وێنە/wêne: ن:[ هونەر][ وێن+ ئە] مانەند( هـ). 

1 . ئەوگار، ئۆبرەز، ئۆرناک( كباک)، مینا، نموونه‌، نیگار.[ ئینگـ: image]

2 . چەشن، درووڤ، سەرپەر.

3 . نەخشە، بیچم.

وێنەپێو/wêne pêw: نفا: وێنەی ئەندازەکێش.

وێنە پیشەسازییەکان/wêne pîşesazîyekan: نتـ:[ وێنە+ پیشەساز+ ییەکان]

وێنەچوو/wêne çû: نتـ: سەراسا، لە سەرووی ئاسایی وە.

وێنەخاڵ/wêne xaľ: نتـ: .[ ئینگـ: pixel]

وێنە روونکردنەوەییەکانی نەخشە/wêne řûnkirdineweyiyekanî nexşe: نتـ:[ بیر] .[ ئینگـ: curve sketching]

وێنەکێش/wênekêş: نفا: نیگارکێش، نەخشەکێش.

وێنەکێشان/wênekêşan: کتن:[ وێنە+ کێشان] دیمه‌نکێشان، نەخشەکێشان، نیگارکێشان، ڕه‌نگکاریکردن .[ ئینگـ: Drawing ،plot ،paint]

وێنەکێشی/wênekêş: نچ: نیگارکێشی، نەخشەکێشی.

وێنەگر/wênegir: نفا: ڕۆژنامەوانێک کە وێنە دەگرێت.[ ئینگـ: Photographer].

وێنەگرتن/wênegirtin: ن: وێنەگرتن بە کامیرا.

وێنەگری/wênegirî: نچ: هونەری وێنەگرتن.

وێنەگری بەدووکەوتووی/wênegirî bedûkewtûy: نتـ: پاپاراتسی. ئەو وێنەگرەیە بەداوی کەسانی بەناوبانگ دەکەوێت.[ ئینگـ: Paparazzo].

وێنەنوێن/wêne nwên: ن: پرۆچەکتۆر.[ ئینگـ: projector]

وێنەهەواڵ/wênehewaľ: نتـ: وێنەنووچە : هەواڵێک لە ڕێگای وێنەوە پەیامەکەی بگەیەنێت.

وێنەیی/wêneyî: نچ:[ ئەند] پەیوەندیدار بەنیگارکێشێک وەک تابلۆیەک یان نیگارکێشان وەیان وێنەکێشانی وێنەکان.[ ئینگـ: Pictorial]

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی وێنە

وێنەی ئاوێنه‌یی/wêney awêneyî: نتـ:[ ئینگـ: Reflected image ،pixel].

وێنەی تیشکی ئێکس/wêney tîşikî êkis: نتـ:[ ئینگـ: X-ray picture].

وێنەی چشتێکی نواندن/wêney çiştêkî nwandin: نتـ، شڕ: پیشاندانی وێنەی شتێک.

  وێنە لە وشەی لێکدراو دا 

ئەرشیفی وێنە/erşîfî wêne: ن:

بەوێنە/bewêne: ئاکتـ:

:: به ‌وێنه‌؛ پێشوازییه‌كی گه‌رم له‌و هێزه‌ كرا كه‌ ده‌چێته‌ كۆبانێ‌.{ هاوڵاتی}.

جوانكاری وێنە/cwankarî wêne: ن:

پشتەوەی وێنە/piştewey wêne: نتـ:[ هونەر][ پشت+ ئەوەی+ وێنە][ ئینگـ : Background ]

گالێری وێنە/galêrî wêne: ن: گەلێری وێنە.

گۆرانی به‌وێنه‌وه‌/goranî bewênewe: نتـ:[ هونەر][ گۆرانی+ بەوێنەوە][ ئینگـ: clip]

وێنۆچکە/wênoçike: نتـ:[ وێن+ ۆچكە( ئۆچكە)]:[ ئینگـ: icon].

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 10   +   4   =