ڕۆچنە/řoçine: ن:

  نەشوناس شوناس
تاک کۆ تاک کۆ
شێوەزاری کرمانجی باکوور ەک ان ەکە ەکان
شێوەزاری کرمانجی ناوەند ێ ، ێک ان ەکە ەکان
شێوەزاری هەورامی ێوە ێ ، ن ێ ەکێ

1 . کون، دەم کراوە، باجە _  واجە_ کوناوەجە.[ ئەند][ ئینگـ: pane].

2 . دەربیجە: ڕۆچنە لە دەرگا و پەنجەرە

ڕۆچنەی سەرلاسک/řoçiney serlasik: نتـ:[ ڕوو] خاڵی سەر لاسكی دار، کونی سەرلاسکی دار.[ ئینگـ: Lenticel]

كڵاوڕۆچنە/kiľawřoçine: نتـ: ڕۆژن : ئەو کونەیە لە ماڵێکدا کە( گوێز و مێووژ و هەنجیری وشک)یان دەبەخشییە ئەو منداڵانەی سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممان کە لە دەرگایان دەدا، لە جەژنی پیرشالیاردا.  

:: پیر شالیار و “کڵاوڕۆچنە” کردن بە چاکەتی دیزڵەوە !

{ کڵاوڕۆچنە نەریتێکی هەورامانە بۆ جەژنی پیر شالیار، شتێکە وەک هەلاوە و مەلاوەی شەوی نەورۆز لە موکریان. ئەم وێنەیەم بینی پێم سەیربوو چۆن چاکەتی ماڕکی دیزڵ گەیشتۆتە هەورامان و شوێنی پەستەکی جارانی گرتۆتەوە بەڵام بەرژەوەندیی منداڵ و چێژ وەرگرتنیان لەچۆکلێت، گوێز و بادامی بەلاش کارێکی کردووە کە نەریتی کۆن بپارێزرێت و لەگەڵ مۆدەی نوێدا بسازێت! دیارە پارێزرانی نەریتەکە تەنیا بەکڵاوڕۆچنە نەهاتۆتە دی، بەڵکوو باوەڕی ئایینی و نەتەوەیی تێیدا دەوری سەرەکییان بینیوە.}{ ئەنوەر سوڵتانی}.

.

.

.

.