پشت ¹ /pişt: ن:[ توێ][ هیک : پەرشتی][ پەهلەوی : پوشت][ فارسی : پست] پۆشت ( ل)، پاشتی : paštî _ پەشتی _ پۆشتە، پۆشتی _ پێشت( زا).[ ئینگـ : Back][ لا : Dorsum]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئەپەشە | aEapa | Back |
تێبینی |
لە زمانی زانستی پزیشکی دا Dorso وەک پێشگرێک بۆ زۆر دەستەواژەی زانستی دێتە بەکارهێنان وەک پشتی ئەندامێک یان تشتێک |
1- مازی : بەشی دواوەی مرۆڤ، لە سەر شانییەوە هەتا كەمەری.
2 – سەرشانی گیاندار لە نزیک ملییەوە هەتا كەفەڵ و سەرپێی.
:: زینی لەسەر پشتی ئەسپ دانا.
:: جووجكە لەسەر پشتی دایكیان هەڵنیشتبوون.
3 – بەشی پێوەلكاوی دواوەی هەشتێک
:: بەپشت پێمەڕەكە پانیان كەوە
:: پشتی پاكەتەكە بنووسە.
4 – ڕووی كول و دواوەی تیخ و شیر.
:: پشتی كێرد دەست نابڕێت.
5 – [ مجـ] بەرەباب، توخم، خێزان، ڕەچەڵەك، باو باپیران.
:: فیسار كەس لە پشتەوە دەچێتەسەر تیـرەی جاف.
6 – ئەو بەشە لەجل و بەرگی مرۆڤ كە دەكەوێتە سەر پشت.
7 – ڵاگر، یارمەتیدەر، داژگر.
8 – ڵای سەرەوە، سەر، بان: پشت بان، پشت هەیوان.
{
سەر بانێک و پشت بانێكە، چوار بەرخ و شوانێک. دەزانی چیە؟
}
9 – كەمەر، نێوقەد.
{
هاتم لە ڵای سەردەشتێ، مەمكت سێوی بەهەشتێ
كراسی تەنك لەبەركە، كەمبەرەی زێڕ لە پشتێ
}{ سێسەد هۆنراوە. ل. 12}.
10 – كۆڵ.
11 – [مجـ] قوون، كونگ.
12 – كراوە، ئاواڵا.
:: دەرگای حەسار ێ لەسەر پشتە.
پشتەدڕکنی/piştediřkinî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: dorsispinal]
پشتەشاخوێنبەر/pişte şa xwênberpişt: نتـ:[ توێ] ئەو شادەمارەیە كە خوێن بڵاودەكاتەوە بەناو لەشی گیانلەبەردا.[ ئینگ: dorsel aorta]
پشتەموغرە/pişte muẍre: نتـ:[ توێ] پشتەپەتک، پەتی پشتی، گوریس پشت.[ ئینگـ: chord dorsalis, notochord]
پشت ئێشە/pişt êşe: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: dorso dynia, dorsalgia, notalgia]
پشت چەمیایی/pişt çemyayî: نتـ:[ توێ] پشت كۆم، قەمبوور، پشت خویل، پشت كوور، پشت كۆڤ، پشت چەمیو: چوونەژوورەوە سینگ و هاتنەدەرەوەی پشت.[ ئینگـ: hyphosis]
پشتی/piştî: نچ:[ توێ] لەپشتەوە : ئەوەی پەیوەندی بە پشتەوە هەبێت.[ ئینگـ: dorsalis Notal]
پشتی پێشەوەیی/piştî pêşeweyî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: dorso anterior]
پشتی تەنیشتی/piştî tenîştî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: dorso lateral]
پشتی کەمەریی/piştî kemerîy: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: dorso lumber]
پشتی ملی/piştî milî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: dorso nuchal]
پشتی زگی/piştî zigî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: dorsoventral]
خوێنبەری پشت/xwênberî pişt: نتـ:[ توێ][ خوێنبەر+ ی+ پشت][ ئینگـ: dorsal Artery ].
خوێنبەری پشت پەراسوو/xwênberî pişt perawû: نتـ:[ توێ][ خوێنبەر+ ی+ پشت پەراسوو][ ئینگـ: Retrocostal Artery ].
خوێنبەری پشتی سەر/xwênberî piştî ser: نتـ:[ توێ][ خوێنبەر+ ی+ پشتی سەر][ ئینگـ: Occipital Artery].
خوێنهێنەری پشت/xwênhênerî pişt: نتـ:[ توێ][ خوێنهێنەر+ ی+ پشت][ ئینگـ: dorsal].
ڕووەو پشتی سەر/řuwe û piştî ser: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ: dorso cephalad]
عازەبەی پشت/äazebey pişt: نتـ:[ توێ][ عازەبە+ ی+ پشت][ ئینگـ: acne dorsalis].
لە ناوەڕاستی پشتدا/le naweřastî pişt da: نچ:[ توێ] لەپشتەوە.[ ئینگـ: dorsimesal]
ملی پشتەسەری/pişteserî milî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ: cervico occipital].
ملی پشتی/milî piştî : نتـ:[ توێ] [ ئینگـ: cervico dorsal].
موورەگەی پشت/mûregey pişt: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: back bone].
.
.
__________________
پشت ² /pişt: ن:[ زمان ]
پشتاوپشت/pişta û pişt: ئانتـ:[ پشت+ ئاو +پشت]
1 – بابەوباب، نەوەدوڕینەوە.
2 – پێچەوانەڕۆیشتن.
3 – لەیەكێكەوە بۆ یەكێكی دی.
پشت ئەستوور/pişt estûr: ئانتـ:[ پشت+ ئەستوور] پشتسوور، ئەوڵە، ئاسوو ر، دڵقایم، دڵنیا، خاترجەم.
پشت ئەستووری/pişt estûrî: نچ: [ پشت + ئەستوور+ ئی]
1 – دڵنیایی، بێخەمی، ئەرخەیانی.
2 – پشتداریی، پشت گەرمیی، كۆمەكیی، پشتیوانیی.
پشت ئێشان/pişt êşan: نتـ: [ نخ] ڕەقیتە : ئازارێكی دەمارییە لە بەشی خوارەوەی پشت دەست پێدەكات.
پشتەوەی وێنە/piştwey wêne: نتـ:[ هونەر][ پشت+ ئەوەی+ وێنە][ ئینگـ: Background]
پشت بەخۆبەستن/pişt bexobestin: كتن:[ پشت+ بە+ خۆ+ بەستن] بڕوا بەخۆهەبوون.
پشت بەستن/piŝt bestin: كتپ: بڕوا هەبوون بە.
:: كورد خەیالـی خاوە، گەر پشت بە دوژمن ببەستێت.
پشت بەكەسێک گەرمبوون/pişt bekesêk germbûn: كتن، شڕ:[ ئد] نەترسان لە ئەنجامی كارێك لەبەر ئاشنایەتی و پشت بەستن بە كەسێكی خاوەن دەستەڵات و باڵا دەست.
پشت بەكەس نەبەستن/pişt bekes nebestin: كتن، شڕ: پیشتن بەسین( ل).
پشت پێ (ئە)سپاردن/pişt pê(e)sipardin: كتپ: پشت پێبەستن بەكەسێک، هیواداربوون بەپشتگیری كەسێک، پاڵوخدان.
پشت پێبەستن/pişt pêbestin: كتن:[ پشت+ پچ+ بەستن]
1 – خاترجەم بوون لەكۆمەكی كەسێک، تێڕابینین.
2 – بەڕاست زانین، پشت پێ ئەستووربوون.
پشت پێنەبەستن/pişt pênebestin: كتن:[ پشت + پێ+ نە+ بەستن]
1 – تێڕانەبینین.
2 – بەڕاست زانین.
پشتپێوەئێشان/piştpêweêşan: شڕ:[ ئد]
1 – بەكارێكەوە ماندووبوون. زەحمەت كێشان، دەغەڵی نەكردن لە كاروبارێكدا.
2 – بەتەنگەوە هاتن، جەرگ بۆ ژانكردن، دڵسۆزبوون.
پشت تێ بوون/pişttêbûn: كتن: جۆرێک دانیشتنی بێ ئەدەبانەیە وەها كە پشت لە كەسی گەورەتر كرابێت.
پشتتێكردن/pişttêkirdin: كتپ:[ پشت+ تێ+ كردن]
1 – خیانەت لێكردن، پشت بەردان.
2 – ڕوولێ وەرگیڕان لە كەسێک( ئاماژەكردنە بۆ تووڕەیی و نارازێتی).
3 – وازهێنان لە كاڕێک یان هەڵوێستێک. پیشت ئەل كردن ( ل).
3- بەجێهێشتن، بەرەڵاكردن، خستنەپشت گوێ.
پشتتێكردوو/pişttêkirdû: ئانفا:[ پشت+ تێكردوو] ڕوووەرگێڕاو، ڕوولێوەرگێڕاو، قوون تێکردوو.
پشتدار/piştdar: ئانتـ:[ پشت+ دار]
1 – سفت، كۆڵۆفت : شتی قایم و دارڕێژاو.
:: ئەم فاسۆنە پشتدارە.
2 – پشت ئەستوور.
پشتدان/piştdan: كتن:
1 – مل دان، رازی بوون، بریتییە لە وێستانی گیانداری مێ یینە بۆنێرەی.
2 – هەڵاتن لەبەر دوژمن.
3 – كۆڵدان، بەزین : تاقەت نەهێنان لەئاست هێزیكی لەخۆسەرتر.
پشتدانهەڤ/piştdanhev: كتن:
1 – پشت بەپشتی كەسێكەوە نان.
2 – پشتوەپشتەوەنان. پشت پێسپاردن، پشت پێبەستن
پشتدانەوە/piştdanewe: كتپ:
1 – هەڵدانەوەی ئاگری ناو تەنوورپاش دامرانی تا گەرک دابێتەوە.
2 – پاڵدانەوە، ئارخەیان بێخەم بوون، حەسانەوە.
:: بڕۆپشتی خۆ تی لێبدەوەو مەترسە.
پشتڕاست/piştřast: ئان:[ کباک] دڵنیا، ساغلەم
پشتڕاستكرن/piştřastkirin: كتپ:
1 – پشتا خوە ڕاست كردن، قیت كردنەوەی پشت.
2 – ڕساندن.
پشتڕاستكردنەوە/piştřastkirdinewe: كتپ:
1 – پشت هەڵێنانوە لەبن بارێكی قورس.
2 – [ ئد] لەژێر ئەرک و كارێكی قورس خەڵاسی بوون.
3 – بەبەڵگەووە سەڵماندن.
:: قسەی ئەوی پشتڕاستكردەوە.
پشتڕەقبوون/piştřeqbûn: كتن:[ ئد] دوای ماوەیەك بێكاری كاری پێشوو پێنەكران، تاقەتی كاری پێشوو پێنەمان.
:: لە دوكان داریی تازە پشتم ڕەق بووە، و پێمناكرێت.
پشتساردبوونەوە/piştsardbûnewe: كتن:
1 – دەستنەچوونە ئیش داوی خۆ تێهەڵقورتاندنی كەسێك.
2 – ناهومێدبوون لەكارێک.
3 – لەتابوشت كەوتن.
پشتساردكردنەوە/piŝtsardkirdinewe: كتپ: ناهومێد كردن لەكارێک.
پشتسووركرنەوە/piŝtsûrkirdinewe: كتپ: شێڵان و چەوركردنی پشت بە هەتوان.
پشتشكان/piştşikan: كتن:[ ئد]
1 – بریتییە لە بەڵای زۆرگەورە وەك تیاچوونی سەروماڵ، كارەساتی گەورە.
2 – ورەبڕین ، بێهێزبوون، دواكەوتن، پاش كەوتن.
:: بڕا ڕۆ پشتم شكا.
3 – ئەژنۆشكاندن، جێی ئومێد بۆنەمان.
پشتشكاندن/piştşikandin: كتپ:[ ئد]
1 – تووشی زیانێكی گەورە كردن، ماڵ وێران كردن.
2 – داماوكردن: نابووت كردنی كەسێك لە باری ماددیی و مەعنەوییەوە، تێشكاندن.
3 – پشت لێهەڵكردن، پشت بەردان، كەس پێوەنەهێشتن.
4 – تەواوكردنی كارێكی زۆرسەخت و گران تەواوكردن و بە ئەنجام گەیاندن ( كاری سەخت).
5 -[ پیش] پشت گرتن : فێرەبار یان سواریی كردن (جوانوو)، ڕام كردن( ئەسپ)، ماڵیی كردن. { شەوكەت مەڵا}.
پشتشکێن/piştşikên: نتـ:[ پشت+ شکێن( شکان)] بێزارکەر.[ ئینگـ : Back breaking]
پشتقاییمبوون/piştqayîmbûn: كتن:[ پشت+ قایم+ بوون][ ئد] ئەرغەهەبوون : كەسێكی دەستەڵاتدار یان دەسڕۆی و لە پشت بووە. خاترجەم بوون لە پێت گیران.
پشتقاییمكردن/piştqayîmkirdin: كتپ:[ پشت+ قایم+ كردن][ ئد]
1 – بەگەرم و گوڕی خۆئامادەكردن، پشتێن لێ بەستن، كەمەرڵێ قاییم كردن.
2 – خۆگورج كردنەوە بۆ كردنی كارێ.
پشتكرنەوە/piştkirdinewe: كتپ:
1 – پستێن ترازاندن، پستێن كردنەوە.
2 – دڵنیابوون، دڵنیاكردن.
پشتگە/piştge: نتـ: پار _ پاڵ.
پشتگەرم/piştgerm: ئانتـ: خاترجەم، ئاسوودە، دڵنیا.
پشتگەرم بوون/piştgermbûn: كتن:
1 – بەتاسەوە ئیش كردن، خۆدانەبەرئیش كردن، دڵ لەسەركاری خۆبوون، شاندانەبەرئیش.
2 – گورج و بەهێز بوون.
پشتگرتن/piştgirtin: كتن:[ پشت+ گرتن]
1 – پەساردن، هەڵپەساردن.
2 – پشت گیری كردن، داژداری كردن، یارمەتی دان.
:: ئەگەر پشتی بەكتری بگرتان كەس زێفە لێان نەورد.
3 – پشتگرتنی ئافرەت لەكاتی منداڵ بوونیدا.
4 – پشتشكاندن: فێرەبار یا سواریی كردن( جوانوو)، ڕام كردن( ئەسپ)، ماڵیی كردن.
پشتگریی/piştgiryî: نچ:[ پشت+ گر( گرتن)+ ئیی] پشتگیری.
پشتگیریكردن/piştgîrîkirdin: كتن: پەساردن، هەڵپەساردن، پشت گرتن.
پشتگیر/piştgîr: ئانفا:[ پشت+ گیر( گرتن، گیران)] ڵایەنگیر.
پشتگیری/piştgîrî: نچ:[ پشت+ گیر( گرتن، گیران)+ی] ڵایەنگیری.
پشتگوێخستن/piştgwêxistin: كتن:[ مجـ]
1 – بەتەنگەوە نەهاتن، پشت لێكردنەوە، گووێ پێنەدان، چاولێپۆشی كردن، لەبیركردنی كارێك.
2 – دوورەپەرێز ڕاوەستان، لێ دووركەوتنەوە.
پشتگوێكردن/piştgwêkirdin: كتپ:[ پشت+ گوێ+ كردن] هەڵپاچینی ووردەتووكی بن بڕچ بە مەقەست یان گوێزان.
پشتلەزەویدان/piştlezewîdan: كتن:[ پشت+ لە+ زەوی+ دان]
1 – بەزاندن، ژێرخستن.
2 – زیان پێگەیاندن.
3 – ناپاكی دەگەڵكردن، دەغەڵیی لەتەككردن.
پشت لێدانەوە/pişt lêdanewe: كتن:[ پشت+ لێ+ دان+ ەوە] دڵنیابوون لەپێکهاتن، دڵنیابوون لە پێکنەهاتن.
:: فیسار كار لەكارەكەی پشتی لێدایەوە.
پشت لێكردنەوە/pişt lêkirdinewe: كتن:[ پشت+ لێ+ كردنەوە]
1 – پشت لێشكاندن، پشت لێدانەوە.
2 – دڵنیابوون لەسەرپێ وەستانی كەسێک كە پشگی بۆ كێشەیەک گیرابوو.
:: پشت لەو منداڵانەت بكەوە، ماشاڵڵا هەموویان بووە پیاو و پێویستیان بە تۆ نەماوە.
پشت لێهەڵكردن/pişt lêheľ kirdin: كتن:[ ئد][ پشت+ لێ+ كردنەوە]
1 – بەجێ هێشتن، لێزویربوون، وازلێهانان.
2 – لەڕوودا هەڵگەڕانەوە، لەڕوودا وەستان، لێ هەڵگەڕانەوە.
3 – ئاگا لەكەسێ نەمان، لێ بەئاگانەمان، لێ پچڕان.
پشتمێر/piştmêr: ئان: پشتیوان و یارمەتی دەر، هاریكار، پشتەمێر.
پشت نەكردنەوە/pişt nekirdinewe: كتپ:[ ئد] نەترسان و وەستان، پشت تێنەكردن، و ڕانەكردن لە دوژمنی و كەسی لەم بابەتە.
پشتوپەنا/piştûpena: ن: جێگەی بانگ و هاواران، حێگای هومێد. لەمپەر، پشتمێرد، كۆمەگی.
:: غەوس پشت و پەنات بێ.
پشتوڕوو/piştûřû: نتـ:[ پشت+ و+ ڕوو] واژی، بەرەواژ، بەڕاوەژوو، بەلەڤاژێ، پاشەوپاش، پشتەڕوو.
پشتوكەمەر/piştûkemer: نتـ: ناوقەد.
پشت هەڵكردن/pişt heľkirdin: كتپ:
1 – وازهێنان لە شتێک، هەڕاكردن، تێچەقاندن.
2 – تووڕەبوون، قەڵس بوون، ڕوو وەرگێڕان.
پشتی/piştî: نچ:
1- سەرینی پشتی، جۆرە سەرینێكی درێژكۆڵەی تەنكە پشتی پێوەدەدرێت.
2 – پاشەوانەی هەنگ.
3 – بارێک كە بەكۆڵ هەڵبگیڕێت.
پشتی چاو/piştî çaw: نتـ:[ ئد] برۆ.
:: كەس ناوێرێت پێی بلێت پشتی چاوت برۆیە، زوو قەلس دەبێت.
پشتی خەوشكاندن/piştî xewşikandin: كتپ:[ ئد] زۆر خەوتن، پتر لە ڕادەی پێویست نووستن.
پشتی دەست/piştî dest: نتـ: ئەو لاووەی دەست لە مرۆڤ دا كە بەرچاوە، ڵای سەرەوەی دەست \\ بەری دەست.
پشتی دەستی خۆداغكردن/piştî destî xodaẍkirdin: كتن:
1 – [ ئد] خۆ تەمخ كردن بۆ ئەنجام نەدانی دووبارەی كارێك یان یارمەتی نەدانەوە بەكەسێك، تۆبەكردن.
:: تازە دەستی خۆم داغ دەكەم، ئیدی قەت دوكانداری ناكەم.
پشتی شێر/piştî şêr: نتـ:[ ئد] جێگەی سەخت و ئەستەم .
:: بریا ژن لە پستی شێر با.{ پپ}.
پشتی كێو/piştî kêw: نتـ: پشتی شێر، جێگەی دوورەدەست.
:: ئەوەی تۆ دەتەوێت، لەپشتی كێویش بێ بۆت دەس دەخەم.
.
.
_________________
پشت ³ /pişt: ئاک: پاش، دوا، شوێن، ئاپەی : ئەو بەری هەر شتێک.
:: كتێبەكە لە پشت دەشتەنوێنەكانە.
:: پشت دیوارەكەمان كەڵاوەیە.
:: پشتی تەتێم.
پشتاوپشت/piştawpişt: ئانتـ:[ پشت+ ئاو+ پشت] پاشەوپاش، پشتەودوا.
پشتەوە/piştewe: ئاكتـ:[ پشت+ ەوە] دواوە. پاشەوە.
:: لەپشتەوە بۆی هاتن.
پشت بە/pişt be: ئاكتـ:[ پشت+بە] سەبارەت بە، بەرامبەر.
پشتەڵپشت/pişteľipişt: ئاكتـ:[ ل][ پشت+ ئەڵ+ پشت] پشتاوپشت، پیشتەڵپیشت. بۆدواوە
:: دە پشتەڵپشت هاتەو.
پشتەوشكێن/piştewşikên: كتن:[ پشت+ ئەو+ شكێن] بەرەوپشت شكاندن.
:: گەر بێتوو مرۆڤ پشتەوشكێن بكەیت دەمڕێت. دیوارێک بەڕووی پشتا شكابێتەوە.
پشتەوكەفتن/piştewkeftin: كتن: خۆبەدواداخستن.
پشت هەڤ/pişt hev: نتـ: پێكەوە، بەیەكەوە، بەشداری.
پشتی/piştî: ئان:[ پشت+ ی] پاشدەتی، دواوەتر.
دپشت ڕە/di pişt ře: ئاكتـ:[ کباک][ د+ پشت+ ڕە] لەپشتەوە.
دپشت ڤە/di pişt ve: ئاكتـ:[ د+ پشت+ ڤە] لەپاشان.
.
.
.
.