بەز/bez: ن:[ توێ][ باشک][ پەهلەوی : ڤازیتەن ] بز، پیو، چەوری ناوزگ. جگە لە دووگ : ماددەیەکی چەوری سپییە، لەسەر گۆشت و ناوزگ و هەناوی مرۆڤ و هەندێک گیانداری دیکەدا هەیە. 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ڤەز %zA

{ بەز بەکتک دەسپێرێت : واتا: کارەکەی بە یەکێکی دەست پیس دەسپێرێت.}{ ئد}.

بەزەتاو/bezetaw: نتـ:[ بەز+ ئە+ تاو] چەورکردنی شوێنکی قەڵشت یان سووتاوی لەش بەبەزی داخ کراو.

بەزچاو/bezçaw: نتـ:[ بەز+ چاو] گۆشتێکی زیادەبە پەلکی چاوەوەوە.

بەزدار/bezdar: ئانتـ:[ بەز+ دار] بەبەز، تێربەز، قەڵەو.

بەزکوڵین/bezkuľîn: کتن:[ ئد][ بەز+ کوڵین] سەرماپێخۆش بوون.

:: بەو زستانەی ئەو دەرک و پەنجەرەەت بۆ کردوەتەوە مەگەر بەزت دەکوڵێت.

بەزگرتن/bezgirtin: کتن:[ بەز+ گرتن] قەڵەوبوون.

بەز و بنێشت/bez û binêşit: نتـ: کۆن[ بەز+ و+ بنێشت] هەتوانێکی کوردەوارییە، لە تێکەڵکردنی بەزی خاومەڕ یان بزن دەگەڵ بنێشت دروست دەکرێت. دەخرێتە سەر برین وەک سوورەکوان و دوومەڵ. بۆ ئەوەی بگات و دەم بکاتەوە و هەوایەکی تێدا کۆبێتەوە و بێتە دەرەوە.

بەزی چاو/bezî çaw: نتـ:[ بەز+ی+ چاو] گۆشتە زوونێکە لە ناو چاوی مرۆڤدا پەیدا دەبێت.

.

.

__________

بەز/bez: ف:[ پهـ : ڤازیتەن] گۆڕاوە لە دیالێکتی باکووریدا واتاکانی هەروەک پەهلەوی و ئاڤێستای ماوەتەوە.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  ڤەز   zaW 

1 . ڕەگی چاووگی ( بەزان، بەزین)ـە.

2 . ترات، چووارناڵە، خێرا، غار ، ڕا _ هەڕاکردن،  لنگ، هەلێنگ : لێنگدانی ئەسپ.  

:: ماینەکە خۆش دەبەزێت.

:: ببەزە و زوو بیگەیێ.

3 .  شکست خواردن

:: فڵان کەس لە شەردا بەزی.

:: پیرۆت نەبەزە.

4 . ڕەگی چاووگی( دابەزین) : بەرەوخوارهاتن

:: لەئەسپ دابەزی.

5.  ڕەگی چاووگی( هەڵبەزین) : خۆهەڵدان.

بەزان /bezan: کتن:{ ڤاڤێری کەسی سێ یەمی تاکە: بەزیبوو، بەزیوو، بەزی، دەبەزێت، ببەزێت، ببەزیبایە}

1 . بەزین، شکستخواردن ، گڕابوون.

2 . غاردان، هەڕاکردن.

3 . هاتنەخوارلە سواری.

بەزاندن/bezandin: کتپ:

1 . شکست پێدان

:: لە شەڕدا بەزاندم.

2 . ( کۆن) مێزدەلانکە کردن و لە بلوێر دەرکەوتن.

:: متداڵەکە فێری بەزاندن بووە.

:: شەو لە بێشکە دەمیزێت.

3 . غاردان، غارپێدان، ڕاپێکردن، کۆڵ پێدان، شکاندن، بەسەردازاڵبوون، بۆڕدان، گڕادان، حیزنای ، دابین کردن، زەبوون کردن، هاتنە دەرەوەی میزی منداڵە بەچێشتێکی وا، کەناو لانکە کەتەڕبکات.

بەزانن/bezanin: کتپ: شکستپێ دان، بەزاندن.

بەزیان/bezyan: کتن: ترازان، شکان، کۆڵدان لەکارێکا.

بەزین/bezîn: کتن:[ بەز+ین]

1 . شکست خواردن، لەبەردژدانەواندن، لەمەیدان دەرچوون، کۆڵدان، وازهێنان، تێشکان، بەرگەنە گرتن، بۆڕخواردن

:: کەڵەبابی سیروان بەزی.

:: خەباتکاری بەڕاستی بە لێدان وگرتن نابەزێ.

2 . [ كباک]  جوولان، خێرا ڕۆیشتن، باز هاویشتن، غاردان، ڕاکردن، لنگدان، لینگدان، هەڕاکردن، ڕەوین

:: ببەزە( خێراکە) یان گورج ببە.

3 . پەڕین، سواربوونی فەحل لە ماین یان پەڕینی وولاخی بەرزە.

4 . دابین بوون، گاربوون، بەزان، دانەواندن، ترازان، ترازیان، چادرهەڵدان.

بەزیو/bezîw: ف: تێشکاو، بۆڕخواردوو.

بەزیوی/bezîwy: نچ: تێشکاوی، بڕۆخواردووی.

دابەزاندن/bezandin: کتپ:[ دا + بەزاندن]

1 . هێنانەخوارەوەی یەکێک لە سەرپشتی ئەسپ و هەمووجۆرە هۆیەکی هاتووچۆ

:: دەستی گرت لە ئۆتۆمۆبیلەکە دایبەزاند.

:: سوارەکان هەر دوو سێ یەکیان لەبەر ماڵێک دابەزین.

2 . لە پایە و پلەی کۆمەڵایەتی هێنانەخوارەوە.

:: بەجارێک چەند پلەیان دابەزاند، کردیانە بەڕێوەبەر.

3 . هاتنەخوار لەشوێنێکی بڵند بۆ نوینتر.

:: ئێستا بۆیان دانەبەزی گێزەر بەربای تەمەنیان بکەی.

4 . کەم بوونەوەی پڵەی گەرماوسەرما

:: … گەرما زۆر دابەزیوە.

هەڵبەزین/heľ bezîn: کتپ:[ هەڵ+ بەزین] خۆهەڵاویشتن بەتەکانەوە.لە ژێڕ ڕا بۆ سەرەوە

:: هێندە هەڵمەبەزە. ئەوە چیتە هەر هەڵدەبەزی.

هەڵبەزاندن/bezandin: کتپ:[هەڵ+ بەزاندن]

1 . شتێک یان کەسێک لەخوارەوە ڕا بۆ لای سەرەوە هەڵاویشتن و جوڵاندن

:: منداڵەکە هێندە هەڵمەبەزێنە با ئازاری نەگات.

2 . (مجـ) تەشقەڵە پێ کردن. کارەسات بەسەر هێنان

.

.

__________

– بەز/bez – : پاشگرێکە لە زمانی کوردی دەڵکێت بەدوای ناوەوەو ناوێکی نۆی لێ دروست دەکات. بەواتای شوێنی پشوودان دێت وەک

:: ئوردوبەز.

.

.

_________

بەز/bez: ن:[ ئاژ] سوار بوو؛ لێهاتوو؛ ئه‌و نێره‌که‌ره‌ی که‌ ماینی لێ چاک ده‌که‌ن

.

.

.

.