سەرا ¹ /sera: ن:[ ئەند][ ڕامیـ]
1 – ئەورەنگ، پات، پاد، تەخت، تالار، تەلار: کۆشکێکی گەورەی دەوڵەتییە، کەسەرۆک و فەرماندەی دەوڵەت وهاوکارەکانیان پیشەی دەوڵەتدارێتی تێدادەبینن.
2 – ماڵی دیوان.
3 – جێگە.
:: سەرای دەوڵەت.
:: کاروانسەرا.
سەراپەردە/seraperde: نتـ:[ سەرا+ پەردە] بارەگا: پەردەیەکی گەورە و درێژەهەڵدەکرێت لەپێش دەرگا و کۆشیکی سەرا. هیمایەکە بۆ زنگینی و خانەدانیان.
سەراچە/seraçe: نتـ: بارەگای گچکە، قشڵەی گچکە : دەستە خانووبەریێکی گچکە.
کاروانسەرا/karwansera: ن:[ کۆن][ ئەند][ سەز] قشڵەی میری خانيبەریێکی گەورەیە، کە فەرمانبەرانی دەوڵەتی کاروباری میری تێدا هەڵدەسووڕێنن.{ گیو، ل، 562}.
.
.
______________
سەرا ² /sera: ئاکتـ:[ سەر+ ئا( تا)] تێکڕا، سەراپا _ سەرتاپا.
سەراپاگشت/sera: ئاکتـ: تێکڕا، سەراسەر، سەرانسەر، هەموو : لەسەرەتاوە تا بنەبانێ، سەرتاپا.
سەراسا/sera: ئاکتـ: لەئەندازەبەدەر.
سەراسەر/sera: ئاکتـ: بەتەواوی، سەراپا_ سەرتاپا، سەرانسەر، سەرتاسەر، لەسەرەوە تا دووایی.
.
.
_____________
سەرا ³ /Sera: ن:[ کوردستان]
1 – ناوی چیایەکە کەوتووتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەواندزێ.{ گیو، ل، 562}.
2 – ناوی گوندێکە لە شاری مەهاباد.{ هەژار، ل، 432}.
.
.
.
.