خوێ/xwê: ن:[ کیمیـ] خوا( کهـ)، خێ( کباک)، نمەک، مەک : خوێی خواردن یان سۆدیووم کلۆرید: Sodium chloride کە فۆرموولەکەی NaCl یە. بنەمای سوێری دادەنرێت >< بێخوێ.
خوێیاو/xwêyaw: ئانتـ:[ خوێ+ ی+ ئاو]
خوێیاوک/xwêyawik: نتـ:[ خوێ+ ئی+ ئاوک] ئاووخوێ.
خوێیاوی/xwêyawî: نچ:[ خوێیاو+ ی] بەئارەقە، ئارەقاوی.
خوێپێو/xwêpêw: نفا:[ کیمیـ][ خوێ+ پێو( پێوان)][ ئینگـ : Sali(on)meter].
خوێچەژ/xwêçej: نفا:[ خوێ+ چەژ( چەژتن : چێژتن)] کەسێ چێشت دەچێژێت تا بزانێت خوێی تەواوە.
خوێچەژی/xwêçejî: نچ: تامکردنی چێشت داخوا خوێی چۆنە.
خوێچێژ/xwêçêj: نفا: خوێچەژ.
خوێچێژتن/xwêçêjtin: کتن: خوێ چەشتن.
خوێچێژی/xwêçêjî: نچ: خوێچەژی.
خوێچێشتن/xwê çêştin: کتن: خوێ چەژی.
خوێدان/xwêdan: نتـ، کتپ:
1 – کانەخوێ، نمەکدان : جێگەی خۆی لەسەر سفرەدا.
2 – خوێ بە ئاژەڵدان لە زستاندا.
خوێدانە/xwêdane: نتـ: تێری خۆێ، دەفری گەورە بۆ خۆی تێکردن.
خوێدانک/xwêdanik: نتـ: نمەکدان، مەکدان( هـ).
خوێدانکە/xwêdanike: نتـ: خێدانکە، کێسە و تووركەی خووێیە.
خوێرانگ/xwêranig: نتـ:[ کباک][ خوێ+ رانگ( ؟)] خوێڕێز : بەرد یان تەختەیە، کە خوێی بۆ ئاژاڵ و ووڵاخان لەسەر رۆدەکرێت.
خوێرەنگ/xwêrenig: نتـ:[ کباک] خوێرانگ.
خوێڕێز/xwêřêz: نتـ:[ شا، مکـ] بەردەپانی جێگەی خوێ بەئاژەڵدان.
خوێڕێزگە/xwêřêzge: نتـ: خوێڕێز.
خوێرێژگە/xwêřêjige: نتـ: خوێدان: چەند بەردێکی پان یا تەختە یە کە بۆ ئاژاڵ و ماڵاتان خوێی لەسەر ڕۆ دەکرێت، لەبەهارێدا.
خوێکراو/xwêkiraw: نفا: خوازەدە، نمەک لێدراو.
خوێ کردن/xwê kirdin: کتپ: سوێرکردن.
خوێکردن لەدەرەوە/xwêkirdin le derewe: کتپ: سوێرکردن لە دەرەوە.
خوێکردن لەناوەوە/xwêkirdin le nawewe: کتپ: سوێرکردن لە ناوەوە.
خوێڵین/xwêľîn: نتـ:[ كان][ خوێ+ ڵین] کانی خوێ، شوێنێک کە خوێی لێوەدێنن.
خوێی/xwêy: نتـ:[ كان] خوێی تێدا بێت.[ خوێ+ ی][ ئینگـ : Saliferous]{ زەویناسی. ل. 98}،[ ئینگـ: Saline]{ پەزیشکی.ل. 213}.
خوێییاندن/xwêyiyandin: کتپ: تێرەخۆیی کردن، گۆرین بۆ خوێ.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی خوێ |
خوێیە ئەندامییەكان/xwêye endamîyekan: نتـ:[ كان][ کیمیـ] ژمارەیەک زۆری پێکهاتە خوێییەکان کە بۆ مەبەستی ئابووری یان کلینیکی کەڵکیان لێوەردەگیریێرێت.
خوێیەکانی ئۆکسی ترشەکانی ئەلەمنیوم/xwêyekanî oksî tirşekanî eleminîum: نتـ:[ كان][ کیمیـ] بێجگە لە فۆ سفات هەموویان لە ئاودا دەتوێنەوە، بە زۆری ئاوەگیراوە پێکدێنن و گرنگترین خوێی وەک ئیسانۆوات(سرکات) و نیترات ئاوپۆشن و گۆگردات وەک بۆ قورسکردنی کاغەز و ئاوپاڵاوتن بەکاردێت.[ ئینگـ :aluminium oxy-acid salts]{ ئینسایکلۆپێدیای کیمیا. ل. 49}.
خوێیەکانی شیر/xwêyekanî şîr: ن:[ کیمیـ، زیند][ ئینگـ : salts of milk]{ خ. خال. سەردەم. ل. 108}.
خوێیەکانی زەرداو/xwêyekanî zerdaw: ن:[ کیمیـ] خوێی زراو : خوێیەکانی ( ترشی سۆدیوم گلایکۆلیک) و (ترشی تۆرۆکۆ لیک : taurocholic acid)ن کە لە زەرداوی گیانەوەردا هەیە، رووکرژییان زۆر کەمە و بەو بۆنەیەوە وەک جێگیرکردنی شیراوگ ( ئەمەڵشن) کە لە گەردی چەوری لە دەزگای هەرسدا کار دەکات.[ ئینگـ : bile salts]{ ئینسایکۆپێدیای کیمیا. ل. 135}.
خوێیە نائەندامییەكان/xwêye naendamyiyekan: نتـ:[ كان][ کیمیـ][ ئینگـ : inorganic salts]
خوێ گەیێنەکان/xwê geyênekan: ن:[ کیمیـ] گەیێنەخوێیەکان : لە رووكەشکردنی کارەباییدا ( ئەلەکتر روو پۆشین)، ئەو خۆێیانە بەکاردەهێندرێن، بۆ زۆر گەیاندنی گیراوەی رووپۆشینەکە.[ ئینگـ : conducting salts]{ ibid}.
خوێی ئاسایی/xwêy asayî: ن:[ کیمیـ] خوێی چێشت.[ ئینگـ : Common salt ]{ پەزیشکی. ل. 313}.
خوێی ئێپسۆن/xwêy êpison: ن:[ کیمیـ] خوێی ئێنگلیزی. [ ئینگـ : Epson salt ]{ پەزیشکی. ل. 313}.
خوێی بەردین/xwêy berdîn: نتـ:[ کیمیـ]
خوێی پەنکریاس/xwêy penkiryas: ن:[ کیمیـ] [ ئینگـ : Pancreatic salt ]{ پەزیشکی. ل. 313}.
خوێی چێشت/xwêy çêşit: ن:[ کیمیـ][ خوار] هاڵایت : خوێیەکی پاکە، بەشێوەی تۆپەڵ یا دەنکۆڵەی یا کریستاڵی شەشپاڵووی هەیە.: خاوی NaCl[ ئینگـ : Halite]{زەویناسی. ل. 42}.
خوێی دەریا/xwêy deriya: ن:[ کیمیـ] [ ئینگـ : Bay salt ]{ پەزیشکی. ل. 313}.
خوێی سرکە/xwêy sirke: نتـ:[ کیمیـ] ئاستێت.
خوێی کارلسباد/xwêy karlsibad: ن:[ کیمیـ][ ئینگـ : Carlsbad salt ]{ پەزیشکی. ل. 313}.
خوێی نەوشاتر/xwêy newşatir: نتـ:[ کیمیـ] کلۆریدی ئەمۆنیوم.[ ئینگـ : sal ammoniac]{ زەویناسی. ل. 42}.
خوێی شەقام/xwêy şeqam: نتـ:[ کیمیـ] ئەو خوێیەی دەرژێندرێتە سەر شەقامان لە کاتی بەفربارین دا بۆ ئەوەی ئۆتۆمۆبیل لەسەری نەخزێت.
خوێی شیرین/xwêy şîrîn: نتـ:[ کیمیـ]
خوێی شیلی/xwêy şîlî: نتـ:[ کیمیـ] سۆدیۆم نیترات یان[ ئینگـ : Chile Saltpetre : NaNO3]{ ئینسایکلۆپێدیای کیمیا. ل. 222}
خوێی کانزایی/xwêy kanzayî: نتـ:[ کیمیـ]
خوێی کلۆرۆ کلرۆماتەکان/xwêy kloro kromatekan: ن:[ کیمیـ] بەکارلێکی دوانە کڕۆمات، لەگەڵ ترشی هایر ۆ کلۆرێکی خەست یا خستنەسەری CrO2CI2 لە گیراوەی کلۆریدی کانزا دەست دەکەوێت. ئەم خوێیانە، ئانایۆنی چوار ڕووی تیدایە، ترشە ئازادەکەی نەناسراوە، گیراوەی ئەم خوێیە بەکاری کوڵاندن، لێک هەڵدەوەشێت بۆ کلۆرۆ خۆیی کرۆم( III )، ئەم خوێیانە ئۆکسێنی بەهێزن، خوێی پایریدینیۆم بۆ ئۆکساندنی کهول بۆ ئەڵدیهاید بەکاردێت، کلۆرۆکرۆماتی M2CrOCL5 بەکاری HCI ی خەست و کلۆریدی کانزایی ئەلکالییە لە سفری سەدیدا پێکدێت.[ ئینگـ : Chlorochromate( VI ) salts ; MCrO3CI]{ ئینسایکلۆپێدیا. ل. 230}.
بۆنەخوێ/bone xwêy: نتـ:[ کیمیـ] کاربۆناتی نەوشادر [ NH4)2CO3 · H2O)]. بێ ڕەنگە بۆ سپی، کریستاڵێکی ڕەقە، وە لە ناو ئاو دەتوێتەوە، بەکاردەهێندرێت بۆ دروستکردنی بۆن. وەک ڕۆنی( ئێوکەلیپتووس : eucalyptus).
بێخوێ/bêxwê: ئانتـ:[ خوار][ بێ+ خوێ] نەسوێر، بێنمەک، بێمەکی >< بەخوێ.
ترشەخوێ/tirşexwê: نتـ:[ کیمیـ][ ترش+ ئە+ خوێ] زاراوەیەکی ئاڵۆزە، بۆ چینێک لەو بەشە خوێیەی کە پێکهاتووەلە ترشی. لەبەرئەوەی بەشێک لە ترشەکە، یەکێک یان فرەی گەردیلە هایدرۆجێنەکە جێگۆر کە هەیە. ترشەخۆی یەلێکە لەئەلکالیی.[ ئینگـ: acid salt].
.
.
.
.