خاوێن ¹ /xawên: ئان:[ خا( خاک)+ وێن]{ ج. نەبەز.}{ پلەی یەكەمە لە بەراووردكردنی خۆیدا}
1 – ئاڤێژە_ ئاڤیژە، برجەقان، بژوین، بێغەوش، بێگەرد، بێلەكە، پاق _ پاقژ( كباک)_ پاگژ، پاک _ پاكیز، پاقژ، پییک، تەمیز( ع)_ تەمیس، جنجلی، دەت، زكاک.
2 – [ مجـ] پاكسروشت، پاكناو، پاكیزە، پوختە.
4 – [ تەند] پانسمان( فەر : pansement): كاری خاوێنكردنەوە و بەستنی برین.[ ئینگـ: sterilization]
5 – [ تەند] زڕ، نەزۆک.[ ئینگـ : strile]{ پەزیشکی، ل، 342 }.
خاوێنەر/xawênerber: ئانفا:[ خاوێن+ ئەر] پاكەرەوە، خاوێنكەرەوە، پێشۆر( سابوون).
خاوێنبوون/xawênbûn: كتن:
1 – پاكبوون.
2 – [ مجـ] بێفڕوفێل بوون، ڕاست و دروست بوون.
3 – داوێنپاکبوون.
خاوێنبوونەوە/xawênbûnewe: كتن:
1 – پاكبوونەوە، چڵکپێوەنەمان.
2 – فەوتان. لەبەینچوون.
3 – ماوەی بێنوێژی ئافرەت تەواوبوون. تەواوبوونی ئافرەت لەخوێن ڕێژیی مانگانە.
خاوێنتر/xawêntir: ئانتـ:{ پلەی دووەم لە بەراووردكردنی خۆیدا}[ خاوێن+ تر] پاگژتر _ پاقژتر، پاكتر.
خاوێنترین/xawêntirîn: ئانتـ:{ پلەی سێیەمە لە بەراووردكردنی خۆیدا} پاگژتری، پاقژترین، پاكترین.
خاوێنڕاگرتن/xawênřagirtin: كتپ:[ خاوێن+ ڕاگرتن] پاكڕاگرتن، تەمیز ڕاگرتن.
خاوێنكەر/xawênker: ئانفا:[ خاوێن+ كەر( كردن)] پاکژکەر _ پاککەر.
خاوێنكراو/xawênkiraw: ئانفا:[ خاوێن+ كراو( كردن)] پاكەوكریاگ، پاککراوەوە، دەردراو، گەسکدراو، سەر وبەركراو.
خاوێنكردن/xawênkirdin: كتپ:
1 – پاككردن.[ ئینگـ: disinfection]
2 – پانسمانكردن( فەر): خاوێنكردنەوە و مەرهەم لەسەربرین دانان و بەستن.
خاوێن كردنەوە/xawênkirdinewe: كتپ: پاككردنەوە، تووشماڵ كردن، كلاشین، مەردان، داوەراندن، داوەرڤاندن.
خاوێنكردن لەمیکرۆب/xawênkirdin lemîkrob: كتپ:[ خاوێنكردن+ لە+ میکرۆب] ستێریلیزەکردن.[ ئینگـ: Sterilization].
خاوێنگەریی بیرگە/xawênherîy bîrge: نتـ:[ ئای تی] سڕینەوەی تەواوی زانیارییەكان لە سەردیسک یان لە بیرگە.[ ئینگـ: scrub].
ناخاوێن/naxawên: ئانتـ:[ نا+ خاوێن]
1 – ناپاک، چەپەڵ، پیس.
2 – [ ئەردە] خاو بۆپرچ وشتی وا.
خاوێنێتی/xawênêtî: ئاكتـ:[ خاوێن+ ئیتی] پاكێتی.
خاوێنی/xawênî: نچ: پاقژی( کباک)_ پاگژی، پاكی، تەمیزی >< پیسیی، چەپەڵیی.
.
.
_______________
خاوێن ² /xawên: ن:[ ڕوو] گیادڵ، ژان: گیایەكی بەڕوونی دەبیندرێت لەشێوەدا زۆرجیاوازە لەگیایەكانی دیکە؛ فرەساڵە دەژێت، هەرەم ئاسا واڵایە بلۆی گوڵ گرتنەكەی لەشێوەدا.[ Bot : Alopecurus agrestis].
.
.
.
.