جاترە/catire: ن:[ ڕوو][ خوار] ئەزبێ، ئەزبۆلە، ئەزبێڵە، ئەزبی_ ئەزبیلە، بوودینە، جانترە، جەتر ، جەهتەر( هـ)، جعیدۆک، چاترە، کاکوتی، مەرزەكەو، هەزبێلە( هـ)، هەوزە ، هەزبی _ هەزبیلە _ هەزبیە کیویلە : گیایەكی گەڵا بارییكە، نزیكەی 30 سم بڵند دەبێت، ماڵی و كێوییە، بۆنیخۆشە، لە تەرخون دەچێت، وەک بەهارات دەکرێتە ناو چێشت و دانوولەی نۆكی دەكرێت. بۆنی لە بۆنی نەعنا دەچێت، ڕۆنی جاترەی لێدەردەهێندرێت بۆ مەبەستی پزیشکی. جاترە بۆ هەرسكردن باشە، بۆ سک ئێشه باشه، وه هۆش وههست زیاددهکات و ئارهزوی خواردن زیادهکات، وه بۆ کۆکهش باشه..[ عب: זעתר : زعتر ][ لا: thyme].
تێبینی |
بۆ بیننی وێنەی جاترە کلیک لە سەر پەیڤە لاتینیەکان بکە. |
جاترە كێویلە/catire kêwyile: نتـ:[ ڕوو] مەرزە، مەدەگوش، گوێمشكە، هەزبیەكێڤیلە، نەعنای كێوی : گیایەكی بەهاریی كێویییە لە جاترە دەچێت، بۆ ژانەسک جۆش دەردێت و دەخورێتەوە. [Bot : thymus vulgaris ] .
جاترەی ئەسپ/catirey esip: نتـ:[ ڕوو] چەوەنە، ڕێحانە كێویلە، سەرەچۆلەكە : جۆرە ڕووەكێكە گەلاكەی تووكنە، گولەكەی پەمبەیییە.
جاترەی فارسی/catirey farisî: نتـ:[ ڕوو] جۆرێكە لەجاترە، گوڵێكی پەمبەیی هەیە، بۆنێكی خۆشی لێدەگیرێت، بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردەهێندرێت.[ Bot : headed thym].
.
.
.
.