پشیلە/pişîle: نتـ:[ گیان][ پشی+ لە]
1 – پشی، پشیک، پسینگ، كتتە( هـ)، گوربە( نێرەكەی)، ختک، پۆشە ( هـ)، پشۆ، دهلک : گیاندارێكی چووكی گۆشتخۆرە، لمبۆزكورت و سمێڵ درێژە، تووكی لەشی نەرموجوانە، جنجرووک و چەنگی تیژە، لە پلینگ دەچێت بەڵام بچووكترە، دەستەمۆ دەبێت و لەگەڵ مرۆڤ دا بە ئاسانی هەڵدەكات. ساڵی دووجار ئاووس دەبێت، بەتایبەتی لە مانگی ڕەشەمێ دا. نزیکەی 15 ساڵێک دەژێت . وە مێمڵی مشكە. پشیلە دەمیاو ێنێت (دەنگ). [Zoo: Felis Domesticus].
2 – [ مجـ] سپڵە، بێ سفەت.
3 – [ مجـ] كەسێک كە باوەش و خۆتێهەڵسوون و نازی پێخۆشە.
نەورۆ/newro: ن:[ ئاژ] بە جووتبوونی پشیلە دەگووترێت.
.
پشیلە دە دەرپێ هاویشتن [ ئید] بێ ئاباووكردن و ڕسواكردنی كەسێک.
پشیلە پایزە/ pişîle payize: نتـ:[ ڕوو][ پشیلە+ پایز + ئە] گەوزەلكە، باویلكە، پەپوولە پایزە، بالیكە، شەلەمین كەرە، پشیلۆک، باریلی، پشیلۆكە، گەورەلگە : گیایەكە تۆكەی سپی و سووكە و گرژنە پایزان با بڵاوی دەكاتەوە.
پشیلە سوورە/pişîle sûre: نتـ: [ واز] جۆرە یارییەكە یەكێک تێدەكەوێت، ئەوانی تر دەست بەیەكەوە دەگرن، وەئەوەی تێكەوتووە دەی گرنەناوخۆیان، ئەویش تەقەڵا دەكات لەنێو لنگیانەوە دەرچێت، ئەمانیش دەڵێن و دەیڵێن
:: پشیلە سوورە كوێڕا چوو، عەرزی دڕی پێداچوو. ئینجا لەناو لنگی هەر كامێكیانەوە دەرچوو، ئەوكەسە تێدەكەوێت. یارییەكە دووپات دەبێتەوە.
پشیلە شۆر/pişîle şor: نتـ:[ پشیلە+ شۆر( شووشتن)] بریتییە لە شووشتنی ئەندام بەناتەواوی و كەم و كووڕی.
:: ئیمڕۆ لە حەمام لەبەرسادری ئاوەكە خۆم هەر پشیلە شۆرد كرد.
هەندێک لە جۆرەکانی پشیلە |
شیلەی ئابیسینیان/pişîley abîsînyan: نتـ:[ ئاژ][ پشیلە+ ی+ ئابیسینیان] پشیلەی ئەسیوبی، پشیلەی حەبەشی : جۆرە پشیلەیەکە لە سەر وێنەی دیواری فیرعەونەکان ماوەتەوە.[ ئینگـ : abyssinian cat]
پشیلەی دارستان/pişîley daristan: نتـ: جۆرە پشیلەیەكی گەورەیە، ڕەنگەكەی قاوەیی كاڵە قاچ و كلكی ڕەشی تێدایە.
پشیلەی دەستیی/pişîley destî: نتـ:[ گیان] جۆرێک پشیلەی كێووییە كە لە دەشت و كەویر دەژێت.[ Zoo : Felis Ornata].
پشیلەی سیڤێت/pişîley sîvêt: نتـ:[ گیان] گیاندارێكی گۆشتخۆرە لە پشیلە دەچێت، ڕەنگەكەی خۆڵەمێشی پەڵەپەڵەیە لە خواری ئەوروپا و باكووری ئەفریقیا دەژێت، بۆنێكی خۆش لە ناو توورەكەیەك لە ناو گەڵیدا دەردەهێندرێت.
پشیلەی كێوی/pişîley kêwî: نتـ:[ گیان] جۆرە پشیلەیەكی زۆرگەورەیە، دأندەیە، ڕەنگەكەی زەردێكی مەیلەو قاوەیی یە، لە بێشەڵان دەژێت.
پشیلەی مسک/pişîley misk: نتـ:[ گیان] گیاندارێكی گۆشتخۆرە لە پشیلە دەچێت، لە ژێركۆڵیدا توورەگەیەك هەیە ماددەیەكی بۆنخۆشی تێدایە پێی دەگووترێت( زەباد) بۆ دروستكردنی عەتر بەكاردەهێندرێت. پشیلەی مسكی هیندی.
پشیلەی نێر/pişîley nêr: نتـ:[ گیان] گورپە.
پشیلەی یۆزی/pişîley yozî: نتـ:[ گیان] گیاندارێكە لە پشیلە كێوی دەچێت ، پێستەكە بەنرخە بۆ فەروو.
.
.
.
.