تان ¹ /tan: ن:

1 – تانتە، ڕایەڵ : تاڵی هەر تەنراوەیەک لە سەرەوە بۆ خوار کە پۆی تێهەڵدەکێشن. >< پۆ.

2 – [ ئەند][کباک] چیت، تامان، تەیمان، تانۆک : دیوار یا پەرژینی سازکراو لە شووڵ و قامیش.

3 – کەمێک، نەخت، هەند.

تانە/tane: نتـ:[H][ تان+ ئە] تامان، تەیمان: دیواری لە شووڵ تەنراو.

بەتاناچوون/betanaçûn: کتن: بژاردن و دەستنیشان کردنی چاکە یا خراپەی کەسێک بە دوور و درێژیی، بەتاناهاتن، بەتانوپۆ داهاتن.  

بەتان دەرکەوتن/betan derkewtin: کتن:

1 – شڕبوون و کۆن بوونی تەنراو.

2 – [ ئد] عەیب و عار دەرکەوتن و ئاشکرا بوون.

{ تێبـ: تان لە چاووگی ئاڤێستایی تەن : nat :  tan  و تەنینی کوردیی کەوتوە}{ نانەوازادە}.

.

تان وپۆ/tan û po: نتـ:[ تان+و+پۆ] تان و ڕایێخ، تاروپۆ، ڕەچەلەک، ڕەگ و ڕیش.

:: تانوپۆیان دەناسم.

تانوپۆی ئاوریشم/tanûpoy awrîšm: شڕ:[ ئد] بەکەسێک دەگووترێت لە هەردوولای باوانیەوە ڕەسەن بێت.

.

وزتەی تانەرە/wiztey tanere: کتپ:[ هـ][ وزتەی+ تان+ ئەرە] بەتاناخستن.

.

.

.

.

.  

  

.

.

________________________________                                    

تان²/tan: ن:[ کباک] تا.                     

.

.

_______________________________

تان³/tan- : ئمـ: جێناو( ڕاناو)ی دووهەم کەسی کۆ، دەلکێت بە دومایی وشەوە.

:: ماڵتان

:: کتێبەکەتان

:: خۆتان.

.

.

.