چوار/çwar: ن:[ ژ][ سانسکریت चतुः][ هیندی : चार : چار، chaar] چووار، چهار _ چار: ژمارەیە كە لە نێوان سێ و پێنج دا.[ لا: quattuor، ئیتا: quattro] 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   
چاتورا arutAc
چاخرو urqAc وەک پێشگر وشەی لێكدراو دروست دەكات

چواران/çwaran: ن:[ ژ][ كۆ] تەنها چوار.

چوارە/çware: نتـ:[ ئەردە][ چوار+ئە] چوارناڵە.

چوارەم/çwarem: ئانتـ:[ ژ] چارهەم _ چارەم.

چوارەمین/çwaremîn: ئانتـ:[ ژ] چوارهەمین، چارەمین.

چواربا/çwarba: نتـ:[ كەش] بای سەبا، بی دەبوو، بای باكوور، بای باشوور.

چوارباڵ/çwarbaľ: نتـ: بریتی لە پەل : دەست و پای حەیوان.

چوارباڵ كردن/çwarbaľkirdin: كتپ: بەستنەوەی دەست و پێی ئاژەڵ. 

چواربەن/çwarben: نتـ:[ کباک][ چوار+ بەن( بەند)]

1 – [ تشت] كورسی.

2 – [ هۆنراوە] چارینە، چوارخشتەكی.

چواربەندە/çwarbende: نتـ:

1 – [ تشت] كورسی.

2 – هەموو بەندی لەش : دەست و پێی مرۆڤ. 

:: چواربەندەم دێشێ.

چواربۆر/çwarbor: نتـ:[ ڕێز] ( “” ¨ ¨).

چواربێستان/çwarbêstan: نتـ:[ كشت] [چوار+بێستان] چواربێستان : بێستانێكە شووتی و خەیار و ترۆزی و تێدا بچێندرێت.

چوارپا/çwarpa: نتـ:[ زیند] چوارپێ، چارپا، چاروا، ماڵات : زیندەوەری ماڵی جگە لە باڵدار.

چوارپاچكە/çwarpaçike: نتـ:[ تشت][ ئەردە] چارپایە : كورسی و تەختی لەسەرنووستن.

چوارپاڵوو/çwarpaľû: نتـ: چشتی ئەستووری چوارگۆشەی ڕێک و چواربەند.

چوارپایە/çwarpaye: نتـ: چارپایە، چوارپاچكە.

چوارپەل/çwarpel: نتـ:[ توێ] چارپەلک، هەردوودەست و هەردووک لاق.

چوارپەل سڕبوون/çwarpel siřbûn: كتن:[ توێ][ نخ][ ئینگـ: Acroanesthesia]{ پەزیشكی. ل. 21 }.

چوارپەل شین بوونەوە/çwar pel şînbûnewe: كتن:[ توێ][ نخ][ ئینگـ: Acrocyanosis]{ پەزیشكی .ل.21}.

بەچوارپەلان ڕۆیشتن/be çwarpelan řoyiştin: كتن: پەلكین، بچارلەپكێ چوون( کباک).

چوارپەل قەوی/çwarpel qewî: نتـ: بریتییە لە گیانداری قەڵەوی پتەوی تێكسمراو.

چوارپووڵەكە/çwarľeke: نتـ: چوارقوڵاغەی كەوش.

چوارپێ/çwarpê: نتـ: پاكێش، چارپا _ چارپێ، چاروا، چووارپا، ووڵاخ، یەكسم : گیاندارێكە بە چوار پێیان بڕوات.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
چەهڤەرە. پەئیتیشتە anAtSitiap،vraBqac
چەهڤەرە. زەنگرە argNaz-vraBqac  
چوارپینە/çwar pîne: نتـ: چارپینەیە لەسەر پەنجەر و پاینەی، كەوشی دەدرێت. ناپایەدار، بێفریشک.

چوارتاق/çwartaq: نتـ:[ ئەند] هەیوانە بەرزە.

چوارتاقی/çwartaqî: نتـ:[ ئەند] گۆڕستان، هەیوان.

چوارجا/çwarca: نتـ:[ ژ] [ ئینگـ: Quad]

چوارچوار/çwarçwar: ئانتـ:[ ژ] چارچار.

چوارچابوخ/çwar çapux: نتـ:[ پۆشاک] گرۆڵ، چوارچاک : چوارپارچەی گچكەیە دەكەوێتە بنباخەڵی كەواوە.

چوارچاک/çwarçak: ئانتـ: چارچاک، چوارچمكی، هەڵدڕاوی.

چوارچاک بەلاداكردن/çwarçak beladakirdin : كتن: داوێن هەڵكردنی ئەملاو ئەولای كەوا.

چوارچاو/çwarçaw: نتـ:

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
چەهروچەشمە  amCac urqac

1 – سەرلێشێوان، گێژ و شێواو.

2 – [ مجـ] مەبەست لە پیاوێكە، كە دووژنی هەبێت.

3 – زۆر بەئاگا لەشت.

4 – سەگێ خاڵی ڕەشی لەنزیک چاوە.

چوارچاوبوون/çwarçawbûn: كتن: مەبەست لە پیاوێكییە، كە دووژنی هەبێت.

چوارچاوكردن/çwarçawkirdin: كتپ: مەبەست لەسەر لێشێواندنە.

چوارچەقەڵ/çwar çeqeľ: ئانتـ:[ ئەردە] چوارچنگۆڵە، چوارپەل، چواردەست وپێ.

چوارچمک/çwar çimik: نتـ: چوارچاک، چوارگۆش _ چوارگۆشە، چوارچه‌مک.[ ئینگـ: Quadrilateral ].  

چوارچمكە/çwar çimke: شڕ: بەپانەوە ڕۆیشتن.

چوارچنگۆڵە/çwar çingoľe: نتـ: ڕۆیشتن لەسەرچوارچنگان یان بە چوار چنگان بەسەر چشتێكی هەڵگەڕان.

چوارچوقول/çwarçuqul: نتـ: چوارچنگە، چوارچەقەل.

چوارچێوە/çwarçêwe: نتـ:[ ئەند] ئاداروپادار، پەرواز، چارچم، چارچێوە، دۆربەند( کباک)، كیرەشک( هـ) : دارێكی چوار پارچەیە و چوار سووچە دەرگا و پەنجەرە و چشتی تری تێدەخرێت و ئەو لەناو دیواردەخرێت.[ ئینگـ : Square]

چوارچێوەی تەختەیی/çwar çêwey texteyî: نتـ:[ ئەند] داربەند.

چوارچێوەی پەنجەرە/çwar çêwey pencere: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: window case]{ رەنج. ل 620}.

لێواری چوارچێوەی پەنجەرە/lěwarî çwar çêwey pencere: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : window case]{ رەنج. ل 620}.

چوارچێوەی نێوان كونی پەنجەرەو زەوی/çwar çêwey kunî pencere û zewî: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : window back]{ رەنج. ل 620}.

چوارخاڵ/çwarxaľ: نتـ:

1 – چوارنوختە.

2 – [ واز] هەرچوارتەک خاڵی پەڕی قومار.

3 – [ واز] چوارلۆ لەپەری قوماردا.

4 – [ بیر] دوخەتی تێکپەڕیو.

چوارخاڵكێشان/çwar xaľ kêşan: كتن: ڕەشكردنی ناوچاوان و ڕووی یەكێكی بۆ ڕیسواكردنی.

چوارخرت/çwar xirt: ئانتـ:[ چوار+ خرت]

1 – [ ئاژ] بزن و مەڕی چوارساڵانەیە.

2 – [ ئەردە] مرۆڤی تێكسمراو و قەڵەو.

چوارخشت/çwarxişt: نتـ:[ پۆشاک][ چوار+ خشت] چوارپارچەی گچكەیە لە كەوا، كە هەردوویان بكەوێتە بندەستێک.

چوارخشتەكی/çwarxiştekî: نتـ:[ هۆنراوە][ چوارخشت+ ئەكی] چوارلک، چارین : چوارنێوە هەڵبەستە، كە دوواییە كانی یەكەم و دووەم و چوارەمیان وەكوو یەكترن.

چواردارە/çwardare: نتـ:

1 – [ تشت] دارتەرم _ دارەتەرم، تابووت( ڕۆژ).

2 – [ ئەند] خانووێكە لەسەر چوار كۆڵەكان ڕاوەستابێت.

چواردانگ/çwardanig: نتـ:

1 – [ خوار] برنجێكی كوتراوی ووردەیە لە ناوەندی پڵاوی و خاكەرە.

2 – [ بیر] چواربەش لەشەش بەشان.

چواردە/çwarde: نتـ:[ هـ][ ژ] چاردە.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
چەهرو دەسەن nasad urqac

چواردەخانەی ڕەمل/çwardexaney řemil: نتـ: چاردەخانە لەسەر قاقەز دەكێشرێت ڕەمڵی پێدەكرێتەوە.

چواردەرگا/çwar derga: نتـ:

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
چەهروگەۆشە aCoag urqac

چواردە ڕێیان/çwarde řêyan: نتـ: شووێنێكە زۆری ڕێگا لێ بێتەوە.

چواردەستان/çwardestan: كتن:[ چوار+ دەستان] هەڵگرتن بەدوو كەس.

چواردەستەكی/çwardestekî: نتـ:[ چوار+ دەست+ ئەكی] هەڵگرتنی چشتێكی بە چواردەستان.

چواردەم/çwarem: نتـ:[ ژ] چشتێكە بەندیواری بە ژمارە چواردە دابێت.

چواردەمین/çwardemîn: نتـ:[ ژ] چشتێكە لە پایەی چاردەمێندابێت.  

چوار دەورە/çwar dewre: نتـ: هاویردۆر، دۆرمادۆر، چوارمیدۆر، چاردەور، چواركەنار، چاركەنار.

چواردەهەم/çwardehem: نتـ:[ ژ] چوارەم.

چواردەهەمین/çwardehemîn: نتـ:[ ژ] چواردەمین.

چواردیوار/çwardîwar: نتـ:[ ئەند] خانووبەرەی تەواو بەسوور و پشتەوە.

چواررەتی/çwar retî: نتـ: چوار سەرۆک، چوار ڕێڕەو، چوارڕییان.

چوارڕایان/çwar řayan: نتـ:[ هـ] چوارڕێیان.

چوارڕیان/çwar řiyan: نتـ:[ چوار+ ڕیان( ڕێیان)] چوارڕێگا.[ ئینگـ: intersection].

چوارڕوو/çwarřû: نتـ:[ بیر] شێوەیەكی بەرجەستە كە چەند ڕوویەكی تەختی هەبێت وەک( هەرەم: هرم)، قوتەكی (هرم)ی سێ گۆشە.[ ئینگـ: Tetrahedron]{ غەریب. ب3. ل. 66}.

چوارڕوكن/çwarřukin: نتـ:[ ئەند] چواردیوار، چوارلا.

چوارڕێ/çwar řê: نتـ: جەمسەری دوو ڕێگەی تێكپەڕیو.

چوارڕێگایان/çwar řêgayan: نتـ: چوارڕێیان.

چوارڕێیان/çwar řêyan: نتـ: خاچەڕێ، چارڕێیان، چوارڕێگان : جێگایەكە چوار ڕێگەی تێدا ڕێک بكەوێت.

چوارزربە/çwarzirbe: نتـ: چوارقەمچ.

چوارسەد/çwarsed: نتـ:[ ژ]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
چوپیرۆسەتە atas OraBqac  

چوارسرشت/çwar siruŝt: نتـ: چوار سروشت : بریتییە لە ئاو، ئاگر ، خۆل، با.

چوارسروشت/çwar siruŝt: نتـ: چوارسرشت.

چوارسووچ/çwar sûç: نتـ: چوارقولینچک، چوارگۆشە.

چوارسو/çwarsu: نتـ: راستەبازار.{ هەمبانە بۆررینە، ل، 209}.

چوارشانە/çwarŝane: ئانتـ:[ چوار+ شانە] پانوپۆڕ، باڵابەرزوچارشانە، تێکسمڕاو، خەپان : بە کەسێکی ئەستووری قەڵەوی دارێژراو دەگووترێت. 

چوارشەش/çwarŝeŝ: نتـ:[ ژ] چارشەش.

چوارشەم/çwar ŝeo: نتـ: چووارشەمە، چوارشەمۆ، چارشەمە، چوارشەموو، چارشەب.

چوارشەمە/çwarŝeme: نتـ: ڕۆژێكە دەكەوێتە نێوانی سێشەمە و پێنج شەمەوە.

چوارشەمۆ/çwar ŝemo: نتـ: چوارشەمە.

چوارشەمەئووتە/çwarmeûte: نتـ:

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
atUamAC urqac
  ڕستەیەكی پیرۆز كە چاوركەرەت بگووترێتەوە

چوارشەمەسووران/çwarŝeme sûran: نتـ:[ ئاین] چوارشەمە سوورە.

چوارشەمەسوورە/çwarŝeme sûre: نتـ:[ ئاین] ڕۆژەی سەری ساڵی ئێزیدییان. 

چوارقاپ/çwarqap: نتـ: چارقاپ، زەندەشۆڕ.

چوارقاپ/çwarqap: نتـ: جۆرە سەگێكی وەهایە، زەندی لای پاشەوەی هەر چوار پەلەكانی دەكەوێتە سەرزەوی.

چوارقەد/çwarqed: نتـ: چشتێكە چوارجار قەدكرابێت.

چوارقەدكردن/çwarqed kirdin: كتپ: نووشتاندنەوەی چشتێک چووارجاران.

چوارقەمچ/çwarqemiç: نتـ:[ ئەردە] كەسێكە، كە مووی ڕیش و سمێڵ و برۆ و برژانگی كرابێت.

چوارقەمچ كردن/çwarqemiçkirdin: كتپ: تراشینی مووی ڕیش و سمێڵ و برۆ و برژانگ.

چوارقوڵفی/çwarquľfî: نتـ: چارگووشی( دیزە یان گوڵدان) كە چوار قوڵفی هەبێت.

چواركەنار/çwar kenar: نتـ: چارمەدۆر، دۆرمەدۆر.

چواركەرنە/çwar kerine: نتـ:

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل.
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە بەکوردی
چەهروكەرەنە anarak urqac چوارقورنە، چوارگۆشە : چوار گۆشەی ماڵ.

چوارگا/çwarga: ن:[ مۆسیقا][ هـ] هەوایەكی گۆرانی كۆنە.

چوارگۆش/çwargoŝ: نتـ: چوارچەمک.[ ئینگـ: Quadrilateral]

چوارگۆشە/çwargoŝe: نتـ: چوارقورنە، چواركەنار، چوارنیچک، چوارسووچ، چوارلک، چوارقولینچک، چوارچەمک: چشتێكە كە پانی و درێژی بەقەد یەكتری بن.[ ئینگـ: Square ].

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل.
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە بەکوردی
aCOag irqac

چوارگۆشە/çwargoŝe: نتـ:[ فەل] ڕاستە.[ لا: Norma]

مەتری چوارگۆشە/metir çwargoŝe: نتـ: [ ئینگـ: Squar meter].

چوارگۆشەیی/çwar goŝeyî: نتـ: چواركەناری.

چوارگۆشەی پێرسۆن/çwargoşey pêrsin: نتـ: كتپ:[ ئینگـ: Pearson square].{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 92}.

چوارگوزەر/çwarguzer: نتـ: چوارسوو.

چوارلک/çwarlik: نتـ: چارین، چوارخشتەكی.

چوارلۆ/çwarlo: نتـ:

1 – چوارقەد.

2- پەڕی قوماری چوارخاڵ.

چوارلوو/çwar: ن:[ ڕوو] چووالوو، چالەكە، كوڕەبەشە.

چوارمەشقان/çwar meşqan: نتـ:

1 – پانەوپان ڕۆیشتن.

2 – چوارمەشقی، چوارزرانی.

چوارمەشقێ/çwar meşqê: نتـ: چوارمێرەكی، چارتیكانی، چوارمێردەكی : جۆرە دانشتنێكە بە تێكپەڕاندنی هەردوو لاقان بەنووشتاوەوەیی.

چوارمەمک/çwarmemik: نتـ:[ گیان] گیانلەبەرێک چوارمەمک یان چوارگۆی مەمكی هەبێت.[ ئینگـ: tetramazia]{ غەریب. ب3. ل. 66}.

چوارمێخە/çwar: نتـ: چوارسینگی داكوتراوە بەزەویدا بۆ ئەوەی، كە چوار پەلـی یەكێكی پێوەببەسترێتەوە.

چوارمێخەكێشانەوە/çwarmêxek kêşanewe: كتن: بەزەوی دادانی مرۆڤ لەسەرگازی پشتێ و بۆ سزادان چوارپەلی بە چوارمێخی داكوتراوەوە ببەسترێتەوە.

چوارمێردەكی/çwarmêrdekî: نتـ: چوارمێزەكی، چوارمەشقی، چارتیكانی، چارمێركی : جۆرە دانشتنێكە.

چوارناڵ/çwar naľ : نتـ: ئەسپ لنگدانی توند، پڕتاو.

چوارناڵە/çwarnaľe: نتـ:

1 – چووارناڵە، چارگاڤی: بەتاو غاردانی ووڵاخی یەكسمە، بەپڕ تاو غاردان.

2 – بڕگار( کباک).

چوارنان/çwarnan: نتـ: یەكێكە لەگەمەی قەلەمنداریدا چینەكەی بەرانبەری خۆی بەزاندبێت و تێی خستبن.

چوارنیخە/çwarnîxe: نتـ: چوارمێخە.

چوارووڵەكە/çwar ûľeke : نتـ: چوارپارچە چەر‌می قەبزە نوشتەییە بۆ قایمی لەڕاست و چەپی كەوش دەدرێت لە ئاستی جەمسەرەكانی.

چوارهاوهێزی/çwarhawhězî: نتـ:[ كیمیا] توخمێكی كیمیایی چوارهاوهێزی هەبێت.[ ئینگـ : tetra valent] { غەریب. ب3. ل. 66}.

چوارهەم/çwarhem: نتـ:[ ژ] چوارەم.

چوارهەمین/çwarhemîn: نتـ:[ ژ] چوارەمین.

چوارهەنگڵ/çwarhengiľ : نتـ:

1 – چشتێكە وەكوو خیگە و مەشكە و ئیتر چوارهەنگڵی هەبێت وەک : كوپە و مەنجەڵی چواردەسک.

2 – [ مجـ] بریتی یە لە مرۆڤی پان و پۆڕ.

چوار هەنگۆڵ/çwar hengoľ : نتـ:[ ئەردە] چوارهەنگڵ.

چوارهێندە/çwarhênde: نتـ: چواركاسە.

چواریار/çwaryar: نتـ:[ ئاین، ئیسلام] چوارجێنشینی پێغەمبەر.

چواریەک/çwaryek: نتـ: لەچواربەشان بەشێک، لەچوارپاژ پاژێک.

چواریەكبەر/çwaryekber: نتـ: لەچواربەشان بەشێک بەر. ‌

چواریەكی/çwaryekî: نتـ: چارێكی : لەچواربەشی داهاتی زەوی بەشێک.

چوارێن/çwarên: نتـ: چوارگۆشە.

چوارینە/çwarîne: نتـ: توانی دووەم.[ ئینگـ: Square].

چوارینە/çwarîne: نتـ:

1 – شیعری چوار خشتەکی.[ ئینگـ: Quatrain].

2 – توانی دووه‌م.[ ئینگـ: Square]

.

.

.

.