بابەت/babet: ن:[ بیا] باوەت.( هـ)، مژار.[ ع : البابة ][ ع : موضوع]

 

نەشناس

شناس

تاک

کۆ

تاک

کۆ

شێوەزاری کرمانجی باکوور

بابەتەک

بابەتان

بابەتەکە

بابەتەکان

شێوەزاری کرمانجی ناوەند

بابەتێ ، بابەتێک

بابەتان

بابەتەکە

بابەتەکان

شێوەزاری هەورامی

بابەتێوە

بابەتێ ، بابەتن

بابەتێ

بابەتەکێ

 1 – جۆری چشتی کەلوپەل.

:: چەرچی دەهـ بابەتی شت هێناوە.

2 – بەرانبەر، لە بات

:: بابەت ئەم کتێوە چەت پێ بەم.

3 – دەربارە، لەمەڕ.

:: لە بابەت منەوە دەدوان.

4 – ڕەوا، شایان

:: ئەمە بابەتی تۆ نیە.

بابەتەکی/babetekî: نچ:[ بابەت+ ـەکی]. [ ع : موضوعي][ ئینگـ: Objective] 

بابەتەکیەتی/babetekiyetî: نچ:[ بابەتەکی+ ـەتی]. [ ع : موضوعية][ ئینگـ: Objectivity]{ زاراوەسازی پێوانە، ل، 258} 

بابەت خستنەبەرچاو/babet xistineber çaw: نتـ: بەرچاوخستنی بابەت.

بابەتگەل/babetgel: نت: پێرست.

بابەتێتی/babetêtî: ئاکتـ: بریتییە لە دەستنیشانكردن و وەسفكردنی ئەو شتەی كە بوونی بابەتیانەی هەیە و بە تایبەت بۆ ڕوانگەی ئەو كەسە بەكاردەبرێت كەسەیر چشتەكان بەو شێوەی كەهەن دەكات، واتا نە دەیانگوڕێت و نە لە دۆخێكی تایبەتدا دایاندەنێت.

بابەتی/babetî: نچ:[ بابەت+ ی][ ع : موضوعي][ ئینگـ: ]

بابەتی ئابووری/babetî abûrî: نتـ:[ بابەتی+ ئابووری] هەر مژارێک پەیوەندی بە ئابوورییەوە هەبێت.

بابەتی ئایینی/babetî ayînî: نتـ::[ بابەتی+ ئایینی] هەر مژارێک پەیوەندی بە ئایینییەوە هەبێت.

بابەتی بەرزایی/babetî berzayî: نتـ: بابەتی بەرزەجێ.[ ئینگـ: the transcetlental]

بابەتی بیرکاری/babetî bîrkarî: نتـ: هەر مژارێک پەیوەندی بەبیرکاری یەوە هەبێت.

بابەتی پاشماوە/babetî pašmawe: نتـ: زاراوەیەكی فەلسەفی یە،( ڕێموند ویلیامز: Raymond Williams) بەكاریهێناوە لە ڕەخنەگری ماركسیستی هاوچەرخی ئینگلیزی دا، هیپۆتێزیەكەی لە ئەو چوارچێوەدا یە كە هەرسەردەمێكی مێژووی لە سێ برگە پێك دێت: [ ئینگـ: the residuel ]

1 – هێز ( بابەتی) زاڵ.

2 – هێز( بابەتی) نۆڕسک.

3 – هێز( بابەتی) پاشماوە : بریتییە لەو هێز( بابەت)ـەی كەلە ڕابردوودا زۆركاریگەربووە و لەسەر شناسی مرۆڤی و واقیعی كۆمەلگا جێپەنجەی هەست پێ دەكرێت، بەڵام هەنووكە گورزی نەماوە وەک پێشوو.

بابەتی پزیشکی/babetî pizîškî: نتـ: هەر مژارێک پەیوەندی بە پزیشکییەوە هەبێت.

بابەتی زاڵ/babetî zaľ: نتـ: زاراوەیەكی فەلسەفییە،( ڕێموند ویلیامز: Raymond Williams) بەكاریهێناوە لە ڕەخنەگری ماركسیستی هاوچەرخی ئینگلیزی دا، هیپۆتێزیەكەی لە ئەو چوارچێوەدا یە كە هەرسەردەمێكی مێژووی لە سێ برگە پێک دێت.

بابەتی زمانەوانی/babetî zimanewanî: نتـ:

بابەتی کۆمەڵایەتی/babetî komeľayetî: نتـ:

بابەتی نەتەوەپەرستی/babetî neteweperstî: نتـ:

بابەتی نۆڕسک/babetî nořisk: نتـ: زاراوەیەكی فەلسەفییە، ڕێموند ویلیامز: Raymond Williams بەكاریهێناوە لە ڕەخنەگری ماركسیستی هاوچەرخی ئینگلیزی دا، هیپۆتێزیەكەی لە ئەو چوارچێوە دا یە كە هەرسەردەمێكی مێژووی.[ ئینگـ: the Emergent]

.

.

.

.