تەخت ¹ /text: ئان:
1 – ڕێکوپێک، ڕاست، بێ خوار و خێچیی.
:: هیچ نارەحەت مەبە هەموو کارەکانم بۆ تەخت کردووی.
2 – دڵنیا، ئەرخەیان.
تەخت بوون/textbûn: کتن:[ تەخ+ بوون]
1 – ڕێکوپێک بوونی زەوی.
2 – ڕێکوپێک بوون.
تەخت بـۊن/textbün: کتن:[ کباش][ تەخ+ بـۊن( بوین)]
1 – هامار بـۊن _ هەمواربوون.
2 – بێ ئەنیش بـۊن
:: خێاڵد تەخی بوو.
3 – کەمووتەرێگ ک خێ داسە مەکان نوو.
تەختپاڵدانەوە/textpaľdanewe: کتن:[ تەخت+ پاڵ+ دانەوە] بەدڵنیایی دانیشتن، دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی کار و ئارێشەیەک، ئەرخەیان بوون، تەخت دانیشتن.
تەخت دانیشتن/text danǐŝtin: کتن:[ تەخت دانیشتن] پاڵدانەوە بە ئەرخەیانیی، بە دڵنیایی دانیشتن، تەخت پاڵدانەوە.
تەخت کردن/text kirdin: کتپ:[ تەخت+ کردن]
1 – نەهێشتنی کەند و لەندی زەوی و ڕێککردنی.
2 – ڕێکوپێککردن.
تەختی پشت/textî pişt: نتـ:[ توێ][ تەخت+ ئی+ پشت] نێوەڕاستی پشت.
:: تەختی پشتی لە عەرزی دا.
:: لەسەر تەختی پشتێ درێژببوو.
تەختی خەو/textî xew: نتـ:[ تەخت+ئی+خەو] تەختی نووستن: کەرەستەیەک کە بۆ لەسەر خەوتن کەڵکی لێوەردەگرن.
تەختی ڕەوان/textî řewan: نتـ:[ تەخت+ ئی+ ڕەوان]
1 – تەختە ڕەوان : جۆرێك کەژاوە یە کە گەورەپیاو و دەوڵەمەند تێیدا دادەنیشن و غوڵام ونۆکەر(بەدوویا چوار کەس) بەدەست هەڵیدەگرن.
2 – كەژاوە : کە دوو چاوەی گچکەیە لە پشتی ووڵاخی بەرزە دەکرێت و لە هەر چاوەیدا یەکێکی تێدادادە نیشێ سا پیاوێکی گەورە یان بووک.
تەختی سینگ/textî sîng: نتـ:[ توێ][ تەخت+ئی+ سینگ] نێوەڕاستی سینگ.
:: منداڵەکەی بەتەختی سینگیەوەن نا.
تەختی گەردوون/textî gerdûn: نتـ:[ فەل][ تەخت+ ئی+ گەردوون] فەلەک، ئاسمان.
تەختی نێوچاوان/textî nêwçawan: نتـ:[ توێ] تەختایی نێوچاوان.
.
.
_______________________
تەخت ² /text: ن:[ پهـ: تەخت]
1 – پاد _ پات، ئەورەنگ، سەرا : ئەو کورسیەی کە پادشا لەسەری دادەنشێت.
2 – تەختی خەو : کەرەستەیەک بەشێوەی جۆراوجۆر کە بۆ لەسەرخەوتن لە ژووری خەوی دادەنێن.
3 – [ توێ] پانایی و نێوەڕاستی پشت و سینگ.
4 – پاناوك، پانتاو، پاناو، تەختان : گۆڕاوی سەری كێو و چیا.
:: دوو ساڵی تەختە خەرێکی قوڕەکارییم و هێشتا تەواو نەبووە.
6 – سەرایی، ڕوو( سەتح).
{
وەسیەت بێ کە مردم تەخت و تابووتم لە عەرعەرکەن
هەتا عالەم بزانێ من شەهیدی قامەتی یارم
}{ وەفایی}.
8 -[ کشت] بیرازتن : برازکردنی بەرداش. تەختکردنی زەوی بۆ کشتوکاڵ چاندن.
:: زەویم بیـرازکردووە بۆ تووتن.
9 – تیژکردنەوە و گڕنیگڕنیکردنی بەرداش. بەرداش دوای ماوە یەک کار دەسوێت و دان جوان ناهاڕێت. لەبەرئەوە هەندێک جار بەقەڵەم گرنیگ، هەتا دان بەووردی بهارێت، ئاردی بەرداشی تازە بیزارکراو، هەندێک ووردە بەردی تیدا دەبێت.
10 -[ مجـ] دارکاری کردن و لێدان.
تەختا/texta: نتـ:[ کباک، زا][ تەخت+ ئا] تەختە.
تەختان/textan: نتـ:[ تەخت+ ئان] گۆڕایی: زەوی و شوێنی تەخت.
تەختانی/textanî: نتـ:[ تەختان+ئی] زەوی وشوێنی تەخت و یەکدەست، جێگایی تەخت، تەختایی.
تەختایی/textayî: نتـ:[ تەخت+ ئایی] پاناوە، تەختایی سەری كەژ و كێو : زەوی و شوێنی تەخت.
تەختگا/textga: نتـ:[ تەخت+ گا] شوێن و جێگای تەختی میر و خونکار و پڕدشایان. پایتەخت.
تەخت بوون/text bûn: کتن:
1 -[ ئد][ تەخ+ بوون] وێران بوون.
2 – ڕێک بوونی شوێنێک، کە بە مەبەست لە نەمانی گرێ و قۆرت و بەرهەڵستیشە لە کارێکدا.
تەخت کردن/text kirdin: کتپ:[ ئد][ تەخت+ کردن] وێران کردن.
تەخت لێی کەوتن/text lěy kewtin: کتن:
1 – درێژبوون و خەوتن بێ هیچ ئاگاداریی و هەست و خوستێک.
2 – نەخۆش بوون و لە جێداکەوتن بەکوتوپڕیی.
تەخت لێی نووستن( خەوتن)/text lêy nûstin( xewtin): کتن: خەوتن بە ئەرخەیانیی و دڵنیایی، خەوتن بە بێ هیچ هەست خوستێک، تەخت لێی کەوتن.
تەخت وەرگەڕان/text wergeřan: کتن:[ ئد] لە دەستەڵات کەوتن، تێکڕووخان و بێدەستەڵات بوون.
تەخت و بەخت/text û bexit: نتـ:[ تەخت+ و+ بەخت] دەستەڵات.
تەخت و بەخت وەرگەڕان/text û bexit wer geřan: کتن:[ ئد][ تەخت وبەخت+ وەرگەڕان] لەدەستەڵات کەوتن، تووشی کزیی و بێدەستەڵاتیی بوون.
تەخت و بەخت وەرگەڕاندن/text û bexit wergeřandin:: کتپ:[ ئد][ تەخت وبەخت+ وەرگەڕاندن] لە دەستەڵات خستن، کز وبێدەستەڵات کردن، تەخت ومکان تێکدان.
تەخت و تاراج/text û tarac: نتـ:[ تەخت+ و+ تاراج] تاڵان، تاراج.
تەخت و تاراج کردن/text û tarac kirdin: کتپ:[ تەخت وتاراج+ کردن] بەتاڵان بردن، بەتاراج بردن، تاڵان کردن.{
دەڵێ:
سبحەینێ جواب دەگەرمێنێ بگەڕێ، لەئەستەمبو وڵێ ببێ بڵاوە
سوڵتان پێ بزانێ، پاکمان دەخنکێنێ، تەخت و تاراجمان دەکا تەواوە
}{ مان. ل. 138}.
تەخت و مەکان/text û mekan: نتـ:[تەخت+ و+مەکان]
1 – دەستەڵات، حکوومەت، تەخت وبەخت.
{
هیچکەس نازانێ یایەزین چەند جوانە
بۆم بە جێ هێشتووە تەخت و مەکانە
}{ مان. ل. 64}.
2 -[ ئد] بەتەواوەتی وێران، خاپوور.
تەخت و مەکان بوون/text û mekan bûn: نتـ:[ تەخت ومەکان+بوون] وێران بوون بەتێکڕایی، خاپووربوون، تێکڕووخان.
تەخت و مەکان تێکچوون/text û mekan têkçûn: کتن:[ تەخت ومەکان+ تێک+چوون] لە دەستەڵات کەوتن، تەخت وبەخت وەرگەڕان، تووشی کزیی بوون.
تەخت و مەکان تێکدان/text û mekan têkdan: کتپ:[ تەخت ومەکان+ تێک+ دان] لەدەستەڵات خستن، بێدەستەڵات کردن، تووشی کزیی کردن.
{
خۆڵا لێت هەڵناگرێ لە پیاوی نەجیم تێک بدەی تەخت و مەکانە
}{ مان. ل. 103}.
تەخت و مەکان کردن/text û mekan kirdin: کتپ:[تەخت ومەکان+ کردن] وێران کردن، تێکدان، تێکڕووخان، تێکو پێکدان
تەختێ بەنەڤشی/textê benevşî: نتـ:[ کباک] جوورە کر( بووزوو)ێکە.
تەختی ئابنووس/textî abnûs: نتـ:[ ڕوو] تەخت و کورسی پڕدشایەتی کە لە داری ئابنووس ساز کرابێت.
{
بونیانی كیبر و سەركەشییە تاقی کیسرەویی
دانانی زوڵم و رووأەشییە تەختی ئابنووس
}{ نالـی}.
.
چوونەسەر تەخت/çûneser text: کتن: بەپادشایەتی گەیشتن، بوونە پادشا.
.
.
.
.