ڕووبار ¹ /řûbar: ن:[ جێۆ] چەم، چۆم، ڕۆخانە، ڕووار( ئەردە)، ڕۆ.[ ئینگـ: River]

ڕەخی ڕووبار/řexî řûbar: نتـ:[ جێۆ] بەست _ بەستێن، قەراغی چەم، كەناری زیخەڵانی رۆخانە.

ڕووباری پەرچدار/řûbarî perçidar: نتـ:[ جێۆ] ڕووبارێكە چەند پەرچێكی هەیە لە ناوچەیەكی دیاریكراودا.[ ئینگـ: Braided Sream]{ زاراوەكانی ئاو، ل، 56}.

ڕووباری ژێرزەوی/řûbarî jêrzewî: نتـ:[ جێۆ] ڕووباری شاراوە.[ ئینگـ: Buried river]{ زاراوەكانی ئاو، ل، 57}.

ڕووباری مردوو/řûbarî mirdû: نتـ:[ جێۆ] ڕووباری ونبوون: ئەو ڕووبارەیە كە ڕێڕەوە كە نادیارەو ون بووە لە ڕێڕەوێكی ناخی زەویدا، وەكو لە هەرێمە كارستییەكاندا ڕوودەدات.[ ئینگـ: Dead river]{ زاراوەكانی ئاو، ل، 92}.

بنی ڕووبار/binî řûbar: نتـ:[ بن+ ی+ ڕووبار] چەو و زیخی بنی ڕێڕەوی ڕووبار کە دیار بێت.  [ ئینگــ : River bed]

ڕووار/řûar: ن:[ ئەردە] ڕووبار، چۆم، چەم : شوێنێكە ڕووباری زۆر لێبێت.

.

.

______________

ڕووبار ² /řûbar: کتن:[ ئەردە][ ڕوو+ بار] بەرانبەر.

ڕووباربوون/řûbarbûn: کتن:[ ئەردە][ ڕوو+ بار] ڕووبەڕوو بوون، تووشی یەکهاتن.{ هەژار، ل، 349}

ڕووباربوونەوە/řûbarbûnewe: کتن:[ ئەردە] بەرەوڕووبوونەوە.{ خاڵ، ب 2، ل، 221}{ گیوی، ل، 504}.

ڕووبارکاری/řûbarkarî: نچ:[ ئەردە] کاری ڕوبەڕووکردنەوە. 

ڕووبارکردن/řûbarkirdin: کتن:[ ئەردە] ڕووبەڕووکردن، { مەردۆخ، ب 1، ل، 760}

ڕووبارکردنەوە/řûbarbûn: کتن:[ ئەردە] بەرەوڕووکردنەوە، پێسپاردن، حەواڵە کردن.

ڕووبارێ هەڤکەتن/řûbarê hevketin: کتپ: دیدەنی کردن. 

ڕووباری/řûbarî: نچ:[ کباک] ڕووبەڕوو، هەمانە.{ گیوی، ل، 504}. 

.

.

.

.