پێڵاو/pêľaw: نتـ:[ پێ+ ڵاو( ئاڵاو _ ئاڵان)] پێتاو _ پیتاڤ( کباک)، پەهڵا( ل)، پێڵاڤ( کباک)، پێڵا، پاڵا، قۆندەرە _ قۆندرە :
1 – شتێكە لە چەرم، پلاستێک_ لاستێک یان كوتاڵ دروستكراوە چ بە شێوەی دەستسازی یان كارخانە دەكرێتە پێوە.
2 – [ مجـ] مرۆڤی هیچ و بێنرخ، سووک و چرووک.
پێڵاوداكەندن/pêľawdakendin : كتن: پیڵاوداكەنن.
پێڵاودروو/pêľawdirû: نفا: پێڵاودۆز، قۆندرەچی.
پێڵاوفرۆش/pêľawfiroş: نفا: ئەو كەسەی كە پێشەی پێڵاو فروشتن بێت.
پێڵاوفرۆشی/pêľawfiroşî: نچ: كۆگای پێڵاوفرۆشتن.
پێڵاوكەر/pêľawker : نفا: ئەوكەسەی كە پێڵاو دروست دەكات.
پێڵاوكردن/pêľawkirdin : كتپ: پێڵاودروست كردن.
چەند نموونەی چەشنەكانی پێڵاو |
بووت/bût: ن: جۆرە پێڵاوێكی پانیبەرزەی ژنانەیە، قەدەكەی تا ئەژنۆ بڵند دروستدەكرێت لە چەرم.
پاژنەبەرز/pajneberz: نتـ: پانی بەرز: جۆرە پێڵاوێكی ژنانەیە، یان ئافرەتانەیە.
پۆستاڵی سەربازی/postaľî serbazî: نتـ: جۆرە پێڵاوێكە كە سەرباز دەبەری دەكات.
جزمە/cizme: كتپ: جزمە
قاپقاپ/qapqap: ن: جۆرە پاپۆشێكە لە دار دروستدەكرێت.
كەوش/kewş: ن: جۆرە پێڵاوێكی كوردەواری پیاوانە بووە، لەچەرم دروست دەكرا.
كڵاش/kilaş: ن: جۆرە پێڵاوێكە كە بە بەن دروست دەكرێت لە ناوچەی هەورامان.
پێڵاوی سەماكردن/pêľawy semakirdin: ن: جۆرە پێڵاوێكە كەشیاوە بۆ بالێت.
پێڵاوی ناوماڵ/pêľawy nawmaľ : نتـ: پیڵاوێكی پیاوانەیە بۆ پشوو لە ناو ماڵ دەبەردەكرێت.
پێڵاوی ڕاكردن/pêľawy řakirdin: نتـ:[ وەر] جۆرە پێڵاوێكی وەرزشی یە، كە گوونجاوە بۆ ڕاكردن.
پێڵاوی تۆپی پێ/pêľawy topî pê: نتـ:[ وەر] جۆرە پێڵاوێكی وەرزشی یە، گەمەی پێ دەكرێت.
خامینێ/xamînê: ن:[ پۆشاک][ هـ] پاتاو: پێڵاوی چەرمین.
.
.
_____________________
پێڵاوی خانم/pêľawy xanim: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی دەشتەكییە، گوڵی سپی، پەمبەیی یان زەرد دەگرێت، لە سۆڵ دەچێت.
.
.
.
.