بڕس/biřs: ئان:[ لەنگە(ت)ی سوواوە ] بڕست.
بڕست/biřst: ن:[ فیز] تابشت، توان، تین، ووزە، هێز و هەناو.
:: بڕستت بڕییم. : هێزت پێ نەهێشتم.
{
دێم هەتا هەمبێ بڕست و بیرو هۆش
گەر گلاشم کوردەواری و ئێوە خۆش
}{ هێمن}
بڕست لێبڕان/biřst lêbiřan: کتن:[ کارابزر] هێزلێبڕان.
:: شەکەتم، بڕستم لەبەربڕاوە.
.
بێ بڕست/bê biřst: ئانتـ:[ بێ+ بڕست] بێ تاقەت.
.
.
.
.
.
.