چێو/çêw: ن:[ هـ]
1 – چت _ چتمک، شت _ شتمک _ شتومەک.
2 – وەدووی شتی پروپووچ کەوتن.
.
.
________
چێو/çêw: ن:[ کباش] چۆ : وشەیەکی کوردییە، واتای( دار، تەختە، چیلکە، çîv ،şiv ،tiřik ،gilç ،darik ،şivtan ،şiftan ) دەدات.[ ئینگـ : Wood]
1 – چیو، چیلکە : داری سووتەمەنی.
2- بڕەدار.
{
چێو هەڵگرە، سەگی دز دیارە
}{ پەندی پێشینان}
3 – ماددەیەکە لە تەنی دار دروست دەکرێت، زەمینەی نێو ژووری پێدادەپۆشرێت، گەڵێك ڕەنگ و شێوەی هەیە.
چێوان/çêwan: نتـ:[ مکـ] چیلکە و چێو.
چوارچێوە/çwareçêwe: ن:[ چوار+ چێوە]
چێوەتەقێ/çêweteqê: نتـ:[ ئەردە] چیوتەقێ : گۆچان کوتانی کووێر بۆ ڕێگادۆزینەوە.
چێوەسان/çêwesan: نتـ:[ چێو( 2)+ ئە+ سان]
1 – بڕبەندی دار و سم تاشین.
2 – کەڵپێکی بەراز لە پەنا شفرەوە.
بەردی چێوەسان/berdî çêwesan: نتـ: چیوەسات: بەردەساوو، هەسان _ هەستان، بەردی تیژکردن.
چێوەکردنی بیر/çêwekirdinî bîr: ن:[ ئەند] پاڵپشتکردنی بیر بەدەورەدانی بەپلێت.[ ئینگـ : Well Curbing] {رەنج، ل، 614}.
چێوبەس/çêwbes: نتـ:[ چێو( 2)+ بەس] چیوبەس.
چێوبەست/çêwbest: نتـ:[ چێو( 2)+بەست( بەستن)] چیوبەست، داردەست، کەپر.
چێوپاساری/çêwpasarî: نتـ: گوێسەبانە _ گوێسەوانە، سواندان : داری ڕەت بووی لێواری سەربان.
چێوتاش/çêwtaş: نتـ:[ ئەردە][چێو( 2)+ تاش( تراشین)] چیوتاش، دارتاش.
چێوجەلە/çêwcele: نتـ:[ چێو( 2)+ جەلە( ؟)] چێوچەڵە، ئەشکەلە : ئامرازێکی جەربەزەدانە، کە دار دەخەنە نێو پەنجەکانی بەندکراو و بە پەت باییدەدەن ڕێک دەیگووشن.
چیوچەڵە/çêwçeľe: نتـ:[ چێو( 2)+ چەلە( چڵ)] چێوجەلە _ چەوجەڵە، فڕفڕە،
1 – پارچەدارە لە نێو پەنجەی تاوانباریی دادەنێن بۆ ئازاردانی.
2 – چێوجەڵە: ئەو دارەی ڕەشماڵی پێ توند دەکرێت، ئەو دارەی دەخرێتە نێوان قامکی زیندانییەوە و دەگوشرێت بۆ ئازاردانی.
چیوچیوە: دارێكی دووپەلە لە هەردووسەری باگردانی بەرد ڕادەکرێت، دوو ئەڵقەدار یان ئاسن کە دەخرێنە دەسکی باگردانی دارەوە.
تێبینی |
گوڵ چنینەوە لەخەرمانی هەنبانەبۆرینەی 46 : عەبدوڵڵا حەسەنزادە |
چێودەس/çêwdes: نتـ:[ چێو( 2)+ دەس] چێودەست _ چیودەست، داردەست.
چێوشەق/çêwşeq: نتـ:[ چێو+ شەق] چۆشان، چۆشەق، دارشەق : ئەو دارەی کە بۆ کەسێك درووستکراوە کە نەتوانێت بە پێی خۆی ڕێ بکات و بە یاریدەی ئەو چێوە شەقاو هەڵبهێنێت.
چێوشەقە/çêwşeqe: نتـ:[ چێو( 2)+ شەقە] دارشەق : داری بن هەنگڵی قاچ شکاو.
چێوکوت/çêwkut: نتـ:[ چێو( 2)+ کوت]
1 – تێڵاکوت، بەتێڵالێدراو، دارکاری.
2 – سیخناخ : برێتی یە لە زۆر تێ ئاخێندراو.
چێولەتاریکی کوتان/çêwletarîkî kutan: کتن:[ ئد] لەخۆڕایی قسەکردن و لانی کەسێک گرتن.
:: تۆ خۆ خەبەری هیچت نییە، لەخۆڕا چێو لەتاریکی مەکوتە.
چێوهێل/çêwhêl: نتـ: بەربەند، بەنداو، بناوان، پنگاو، چێوکێش، بەرەن.
چێووڕەش/çêwuřeş: ن:[ هـ] دارفرۆش.
پیشەسازی چێو/pîşesazî çêw:
وردکەری تەختە و چێو.
ئامێری پاوردی چێو.
.
.
________
چێو/çêw: ن:[ توێ] چاڤ _ چاو، چەشم، چەم _ چیەم، چەعڤ.
.
.
____________
چێودار/çêwdar: ئان:[ ئاب] چۆدار، بازرگانێتی ماڵات.
چێوار/çêwar: نتـ:[ چێودار( د _ سوواوە)] چۆدار، عەلاف : کەسێکە بە جەڵەب ڕەشەووڵاخ و ئاژەڵ دەکڕێت و دەفرۆشێت.
{
خاڵی نێو سینەی کەوتەسەر قەتار
ئەیدی پەزێکە تێ لە دوای چێوار
}{ فۆلکلۆر}.
چێوداری/çêwdarî: نتـ: چۆداری، ئاژەڵکڕین و ئاژەڵفرۆشتن، عەلافی.
.
.
.
.