خەس ¹ /xes: ن:[ ڕوو][ کباک] خاس، كاهۆ _ كاهوو.{ ئیزۆلـی، ل، 445}.

.

.

_____________

خەس ² /xes: ئان:[ هـ] پەیت، خەست : شلی توندەوەبوو، تیر >< تراو.{ گیو، ل، 360}

.

.

____________

خەس ³/xes: ئان: بێگونی.{ هەژار، ل، 264}.  

خەساس/xesas: ئانفا:[ کباک][ خەس+ ئاس(؟)] گوندەرهێن، و‌ەستای گون دەرهێنان : كەسێكە گیانلەبەران بخەسێنێت.

خەسان/xesan: كتن: خەسێنران، خەسین : هێلكەگون دەرهاتن.

خەساندن/xesandin: كتپ: ئێختەكردن، خەرسكردن: ئەسپ و گا و ئیتر لە پەڕین خستن و هێلكەی گونیان دەرهێنان یا فلیقاندنەوەی گونی گیانلەبەرانە بۆ ئەوەی كە نەپەڕێت.[ ئینگـ: Casteration]

خەساندی/xesandî: نچ: خەسێندراو، خەساو.

خەسانن/xesanin: كتپ:[ ئەردە] خەساندن( بۆ ووڵاخ).

خەساو/xesaw: ئانفا: خەسێندراو، خەسێنراو، خەساندی گیانلەبەری خەسێنراوە، بەگون : گای نێری خەساو، گوندار، گونک، قۆر.

خەسۆک/xesok: نتـ:[ خەس+ ئۆک] خەساس : گوندەرهێنەر.

خەسیا/xesya: ئانفا:[ هـ] خەساو.

خەسیاگ/xesyag: ئانفا: خەساو، ئێختە، گون دەرهاتگ.

خەسیان/xesyan: كتن: خەسان.

خەسیاو/xesyaw: ئانفا:[ ئەردە] خەساو.

خەسیای/xesyay: چ:[ هـ] خەساو.

خەسێنران/xesêniran: ئا نفا: گوندەرهاتوو.

خەسێنراو/xesêniraw: ئانفا: خەساو.

خەسین/xesîn: كتن: خەساندن.

.

.

__________________

خەساندن/xesandin: كتپ:[ كشت]

1 – شكاندنەوەی تەرزی تەماتە و ئیتر تا پەل بهاوێژێت و بەرداهێڵێ تا بەرەكەی زۆر و باشبێ.

2 – سەرلک پەڕاندنی دار.

خەساو/xesaw: ئانفا:[ كشت] سەرلک پەڕێندراو.

.

.

.

.