كون ¹ /kun: ن:

1 –  باكێش، بەرکاز، دەلاقە، درز _ درزە، رۆژنە، سۆراخ، قولانی، كەلەبەر، کەلێن، کوهن : پەنحەرەی بچووک.

2 – بێزار، چاڵ، بۆشایی، کورتال، کونجال، کون کۆرک( کباک).

3 – گۆر : gor، قوول : qûl.[ ئینگـ: hole، foramen]

کونبڕ/kunbiř: نتـ:[ کون+ بڕ( بڕین)] هەوابڕ.[ ئینگـ : air tight]{ کەمالنامە، ل، 668}

کوندارەکان/kundarekan: نتـ:[ کون+ دار+ ئەکان]                   

کونکون/kunkun: ئانتـ:[ کون+ کون] تۆڕەكی

{

وەکو نەی کونکونە جەرگم لەبەرئێشی جودایی تان

لەبەر تاسە و سەرم تاســا ڵە گێراوی خەمـــا گێــژم

}{ حەقیقی}.     

کونکەر/kunker: ئانفا:[کون + کەر(کردن)] کۆڵەر، هەڵکەنەر.

:: [ باڵ] دارکونکەرە، کویک.

:: [ تێکـ] ئامێری کونکردن.

:: [ زیند] کرمی کونکەری میوە.                         

کونکەری مژۆک/kunkerî mijok: نتـ:نتـ:[ کونکەر+ ی+ مژۆك] کونکەری مژەر.

کونکراو/kunkiraw: ئانفا:[ کون+ کراو( کردن)] کونکری( كباك)، سمتوك.  

:: چاکەکانت لە توورەگەی کونکراو کۆمەکەوە.

:: بەردی کونکراو.

کونکردن/kunkirdin: ن: کتپ:[ کون+ کردن] بریندارکردن، چاڵ کردن، سمین، مەنگەنەلێدان.[ لا: nyxis]{ پەزیشلی، ل، 225}. 

 گولبژێرێک لە جۆرەکانی کون

کونەبا/kuneba: ن: 

1 – بائەنگێۆ، باخن: قەڵشێک یا کونێ کەبای لێوەبێت.    

2 – [ جێۆ] ئەشکەوتی کونەبا یەکێکە لە سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان.

{ کونەبا دەکەوێتە سنوری شاری دەربەندیخانەوە، لیژنەیەکی ئەمریکی سەردانی ئەم جێگایەیان کردوەو دەڵین مێژوەکەی بۆ چوار هەزار سال پێش زاین دەگەرێتەوە، وە سێەم جێگایە لە جیهاندا، سەرەتا کە لە کونەبا نزیک دەبیتەوە تەنها بەینی شاخێک دەبینێت پاش زیاتر نزیک بونەوە هەوایەکی بەردەوام و سارد لە نێوان تاشە بەردەکانەوە دێتەدەرەوە ، وەک دەڵێن ئەو هەوایە تەنها لە وەرزی هاویندا بۆ دەرەوە دێت و لە زستاندا بۆ ناوەوە دەروات، کە دەڕوێتە ژورەوە لە سێ بەش پێک هاتوە هەر یەکێک لەو بەشانە بەردەوام دڵۆپە ئاوەکان دێنە خوارەوەو چەندین دیمەنی سەرنج ڕاکێشیان دروست کردوە هیچ گەوهەر و مرواریەک هێندەی نەخشی ئەو دڵۆپە ئاوانە سەرنج راکێش نیە. جێگاکە زۆر تاریکە بۆیە پێویستت بە رووناککەرەوە هەیە تا ئەو بەردانە ببینیت. ئەو ئاوەی لەو کونەدا کۆبۆتەوە بۆ خواردن هەر هەمان تامی ئاوی دەرەوەی }{ Kelswm Husein}

کونەخانەکان/kunexanekan: نتـ: 

کونەرێوی/kune řêwî: نتـ:[ کون+ ئە+ ڕێوی]   

:: ڕێوی لە کونی خۆی هەڵگەڕێتەوە گەڕ دەبێت.{ پپ}

کونەسەگ/kuneseg: نتـ:[ کون+ ئە+ سەگ]   

کونەکەمتیار/kunekemtiyar: نتـ:[ کون+ ئە+ کەمتیار]                                       

کونەگورگ/kunegurg: نتـ:[ کون+ ئە+ گورگ]   

کونەمار/kunemar: نتـ:[ کون+ ئە+ مار]   

کونەماسی/kunemasî: نتـ:[ کون+ ئە+ ماسی]   

كونەمشک/kune mişk: ئانتـ:[ کون+ ئە+ مشك] [ ئینگـ : barraw og ret]

:: کونەمشکی لێبووە بە قەیسەری.{ پپ}.

کونەمێروو/kunemêrû: نتـ:[ کون+ ئە+ مێروو]   

کونەمیز/kune mîz: نتـ:[ کون+ ئە+ مێز]   

کونەوان/kunewan: نتـ:[ کون+ ئەوان]   

کونەوانە/kunewane: نتـ:[ کون+ ئەوان+ ئە]   

کون لەبن/kun lebin: نتـ:[ کون+ لەبن] 

کونۆچکە/kunoçike: نتـ:[ ڕوو][ کون+ ئۆچکە] دەرگایەکی بچووکە لە تۆوی هەموو ڕووەکێکدا بۆ مژینی ئاولەکاتی چاندنا بۆ سەوزبوون.

کونۆچکەکان/kunoçikekan: نتـ: 

کون و کاژاڵ/kun û kajaľ: نتـ:[ کون+ و+ کاژاڵ] 

کون و کەڵێن/kun: نتـ:[ کون+ و+ کەڵێن]                 

کونیلە/kunîle: نتـ:[ کون+ یلە]

1 – دەمیلە، کولانە، کەلەبەر.[ ئینگـ : stamata].

2 – ووردە کونی سەر پێست.

کونیلەداری/kunîledarî: نچ:  

کونیلەدارێتی ڕەها/kunîledarî: نتـ: کونیلەدارێتی خەسڵەتێکی بەرد و خۆڵە بریتییە لە ڕێژەی بوونی بۆشایی لە یەکەی قەبارەدا وە بەڕێژەی سەدی دەردەبڕێت : ( N = ( Vn / Vt  k . کونیلەدارێتی = N . قەبارەی بۆشاییەکان = Vn . قەبارەی گشتی = Vt.  دەنکۆڵە ڕەقەکان + قەبارەی بۆشایی نێوانیان.[ ئینگـ : Absolute porosity].{ زاراوەکانی ئاو، ل، 10}.    

کونی پەنجەرە/kunî penicere: نتـ:[ کون+ ی+ پەنجەرە][ ئینگـ : Embrasure] .

کونی پێشبەری/kunî pêşberî: ن: لەکاغەزدا.[ ئینگـ : feedforward hole].

کونی چاو/kunî çaw: ن: 

کونی دەرزی/kunî derzî: نتـ:           

کونی دەرگا/kunî derga: نتـ:[ کون+ ی+ دەرگا][ ئینگـ : Embrasure] .

کونی دەرگەوان/kunî dergewan: نتـ: 

کونی دەستار/kunî destar: نتـ:

کونی دوگمە/kunî dugime: نتـ:[ پۆشاک] کونی قۆپچە.  

کونی ڕەش/kunî řeş: نتـ:[ کون+ ی+ ڕەش][ ئینگـ : Black hole] .

کونی زار/kunî zar: نتـ:[ توێ] 

کونی سەردڵ/kunî serdiľ: نتـ:[ توێ] دەرچەی ژوور، دەرچەی سەردڵ.  

کونی سوژن/kunî sujin: نتـ: 

کونی شمشاڵ/kunî şimşaľ: نتـ:[ مۆسیقا]          

کونی قنگ/kunî qing: نتـ:[ توێ][ کون+ ی+ قنگ].تریزە..[ ئینگـ : anus]

کونی کلیل/kunî kilîl: نتـ:     

کونی کوێر/kunî kiwêr: نتـ:  کونی ڕاهێن.

کونی گوێ/kunî giwê: نتـ:[ توێ][ کون+ ی+ گوێ].   

کونی لووت/kunî lût: نتـ:[ توێ] پڕناخ.[ ئینگـ : nostril]   

کونی نەبینراو/kunî nebîniraw: نتـ:  کونی وورد    

کونی هەڵمژین/kunî heľmijîn: نتـ: 

کارتی کونکراو/kunkiraw: نتـ:[ ئینگـ : punch card].

.

___________

کون ² /kun: ن:[ بیا] [ ئینگـ: CON]

.

.

.