پشی¹/pişî: ن:
1 – [ ل] پشیک، پشیلە.
:: پشی گۆشتەگە خواردگە.
1 – [ دەنگ][ وشتـ] ووشەی بانگ کردنی پشیلە.
پشی پشی/pişîpişî: نتـ:[ دەنگ] پش پش _ پشێ پشێ : بانگكردنی پشیلە.
پشی پشی پێكردن/pişîpişî pêkirdin: كتن: كەسێک نازكردن و قسەی نەرم و لووس كردن بۆ جێبەجێكردنی كار و مەبەستێک بكات. ماستاوكردن، كیسەكێشان.
پشیک/pişîk: نتـ:[ ل][ پشی+ ک] پشیلە.
.
.
______________________
پشی²/pişî: ن:[ خوار] كولیچە بەڕۆن. كەپەكی ئارد
{
لەوێ بەو گەرما و قرچەی نیوەڕۆ
دانیشە، حەڵوا و پشیی بووك بخۆ
}{ گۆران}.
.
.
_________________
پشی³/pişî: ن:[ توێ]
1 – پشوو، هەناسە.
2 – [ کباک، زا] سی، سیپەڵاک.
.
.
__________________
پشی4/pişî: ن:[ كشت][ نخ] ژەنگ: ئازارێكە لە ڕەز و باخان دەدات.
پشیان/pişyan: كتن:[ ئەردە] پژانی ئاو، پڕژانی ئاو، پریشكەكردن. بێبنكردن.
پشی گرتن/pişî girtin: كتن: ئاخێو: ئاخاوتن، ڕامكردن، لنگدان وگێران[ وڵاخ].
.
.
.
.