بەن ¹ /ben: ن:[ خوری، مەرەز و موو کە پاش بەشانەکردن، بە تەشی ڕێسرابێت و بادرابێت، ئامادەبێت بۆ چنین وەک گۆرەوی و کلێتە و بلوز]دەزووی ئەستوورە لە خوری ڕێسراو.
:: بەنی خاو.
بەنە/bene: نتـ:[ بەن+ ئە][ دەر] سامۆتە، بەنسامۆتە.
بەنەخوون/benexûn: نتـ:[ کباک][ بەن+ ئە+ خوون] دۆخین.
بەنەخوێن/benexwên: نتـ:[ رۆژ][ بەن+ ئە+ خوێن] دۆخین، بەندۆخین.
بەنبڕ/benbiř: نقا:[ بەن+ بڕ( بڕین)] چەقۆ، کێرد، تیغ
:: بەنبڕم ددانە : واتا چەکم ددانە، بێ چەکم.
بەن پێڵاو/ben pêľaw: نتـ:[ بەن+ پێڵاو] قەیتانێکە پێڵاوی پێ دەبەسترێت.
بەنتەڕگ/benteřig: نتـ:[ هـ][بەن+ تەڕگ] بەن سامۆتە.
.
.
______________
بەند ² /bend: ن: پەت یا زنجیرێکە دەست و پێی پێدەبەسترێت.
بەن(د)ە خوێن/ben(d)exwên: نتـ: بەنەخوێن.
بەندەخوێن/bendexwên: نتـ: دۆخین.
بەندگیس/bendgîs: نتـ: بەن پرچ.
بەندۆخین/bendoxîn: نتـ: دۆخین.
بەندۆک/bendok: نتـ:[ هـ] بەنێکە لە پشتی دەبەسترێت، بیبن( زا)، ئێخە.
بەندۆکە/bendoke: ن: مەرەزی ڕەشیان دەهۆنییەوە، لە جیاتی ژێرچەنە لەولاو ئەو لای تاسکاو یا کۆچڵەیان دەبەستن.
بەندوبەست/bendûbesit: نتـ: تەگبیرکردن و ڕێککەوتنی دوویا چەندکەس، بۆکردنی کارێک دژی کەسێک یان کۆمە ڵێک. پیلان.کاری فێڵاوی. .
بەندی تەسبیحی/bendî tesbîĥî: نتـ: ڕشتەی پسپسۆکی.
بەندی گووارە/bendî gûare: نتـ: زریزە یا قەیتانێکە گووارەی قورسی پێ هەڵداوەسرێت تا گووێ هەڵنەزڕێنی. ..
بەن سامۆتە/ben samote: نتـ: بەندتەرکی، بەن تەرک، بەنێکی هۆنراوەیی چووار لۆیە، بەبلی ڕاست و چەپی زیندا پاشکۆی پاشکۆی پێ دەبەسترێت.
بەنشەواڵ/benşewaľ: نتـ:[ فە][ بەن+ شەواڵ] دۆخین.
بەنشەواڵین/benşewaľîn: نتـ:[ فە] دۆخین.
بەنقادە/benqade: نتـ: بەنکەڵەوە: گوڕیسێکە بەقادەوەیە، قادە و شەغرە پێکەوە دەبەستێتەوە.
بەنکاڵە/benkaľe: نتـ:[ بەن+ کاڵە] هەودایەکی ئەستوورە( چەند هەوا و بەنی ئاسایی پێکەوە بادراون) :: کاڵەی خاوی پێ لە قاچ توند دەکەن.
بەنکەلەمە/benkeleme: نتـ: بەنێکی چوارلۆیە و لە خوری دروستکراوە.
بەنکەڵەوە/benkeľewe: نتـ: بەنکەلەمە.
بەنکەوش/benkewiş: نتـ: قەیتانی قۆندرە.
بەن مووتاوین/ben mûtawyin: نتـ:[ بەن+ مووتاین] بەندوور.
بەن هەڵکردن/benheľkirdin: کتپ: بەنکردنەگڵۆڵە، گڵۆڵەکردنی بەن.
:: بەنی پیرەمەم
:: بەنی باوی
:: بەنەنۆک
:: جۆگەی گەورە کە پڕی ئاو بێت. ئاڤبڕ( کباک). . .
بەن(د)ە/ben (d)e: نتـ:[ بەند+ ئە] خوڵام، کارەکەر، نۆکەر، دەست بەسینە، کەمەربەست.
بەنبوون/benbûn: کتن:[ بەن( بەند)+ بوون] بەندبوون، سەندنی شتێک لەیەکێک بەبێپارە، دەست لێگیرکردن.
.
.
______________
بەند ³ /bend: ن:
1 . گل، زیندان. گرتوو، دوستاخ.
2 . ڕێگابەستن، بێنک(کباک)، گیر، بەرهەڵست، قەدەغە، گرفتاری.
بەندە/bende: ئان: کۆڵە، نۆکەر، بەنە، بەنی، خوڵام، مزوور، کارەکەرێک کە کڕدرابێت.
بەندەگەری/bendegerî: نچ: نۆکەری، کۆیلەی.
بەندەگەرێتی/bendegerêtî: نچ: نۆکەڕێتی، کۆیلەیەتی.
بەندەگی/bendegî: نچ: نۆکەری، کۆیلەی، بچووکی، مزووری کرن بۆ یەکێک.
بەندەیانە/bendeyane: نتـ:[ بەندە+ ئانە] وەکوو بەندان.
بەندەیی/bendeyî: نچ: بەندەگی.
بەندەیەتی/bendeyetî: نچ: بەندەگێتی.
بەندبوون/bendbûn: کتن:[ بەند+ بوون] مانەوە، گیربوون،گرفتاربوون.
بەندکران/bendkiran: نفا:[ بەند+ کران(کردن)] گیرکران، مەنتەل کران، خستنەبەندی خانەوە.
بەندکراو/bendkiraw: نفا:[ بەند+ کراو(کردن)] گیراو، مەحتەلکراو.
بەندکردن/bendkirdin: کتپ: گیرکردن، مەختەل کردن، بەرهەڵستی کردن، ڕێگابەستن.
بەندی/bendî: نچ: گرتوو، گیراو، زیندانی.
بەندیخانە/bendîxane: نتـ:[ بەند+ی+ خان+ ئە] گرتووخانە، گرتیخانە، زیندان.
بەندیخانەوان/bendîxanewan: نتـ: زیندانەوان، پاسەوانی بەندیخانە.
بەندەیەتی/bendeyetî: نتـ: بەندەیی.
بەندەیی/bendeyî: نچ: خوڵامێتی، نۆکەری.
بەندکردن/bendkirdin: کتپ: گلدانەوە، خستەدوا، درەنگ کردن.
بەنەر/bener: نتـ:[ بەندەر] 1 – ڕاوەستان، وێستان. 2 -[ کهـ] بان چیا.
بەنەری/benerî: نچ:[ رۆژک، سنـ] کەری سوواری، کەری سپی.
.
.
_______________
بەنەن/benen: ن: بەندەن، کووێستان، ئیلاخ، کێفستان. نەمام] وەن، دارەبەن: دارێکی خۆرسکی گەورەیە بەلک و پۆیە. تا چوار مەتر دەتوانێت بڵند ببێت، بەرێکی ترشی دەگرێت پێیدەگووترێت قەزوان، لە قەدی دارەکەی بەنیشت _ بنێشت، یان جاجک دەگیرێت، گوڵ و گەڵاکەی بۆ ڕە نگڕێزی کەڵکی لێوەردەگیرێت. Bot : Pistacia Acuminata. Fam. Anacardiaceae
: گیابەند، دارقزوان، دارەوەن. هەم گیایەکی گوێستانی یە و هەم دارێکیشە. ئەرێ هاورێیان یارمەتیەکم بەن بەحساب لە فۆتۆشۆپ زیرەکن .
بەنی/benî: ن:[ ڕوو] وەنی، قەسقەوانBot : Pistacia atlantica ssp.kurdica. Fam: Anacardiaceae.
بەنی کێوی/benî kêwî: نتـ: وەنەی سیاوی، ڕەش قەزوان : ئەم جۆرە دارە، لەچیاکانی زاگرۆسەوە تا چیاکانی کوردستانی باکوور دەڕوات بەڵای با کووردا. لە باشووریش تاکرمان و ناوچەی بەختیاری بڵاوبووتەوە. جۆرە چرێشکی لێدەردەکەن لە ناوی(وێژەن)، بەرەکەی بۆ نەخۆشی برینی گەدە چاکە.[Bot : Pistacia Atlantica ssp.Mutica. Fam. Anacrdiaceae]
.
.
_______________
بەند 4 /bend: ن:
1 . فریو، ناز، تەفرە.
2 . پیلان، تەڵە، ڕشتە، داو، پێچەک، شەهبەن، تەلەزگە، ڕووشە.
3 . [ ئید] پەن، فێڵ، گزی.
تێبینی |
بەن بە ئاسانی سەروبەری نادۆزرێتەوە، فرت و فێڵیش لەوێنەی بەن لوولدراو پێچراوە |
:: بەنی تۆ بەمن نابڕدرێت : لە فڕ و فێڵی تۆ تێناگەم.
{
لهسهر تۆ بوومه پهندی عالهمێ، وتم و، وتی(مهحوی)
بهسی بێ موشریكی، بهس یا له دنیا یا له من لاده
}{ مەحوی}.
بەنبڕ/benbiř: ئانقا:[ بەن+ بڕ( بڕین)] فێڵباز، گزی کەر.
:: ئەو کابرا بەنبڕە.
بەنبڕی/benbiřî: نچ: فێڵبازی، گزیکەری.
بەندوباو/bendûbaw: نتـ: بوختان و بانگەواز.
بەندوباوی درۆ/bendûbawî diro: نتـ: قسەی هەڵبەستراو.
بەندوباو هەڵبەستن/bendûbaw heľbestin: کتن: سازکردن و بڵاوکردنەوەی قسەو قسەلۆک. دەربارەی کەسێک یاکۆمەکێک.
.
.
______________
بەند 5 /bend: ن:
1 . پایان، کۆتایی، بنەبڕ، بەستن.
2 . سنووری دوو زەویان.
بەندوباو/bendûbaw: ن: بەیت و باو، فرت و فێڵ، تەشقەڵە :دەنگ وباسێکی ناشرینە، کەبکەوێتە دوای یەکێک. :: ووشیاربە هەر ڕۆژەی بەندو باوێکی بەدواوەیە.
بەندوبەس/bendûbes: نتـ: بەنوبەس، پەیمان.
.
.
_______________
بەند 6 /bend: ن: جۆگەی گەورە کە پڕ ئاو بێت: کۆ: شاخەت.
.
.
________________
بەند 7/bend: ن:بەندی ئایۆنی، هاوبەشی، دووانی، هایدرۆجینی.
بەندی ئایۆنی/bendî ayonî: نتـ:.
بەندی تاکی/bendî takî: ن:[ – ] .
بەندی دوانی/bendî dwanî: ن:[ =] ئەویەکە دوو ئەتۆم لەیەک مۆلیکیودا بەدوو ئەلکترۆن هاوبەشی دەکات.
بەندی سیانی/bendî syanî: نتـ:[ ≡ ].
بەندی هاوبەشی/bendî hawbeşî: ن: یەکگرتنی دوو ئەتۆۆم لە ئەنجامی بەشداربوون، هەریەکێکیان بە ئەلکترۆنێک.
بەندەکیمیایەکان/bende kîmyayekan: ن:
بەندە هاوبەشی یەکان/bende hawbeŝî yekan: ن:
.
.
_______________
– بەن 8 /ben: ن:[ ڕوو][ ئاڤێسـ: ڤانە _ ڤەنە( لێرەوار) _ ڤەن( په: دار) _ بانە _ بان _ بەن( باغ)_ بەنە –
بەن/ben: ف:[ ڕەگی چاووگی(بەنبوون) ـە : وەستان]
1 . وێستاو، مانەوە.
2 . بەند. بەندەن، کێو
:: بەنی گشت.
3 . گرێ.
دیواری بە وشەکەبەردانە هی دەورەی باخ و باخچە و هیتر.
4 . دەوروپشتی دێ. بەندیواری.
.
.
_____________
بەند 9 /bend: ن:
1 . ڕستە، گەلەگووتە، هەڤۆک، تنە، گردە.
2 . بەن، دەستە، جووم.
3 . بەس _ بەست _ بەستە قاقەز : بەشێکە لە پەرتووک،
:: بەندی کاغەز 500 تەبەقەیە.
4 . بەند لە چاپەمەنی دا 16 لاپەرەیە.
5 . چامە(قصیدە): لە 16 بەیت کەمتر بەبێت تا 200 بەیت.
6 . هەڵبەستێکە لە پاش چەند تاکێکی پاشبەندەکەی دەگۆردرێت.
بەندبێژ/bendbêj: نفا:[ بەند+ بێژ] شایەر.
بەندبێژی/bendbêjî: نچ:[ بەند+ بێژ+ی] شایەری، شایەرێتی.
بەندی پەرتووکان/bendî pertûkan: نتـ: شازدە لاپەرەیە، واتا پەرتووک بەندبەند دەردورێت بەیەکەوە. . .
.
.
_______________
بەند 10 /bend: ن:[ توێ] گە، جومگە_ جمگە.
بەندڵ/bendiľ: نتـ: بەندی دڵ، ڕیشەی دڵ، ئارامی دڵ، ئارامی گیان.
بەندی جگەر/bendî ciger: نتـ: بەندی جەرگ وەکو منداڵ و کەسوکاری نزیک.
بەندی دڵ/bendî diľ: نتـ: ڕیشەی دڵ.
.
.
.
.