زۆر/zor: ئاک:

1 . پێشگرێکە بە واتای : چەند _ چەندەها، فرە، ( کباش)، گەلەک_ گەلێ_ گەلێک، هەمە دێت و دەلکێت بە وشەوەوە واتایەکی دیکەی پێدەبەخشێت.[ ئینگـ: pluri ، multî]

2 . بۆش، پڕ، پوڕ، زیا، زەحف_ زەعەف_ زەهەف، زەبەند_ زەوەند.  

:: زۆرجوانە.

:: زۆرخەجاڵەتم.

:: زۆرسوپاس.

:: زۆر مەمنوونم.

زۆراتی/zoratî: نتـ:[ زۆر+ ئاتی] زۆرینە : بەشی هەرەزۆر لە كۆمەڵ .

زۆرەزۆر/zorezor: ئانتـ: پڕپڕ، پوڕپوڕ.

:: بەزۆرەزۆر گریان.

زۆربە/zorbe: ئاکتـ: بەشی زۆر لەشت.

زۆربەی/zorbey: ئاکتـ:

زۆربڵند/zor biľind: ئانتـ: بەرزە باڵا.

زۆربڵێ/zorbiľê: ئانفا:[ زۆر+ بڵێ] بەژۆک( كباک)، بەسبێژ، بلبلە، پڕبێژ، پلپلێ( كباک)، جرت و پرت، جرت وفرت، چاوەش، چەقەچناوە( سەردەشت)، چەندەباز، چەنەدرێژ، چەنەسووک، چەنەهەراش، چەوچەو، چیڕە درێژ( كهـ)، دەڤدڕیاو، دەمدڕاو، زاردڕاو، زرت و فرت، زۆروەڕ، سازندە، سڤک، قەرەچەناخ، كەوچەر، لەوچە( ككـ)، لەولەوە، نەوالخ، هەرزەگۆ : كەسێكە چەنە زۆر لێبدات.

زۆربڵێیی/zorbiľêyî: نچ:[ زۆربڵێ+ یی] پڕبێژی، چەنەزۆرلێدان. چنچن، دەڤدڕیایی، دەمدڕاوی، لەوچەیی.

زۆربوون/zorbûn: كتن:[ زۆر+ بوون] فرەبوون، پەرە ئەستاندن.[ ئینگـ: reproduktion ،proliferation].

زۆربوونی خۆیی/zorbûnî xoyî: ن:[ ئینگـ: selv – reproduction]

زۆربوونی ناگەمێتی/zorbûnî nagemêtî: شڕ، نتـ:[ ئینگـ: apogamy]

زۆربێژ/zorbêj: ئانفا:[ زۆر+ بێژ] زۆربڵێ، چەنەسووک.

زۆربێژی/zorbêjî: نچ:[ زۆربێژ+ ی] چەنەبازی، چەنەچەن، چەنەهەراشیی، چەوچەوکەریی، چیرەدرێژیی، حیناوەیی، درێژدادڕیی، دەمهەراشیی، دەمەوەری، هەڵەوەڕیی، هەڵیت وێژیی.

زۆرتر/zortir: :[ ] پتر، پێتر.

زۆرترین/zortirîn: ن:[ ] پترین، پێترین. لەهەمووان زۆرتر.

زۆرترین بەها/zortirîn beha: شڕ:[ ئاب] زۆرترین نرخ[ ئینگـ: maximum density].

زۆرترین چڕی/zortirîn çiřî: شڕ:[ فیز][ ئینگـ: maximum value].

زۆرترین خێرایی/zortirîn xêrayî: شڕ:[ فیز][ ئینگـ: maximum velocity]

زۆرترین گۆشەی خێرایی/zortirîn: شڕ:[ فیز][ ئینگـ: maximum angular velocity ]

زۆرجار/zorcar: :

زۆرخۆر/zorxor: ئان: بخۆر، خۆرا، نەوسن، چڵێس : پێچەوانەی کەمخۆر.

زۆردەستی کرن/zordestî kirin: :[ ]

زۆركاری/zorkarî: نچ:[ زۆر+ کار+ ی] زۆرکاری.

زۆركردن/zorkirdin: كتن: پەیداكردن.

زۆركردنی هێڵ/zorkirdinîľ: نتـ، شڕ:[ ئینگـ: gene amplification]

زۆرینە/zorîne: ئاکتـ:[ زۆر+ ئینە] زۆربەی.

زۆرینەخوازی/zorîne xwazî: نج:[ زۆرینە+ خوازی] فرەخوازی.[ ئینگـ: Pluralism].

زۆری کرن/zorîkirin: :[ ]

ناتوخمە زۆربوون/natuxime zorbûn: کتن:[ ئینگـ: apomexis، asexual reproduction]

ناكامە زۆربوون/nakame zorbûn: شڕ، نتـ:[ ئینگـ: parthenogenesis]

.

.

___________

زۆر/zor: ئان:

1 . [ هـ] بێداری، بێگار، تابشت، تاقەت، جەور _ جەوور، خورتی، زاڵ، زەبر، زووربە، ستەم، قەوی، گوژمە، ناهەقی، هێزوتوانا. 

2 . [ کباک] ناهەقی : هێزبەکارهێنان.

:: بەزۆری پێم دەکەن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 383}.  

  تێبینی 
  پێشگرێكە لە زمانی ئینگلیز و لاتینی بۆ زۆر وشە.{ بەركوڵ، ل، 135}.

زۆراتی/zoratî: نتـ:[ زۆر+ ئاتی] بەزەبری هێز.

زۆرئارڎەی/zor arđey: کتن:[ زۆر+ ئارڎەی] زۆرهێنان.

زۆرپەی ئارڎەی/zorpey arđey: کتن:[ زۆر+ پەی+ ئارڎەی] زۆربۆهێنان.

زۆرپەی ئامای/zorpey arđey: کتن:[ زۆر+ پەی+ ئامای] زۆربۆهاتن.

زۆرپەی ئاورڎەی/zorpey arđey: کتن:[ زۆر+ پەی+ ئاورڎەی] زۆربۆهێنان.

زۆراستاندن/zorasitandin: كتپ:[ کباک] زۆری لێئەستاندن.

زۆرەكی/zorekî: نتـ:[ زۆر+ ەكی] زۆربگیری، زۆر ملێ، ئەوەڵانە( ئەردە)، بێگاری.

زۆربردن/zorbirdin: کتن: 

زۆربگر/zorbigir: نفا:[ زۆر+ بگر(گرتن)] كارێكی بەبێگار و بەزۆر بەیەكێكی كردن.

زۆربگیر/zorbigîr: نفا:[ زۆر+ ب+ گیر]

زۆربگیری/zor: نچ:[ زۆر+ بگیر( گرتن)+ی] بێگاری، زۆربایی، زۆرەكی : کارێکە بە زۆر بە یەكێك بکرێت.

زۆربۆ/zorbo: ن: تەنگەتاو، زۆرپەی( هـ). 

زۆربۆهاتن/zorbo hatin: كتن:[ زۆربۆ+ هاتن] تەنگەتاوبوونی گیاندار.

زۆربۆهێنان/zorbo hênan: كتپ:[ زۆربۆ+ هێنان] تەنگەتاوكردنی گباندار.

زۆرچۆ/zor ço: :[ زۆر+ چۆ] خاوەندار، کوتەکدار، زۆردار.

زۆرچۆنە/zor çone: :[ کباک][ زۆر+ چۆنە] بەکوتەک.

:: دارە چۆن ژ چۆنێ ڤە دگەڕێ : دار لە دار دەگەڕێتەوە.

:: بارام مافێ خووە زۆرچونە ستاند.{ گیوی، ل، 538}.

زۆركەرڎەی/zorkerđey: نچ:[ هـ][ زۆر+ كەرڎەی] زۆرکردن.

زۆرملێ/zormilê: ن: زۆرەملێ.

زۆرونەکریا/zor û nekirya: نفا:[ هـ][ زۆر+ ونە( وەنە)+ کریا] زۆر وەنەکرێی _ زۆروەنەکریا : زۆرلێکراو.

زۆرونەکریای/zor û nekiryay: کتپ:[ هـ][ زۆر+ ونە( وەنە)+ کریای] زۆرلێکران.

زۆرونەكەرڎەی/zor nekerđey: نفا:[ هـ][ زۆر+ ونە( وەنە)+ كەرڎەی] زۆرلێکردن.

                          

بەزۆر/be zor: ن: بەستەم، بەجەور، بەزەبر.

بەزۆری/be zorî: نچ:

1 . بێگاڤی، بەكەڵەزەڕی، بەخورتی، هێز، تین، توانایی، چاڤسوڕی، پێستووری، گیر، نوودڵانە، زۆربگیر.

2 . ( مجـ) بتەوێ نەتەوێ، دڵنەخووازانە، ڕفانن، كێشەر، فرە، گەلێ، مشەنەڕ( ئەردە).

.

__________

زۆر/zo: ن: دەنگی زبری گریان، دەنگی گرێ گریان.

.

.

.

.