و چڵیک/çewir û çiľîk: نتـ: چڵکی و چەور، پیس و پەڵۆس.

چەوری/çewirî: نچ:[  کیمیـ][ چەور+ ی] به‌ز، بۆ، پی، پیف، پیو ، چەورایی، دۆن( شن، مەنگو)، دووگ، ڕۆن، زهۆم،  گوزوو.[ ئینگـ : lipo ، Lipid ] 

چەوری ئایزۆدێکیل ئۆکتیل/çewirî ayizodêkîl oktîl: نتـ:[ کیمیـ] شلێکی ڕۆنیی ڕەنگ کاڵە، ڕێژە چڕییەکەی لـ 2،20 ی سەدییدا(0،924 )ـە لە( 4 ملم) دا، لە 227ی سەدیدا دەکوڵێت، هاوکۆڵکەی شکانەوەی لە 25 ی سەدیدا(1،448)ـە لینجییە کەی لە20ی سەدیدا(20 cp) یە، پلەی بریسکانەوەی 204 ی سەدییە، سووتۆک و کەمژەهرە و وەک ڵلاستیکشاز بەکاردێت. [ ئینگـ: Isodecyl octyl adepate، (CH3)2CH(CH2)6CH2OOC(CH2)CH3].{ ئینساکلۆپێدا، ل، 600}.

چەوری دروست بوون/çewirî dirust bûn: کتن: پەیدا بوونی چەوری، کە لە مرۆڤدا ڕوودەدات، بەتایبەت لە جگەردا.

چەورە رۆنەکان/çewire řonekan: نتـ:[ خوار][ ئینگ: fatty olis]{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 44}.

چەوری کاکاو/çewirî Kakaw: نتـ:[ خوار][ ئینگ: Cacao butter]{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 18}.

چەوری کەرە/çewirî kere: نتـ:[ خوار] ڕۆنی کەرە: ڕۆنی چێشت لێنان. [ ئینگ: Butter fat]{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 16}

چەوری و نەرمە/çewirî û nerme: نتـ: گۆشت و دووگ.

چەوری دان/çewirî dan: نتـ:[چەوری+دان] ڕۆندان، چەورەسانی دارتاش.

چەورییەکان/çewirîyekan: ن:[ کۆ] کۆمەڵە مژاکێکێ ئۆرگانیکە، نیشانەکەیان ئەوەیە کە لە ناو ئاو ناتوێنەوە، بەڵام لەناو کۆمەڵە مژاکێکی ئۆرگانیکی تردا.وەک : بەز، تریگلیسێریدیس: trigliycerides، واکس(مۆم)، گلیکۆلیڵیدس: glycolipids، ستێرۆیدس: steroids].

چەورییە فۆسفۆرییەکان/çewirîye fosforîyekan: ن:[ زیند][ ئینگـ : Phospholipids]{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 93}.

ئاوسانی چەوری /awsanî çewirî: نتـ: دوومەڵی چەوری.[ ئینگـ : lipoma].

بەرهەمە چەورەکان/berheme çewirekan: نتـ:[ خوار][ ئینگـ : fatty products]{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 44}

پێست چەوری/pêst çewirî: نتـ:[ پێست+ چەور] چەوری سەر پێست، هۆكارێكە بۆ دروستبوونی زیپكە لە سەر ڕوخساری مرۆڤ و بەمەش پێستی دەبێتە مۆڵگەیەكی باش بۆ بەكتریا، جگە لەوەش دەبێتە هۆی زوو دەركەوتنی نیشانەكانی پێش وەختی پێری، وەک چرچ بوونی ڕووی پێست لە سەر و سیمای مرۆڤدا.

ترشی چەوری/tirşî çewirî: نتـ: ترشێکی کاربۆکسیلی ژماریەکی جووت گەردیلەی کاربۆنیان تێدایـە لە نێوان 4- 22 گەردیلە و ئاوەشی بونەوەی ڕۆنی ڕووەکی یان گیانەوەری ئامادەدەکرێت، ئەو ئاوێتانەی بە ئۆکساندنی کۆمەڵەی  CH2ی ئەلکیلی ئەلکانەکان بۆCOOHئامادەدەکرێت.[ ئینگـ : fatty acids].

ترشی چەوری شیرە/tirşî çewirî şîre: نتـ:[ ئینگـ : Stearic acid]{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 115}.

جەرگی چەور/cergî çewirî: نتـ:[ جەرگ+ ی+ چەور] چەوری جەرگ : چەشنێک نەخۆشییە کە بە هۆی کۆبوونەوەی لەرادەبەدەری چەوری بۆ نموونە 5 هەتا 10 لەسەتی کێشی سەرەکی جەرگ وەدی دێت، و دەتوانێت بە هۆی دە کارهێنانی ئەلکۆڵ یان قەڵەوی یان نەخۆشی شەکرە وەدی بێت و ڕەوتی بەرەو پێشەوەشی هەیە، واتە، هەتا دەڕوات زیاتر دەبێت و لەوانەیە جەرگ تووشی نەخۆشی سیرۆزیش بکات و بەگشتی چالاکی سرووشتی جەرگ تووشی گرفت دەکات.{ د. کۆهزادی}

زمانی چەور/zimanî çewirî: نتـ:[ زمانی+ ی+ چەور] زمانلووس. پێچەوانەی( زمان زبر)ـە.{ س. هەولێری}.

قژی چەور/qijî çewirî: نتـ:[ قژ+ ی+ چەور] چەوری قژ.

:: قژی چەور پەیوەندی بە خۆراكەوە هەیە.{ سپی}

لووی چەوری/lûy çewrî: نتـ: گلاندی چەوری : ئەم لووانە دەکەونە سەر چینی ناوەڕاستی پێست. لە دوای باڵق بوون چەوری دەردەدەن.[ئینگ:Sebaceous gland].

لێکبوونەوەی چەوری/lêkbûnewey çewirî: کتن: داوەشانی چەوری.

ماددە چەورییەکان/madide çewirîyekan نتـ:[ خوار][ ئینگـ : fatty matter]{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 44}.

.

.

__________________________________________________

چەور ² /çewir: ن:[ ڕوو] گیایەکە وەکوو بەندۆکی لە نێو شیرێژی دەکرێت پەلکی وەهی بیزای دەچێت.

چەوران /çewiran: ن: چەڕە، لەوەڕ.

چەورە/çewire: ن:[ ڕوو] چەورۆکە، گیابەرخۆڵە.

چەورەبی/çewireyî: ن:[ ڕوو][ ڕەوا] گیایەکی کووێستانییە گەڵایەکانی وەهی دارەبی دەچێت، وەکوو وێنجە دەدرێت بە ئاژەڵان و ماڵات.

چەورەکە/çewireke: ن:[ ڕوو][Bot : Saliva Macrosiphon Boiss].

چەورک/çewirk: ن:[ ڕوو] چەورەبێ، گیابەرخۆلە.

چەورکە/çewirke: ن:[ ڕوو] گیابەرخۆلە، چەورەبی.

.

.

_________________________

چەور ³ /çewir: ئان:

1 – [ کباک] هیچ و پووچ، نالەبار، ناڕێک، پڕ و پووچ.

2 – [ ئەردە] باڵاتر، فرەتر، سەنگینتر.

چەورە/çewire: ئانتـ:

1 – [ کباک] مەردوومی بێشەرمی بەرەڵا و هاروهاج.

2 – [ مجـ] نەوسنی ماڵانگەڕ و بێکارە.

چەورە شیرینی/çewire şîrînî: نتـ: زمانلووسی.

چەور و نەرم/çewir û nerim: نتـ:[ ئد] زمانلووس.

.

.

.

.