ئه‌نگوس/engus: ن:[ توێ][ رۆژك، سنـ] هه‌ر ئه‌نگوسته به‌ڵام( ت)ی سوواوه، تبل _ تل، قامک.
ئه‌نگوست/engust: ن:[ توێ] [ پهـ: angušt] ئه‌موست، ئه‌نگوشت، ئه‌نگوس، په‌نجه، قامک، تلی( كباك)، تبل، كلک( كهـ).
1 – هه‌ر یه‌ك له و پێنج ئه‌ندامه بزۆكانهی كه به كۆتایی ده‌ست و قاچی مرۆڤه‌وه به‌ندن.:
{
ئه‌نگوستی داكی خوازێم به ڕیشه
ئه‌نگوستی هه‌روه‌ك درێشه
}{ به‌رده‌شانی : ووردی}.
2 – یهكەیهكه بۆ دیاریكردنی ئه‌ستوورایی و پانایی شت.
:: به‌قه‌د ئه‌نگوستی گه‌وره ئه‌ستوور بوو.
:: ده‌با دوو ئه‌نگوست پانتر بوایه.
ئه‌نگوسته‌چاو/enguste ĉaw: ئانتـ:[ ئد][ ئه‌نگوست+ ئه+ چاو] زۆرتاریك، ئه‌موسته‌چاو.
{
…. نه‌ده چووه تیلهكۆ به‌شه‌وی ئه‌نگوسته چاو سینگی خۆی به گوللـه‌وه نێت و تاووس بۆ من بدزێ
}{ قزڵچی : پێكه‌نین}.
ئه‌نگوست بۆ درێژكردن/engust bo drějkirdin: كتپ:[ ئه‌نگوست+ بۆ+ درێژ+كردن] پهنجهبۆدرێژكردن.
ئه‌نگوسته‌ویله/engustewyle: نتـ:[ ئه‌نگوست+ ئه+ ویله( ئیله )] ئه‌نگوستیله.
ئه‌نگوستیله/engustîle: نتـ:[ ئه‌نگوست+ یله] ئه‌نگوسته‌ویله، ئه‌موستیله، په‌نجه‌وانه، كلكه‌وانه، گوستیرك، ئه‌نگوشته‌ری، نێنهكه، ههنگولیسك : ئاڵقه‌یه‌كی كانزایی( پتر: زێر، زیو) نهقیمێكی به‌ردی به نرخ( یاقوت، پیرۆزه، ئه‌ڵماس،…. ) یا من هه‌ر به‌ردێكی دیكه‌ی تێ ده‌گرن، بۆ جوانی ده‌كرێته په‌نجه‌وه.
{
تا ببنه هه‌واڵی دیده‌مه‌ستان
ئه‌نگوستیله ده‌رخران له ده‌ستان
}{ هه‌ژار: مهم و زین}.
ئه‌نگوستیله‌ی دروومان/engustîley drŭman: نتـ:[ ئه‌نگوستیله+ دروومان][ رۆژك، مكـ] قووچه‌كه، تیلك، تلهك : پارچه كانزایه‌كه له شێوه‌ی كڵاوی به‌ڕوو ؛ به‌ڵام قووڵتره دیوی ده‌ره‌وه‌ی كونج كونجه، له‌كاتی درووماندا ده‌یكه‌نه سه‌ری قامكه‌وه و پاڵی به ده‌رزیه‌وه ده‌نێن. نایه‌ڵێت قامكیان ده‌رزی تێ ڕابچێت.
ئه‌نگوستیله‌ی ماره‌ی/engustîley marey: نتـ:[ توێ] په‌نجه‌ی برای تووته‌ی ده‌ستی چه‌پ.
ئهنگوسهناوگین/engusenawgîn: نتـ:[ توێ] قامكی زه‌ڕنه‌قووته.
ئهنگووسهنما/engǔsenima: نتـ: [ توێ] كلكهنما، ئهنگووشتنما.
ئهنگووسهوێله/engǔsewěle: نتـ:[ ئه‌نگوست+ ئهویله ] ئەمووستەوێلە، ئهنگووستیله .
ئهنگووسپێچ/engǔspěč: نتـ:[ ئه‌نگووس+ پێچ] هه‌ر شتێك كه به په‌نجه‌ی ده‌ست تام بكرێت وه‌ك هه‌نگووین.
.
.
.
.