تەزوو/tezû: ن: تۆسی، تاڤۆیی، سۆز، گرمژە : مووچڕكێكی بێ پەروایە، دێ بەسەر ئەندامی گیانداراندا لە سەرمان یان لە ترسان یان لە بیستنی كاری هەندێک تشتەوە.

تەزوو پێاهاتن/tezû pêhatin: كتن:[ تەزوو+ پیا+ هاتن] تەزووڵێداهاتن، تەزی تێڕۆبوون لەترسان.

تەزووپێداهاتن/tezû pêdahatin: كتن:[ تەزوو+ پێدا+ هاتن] مچووڕک پێداهاتن، ڕاست بوونەوەی تووكی لەش، تەزووپیاهاتن.

.

.

__________________________

تەزوو/tezû: ن:[ کەش][ تەز+ ئوو] سوو، كزەی با.

:: تەزووی ساردە: سووی ساردە.

.

.

______________________

تەزوو/tezû: ن:[ نخ][ تەز+ ئوو] كەلیژ، شەوت : ئازارێكە لەگووێی ڕەشەوڵاخ و ئاژەڵاندا پەیدا دەبێت.

.

.

__________________________

تەزوو/tezû: نتـ:[ فیز][ تەز+ ئوو] تەووژم، لووزەو، لێشاو..[ ئینگـ : current].

 تێبینی 
 زاراوەینكی زانستییە بۆ گەلێک بابەت بەكاردەهێندرێت

:: تەزووی ئێلێكترێک( كارەبا)

:: تەزووی هەوا

:: تەزووی ئاو

:: تەزووی دەریا

تەزووی بەردەوام/tezûy berdewam : نتـ:[ فیز][ئینگـ : Continous current].

تەزوو پێچەوانەكەر/tezû pêçewaneker: نتـ:[ فیز][ئینگـ : current reverser].

ته‌زووی راسته‌وخۆ/tezûy řastewxo: نتـ:[ فیز][ ته‌زوو+ ی+ راسته‌خۆ][ ئینگـ : Direct current].

تەزووی موگنەکار/tezûy muginekar : نتـ:[ فیز][ئینگـ :  induced curren]{ فەرهەنگی فیزیا، ل، 126}.

تەزووی نۆرەکی/tezûy norekî : نتـ:[ فیز] ته‌وژمی (لێشاو) به‌نۆره [ئینگـ : Alternating current ،AC ]

توندی تەزوو/tundî tezû: نتـ:[ فیز][ توند+ ئی+ تەزوو][ ئینگـ : current velocity].

خێرای تێپەربوونی تەزوو/ xêraî têpeřbûnî tezû: نتـ:[ فیز]

دینەمۆی تەزووی گۆڕاو/dînemoy tezûy goraw: نتـ:[ فیز] [ ئینگـ : a. c. electric motor]

شوێنەتەزوو/şwêne tezû: نتـ:[ شوێن+ ئە+ تەزوو

مۆتۆری تەزووی گۆڕاو/motorî tezûy goraw: نتـ:[ فیز] [ ئینگـ : a. c generator]

.

.

.

.