تەماتە/temate: ن:[ ڕوو] باجاناسۆر : bacanasor _ باینجانی سوور، پامیدۆر: pamîdor، تۆماتێز( تو)، شامك: šamik، فرەنگی: Firengî ئان بامجانەفرەنگی( كباك): ڕووەکێکی دەسچێنی یەكساڵە، گوڵێکی زەرددەگرێت و بەرەکەی لەسەرەتادا ڕەنگێکی سەوزی کاڵە و پاشان مەیلەو زەرد و بەرەوپرتەقاڵی دەڕووات هەتا پێدەگات ڕەنگی سووری تەواو دەگۆڕدرێت. بەری تەماتە ئاودارە، شێوەکەی پتر خڕە و هەرمێیشی هەیە، توێكڵێکی ناسك و تۆمی وردی لەنێو دا هەیە، تامی مزرە.[ Bot : Solanum Lycopersicum][ ئینگـ : tomato ].
{ تۆماتل : tomatl: ڕەچەڵەکی وشەی تەماتە لە زمانی ئەزتیکی : Aztec ـەوە هاتووە. زێدی ڕەسەنی تەماتە کیشوەری ئەمەریکای باشوور و وڵاتی پیرۆیە، ئیسپانییەکان گواستیانەوە ئەوروپا و لەوێشەوە بۆ هەموو جیهان، سەرەتا بۆ جوانکاری دەچێندرا و خەڵکی بە ڕووەکێکی ژەهراوییان دەزانی. لەدوای شەری جیهانی یەکەوە لەڕێگای داگیرکاری ئیمپێراتۆری بەریتانیاوە تەماتە هاتووەتە کوردستان}.
.
ناوەڕۆك لە 100 گرامدا | ||
هێزی وزە | 74 kJ یان (18 kcal) | |
کاربۆهیدرات | 3.9 g | |
رێشاڵ | 1.2 g | |
شەکرەکان | 2.6 g | |
چەوری | 0.2 g | |
ئاو | 94 g | |
ڤیتامینەکان | ڤیتامین A | 4 RE |
ڤیتامین Thiamine (B1) | 0.037 mg | |
Riboflavin (B2) | 0.03 mg | |
Niacin (B3) | 0.594 mg | |
Vitamin B6 | 0.08 mg | |
Folate (B9) | 46 mg | |
Vitamin C | 14 mg | |
Vitamin E | 0.54 mg | |
Vitamin K | 7.9 μg | |
کانزاکان | کالیسیۆم | 242 mg |
مەگنیزیۆم | 11 mg | |
مەنگەنیز | 0.114 mg | |
فۆسفۆر | 24 mg | |
پۆتاسیۆم | 237 mg |
.
تەماتەی ئیندیگۆ ( ئاماثویست جوێل)/temate: نتـ:[ ڕوو] تەماتەی ئیندجۆ. [ ئینگـ : Tomato INDIGO : Amethyst Jewel]
تەماتەی ئیندیگۆ ( ئەپل)/temate: نتـ:[ ڕوو] تەماتەی ئیندجۆ : ئەم جۆرە تەماتەیە لە شێوەی سێو ە، ڕەنگی مۆرە.
[ ئینگـ : Tomato INDIGO :Apple]
تەماتەی ئیندیگۆ بێریی زێڕین/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : indigo gold berries tomato]
تەماتەی ئیندیگۆ بێریی شین/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : tomato indigo blue berries]
تەماتەی ئیندیگ بێریی شێنی کلاکامس/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : tomato indigo Clackamas Blueberry]
تەماتەی ئیندیگۆ بێریی کرێمی/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : tomato indigo Cream Berries]
تەماتەی ئیندیگۆ شێنی جوان/ temate: نتـ:[ ڕوو] تەماتەی ئیندجۆ : جۆرە تەماتەیەکە ڕەنگی توێكڵەکەی شێن و پەمپەیەکی تێرە، قەبارەی تەماتەیەکە ناونجییە. [ ئینگـ : indigo blue beauty tomato]
تەماتەی ئیندیگۆ شینی ڕەشی تێڕ/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : tomato indigo Dancing With Smurfs]
تەماتەی ئیندیگۆ شینی زێڕین/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : Tomato INDIGO : Blue Gold]
تەماتەی ئیندیگۆ شینی سەوز/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : Tomato INDIGO : Blue Green’]
تەماتەی ئیندیگۆ شینی شوکولاتەیی/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : Tomato INDIGO : Blue Chocolate]
تەماتەی ئیندیگۆ شینی فاهرێنهێیت/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : Tomato INDIGO : Fahrenheit Blues]
تەماتەی ئیندیگۆ گەلاکسی تاریك/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : tomato indigo Dark Galaxy]
تەماتەی شێری جولیانە ( بلووش)/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : Blush: Artisan Series Julienne Cherry Tomato ]
تەماتەی شێری زەرد/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : Cherry tomato ]
تەماتە مارانە/temate marane: ن:[ ڕوو] هەنگوورە تاڵە.[ Atropa Belladona. Fam. Solanaceae].
.
تەماتەچاندن/temate: کتپ:[ تەماتە+ چاندن] تەماتە لە هەموو جۆرە خاکێك دەچێندرێت، بەمەرجێك شوێنەکەی قووڵ بێت و ڕادەی شێی بەرز بێت. دەبێت لە سەرەتای وەرز زستان تۆوی تەماتە بچێندرێت، بۆ ئەوەی شەتڵەکانی تەماتە بۆ چاندن ئامادە بێت . خاکەکە بە چاکی دەکێڵدرێت و بژار دەکرێت و لە بەرد و کەستەك پاك دەکرێتەوە ، وا باشترە خاکەکە لە سەرەتای وەرزی زستان دا بکێڵدرێت بۆ ئەوەی زۆرترین بڕی ئاو کۆ بکاتەوە. لە سەرەتای وەرزی چاندن دووبارە زەویەکە دەکێڵدرێتەوە ، پاشان دەکرێتە گۆڵ کە قوڵییان لە 30 سم کەمتر نەبێت ، شەتڵەکان ئامادە دەکرێت و چاڵی بچووک بە قووڵی 10 سم لێدەدرێت، شەتڵەکان دەخەینە نێو چاڵەکان و چواردەوری بە گڵ دادەپۆشرێت و پاشان ئاو دەدرێت ، دوای چاندنی شەتڵەکان وا باشترە ماوەی یەک هەفتە داپۆشرێن و لە تیشکی خۆر بپارێزرێن . دوای دە ڕۆژ شەتڵەکان گەورە دەبن و لە زەوی بەرز دەبنەوە ، خاکی چواردەوری شەتڵەکان نەرم دەکەینەوە و بەشێکی دادەپۆشین ، شەتڵەکان گەشە دەکەن و گەورە دەبن و دەبێت لەو قۆناغەدا بە کبریت بڕشێندرێت ، بۆ ئەوەی کرم نەیخوات . پاشان شەتڵەکان گوڵ دەکەن و تەماتە دەگرن ، تەماتە سەرەتا ڕەنگی سەوزە و پاشان زەرد دەبێت ، کە ڕەنگی سوور بوو مانای وایە ئامادەیە بۆ ڕنین ، تەماتە خۆی تەڕە بۆیە دەبێت بە نەرمی بڕندرێت ، بۆ ئەوەی تێکنەچێت ، هەر بڕکێکی تەماتە ئەگەر ژینگەیەکی لە باری هەبێت تاکو دوومانگ بەرهەمی دەبێت . جاران تەنیا لە وەرزی هاوین تەماتە هەبوو ، بەڵام ئێستا بەهۆی پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆجیا دەکرێت لە نێو خانووی پلاستیکی و شووشەیی هەموو وەرزێك تەماتە بچێندرێت و لە هەموو وەرزێك تەماتەی سوور و جوان لە بازاڕەکان دەست دەکەوێت.{ ڕەمزی میرەکانی}
.
سووری تەماتە/sûrî temate: نتـ:[ ڕەنگ][ سوور+ ی+ تەماتە] تەماتەی پێنەگەیشتوو ڕەنگی سەوزە بەهۆی هەبوونی بۆیەی کلۆرۆفیل، دوای ئەوەی دەست بە پێگەیشتن دەکات مژادێکی دیکە دروست دەبێت و تەماتەکە سوور دەکات، ئەم مژادە دەگووترێت ( لیکۆبینە : Licopene ) .
.
تەماتە یەکێ لە بەربڵاوترین جۆری سەوزەیە لەجیهاندا ، لەبەرئەوەی چاندنی ئاسانە و شێوازی بەکارهێنانیشی گەلێک زۆرە، بە خاوی و بە کوڵاوی دەخورێت ، پێکهاتەیەکی سەرەکی سەڵاتەیە ، دەکرێ بگوشرێت و بکرێتە دۆشاو یان مرەبا یان وشک بکرێتەوە و هەڵبگیرێت. بەڕووتی دەخورێت، روبی لێدەگرترێت، ووشك دەكرێت و دەچێشتی دەكەن، بەبرژاویش دەگەڵ كەباب دەخورێت، بەكاڵی و بەسووری لە ترشیات دەكرێت
:: لە تووشبوون بە نەخۆشى دەروونى و خەمۆکى دەپارێزیت.
.
.
.