مێروو/mêrû: ن:[ زیند] دەستەیەک لە گیانەوەرانی ووشکژین کە زۆربەیان خاوەنی دووجووتباڵ، جووتێک شاخیلە و سێ جووت پای بڕکەبڕکەن و لەشیان لە سێ بەشی جیاوازی سەر، سینگ و سک پێک ھاتووە.[ ئینگـ: Insekt].

مێرووەکان، مەزنترین دەستەی نێو کۆمەڵی گرێپاکانن. نزیک بەیەک ملیۆن جۆر مێروو لەجیھاندا ناسراوە و لەلایەن زانایانەوە ناونراوە. نزیک بە 10 ملیۆن جۆرمێروو لەسەرزەوی دەژێت. مێرووەکان لە ھەموو شوێنێکدا ھەن. ئەم گیانلەبەرانە یەکەمین گیانەوەرانی باڵداری سەرزەوین؛ 350 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار لەسەرزەوی ھەڵفڕین. ھێزی بۆنایی و بینایی لەگرنگترین ھەستەکانی مێروون. مێرووەکان چاوی لێکدراویان ھەیە، واتە کە چاویان لە دوو بەشی جیاواز پێکھاتووە، ھەربەشێک لێنزی تایبەت بەخۆی ھەیە. مێرووەکان بۆ بۆنکردن و چەشتن لە شاخیلەکانیان و بڕێکات لە ئەندامەکانی تری لەشیان کەڵک وەردەگرن. ھەروەھا بۆ ساوھەستکردنی شتەکان، شاخیلەکانیان بەکاردەھێنن. مێرووەکان لەدرێژایی تەمەندا لەپەستا توێخ ھەڵدەخەن، و قاپێلک دەگۆڕن. بڕێکیان تەنیا 4 یا 5 جار شێوەدەگۆڕن، بەڵام زەلەقوونە یەکڕۆژەکان و مێرووە بێباڵەکان دەتوانن 20 جار و فرەتریش خۆبگۆڕن. ھەرجار کە مێروو خۆی دەگۆڕێت، شێوەی لەشی تەواو دەگۆڕێت و بەم ڕەوتە دەڵێن گووران. بڕێ لە میرووەکان بە ھەرتوێخ ھەڵخستنێک شێوەیان دەگۆڕێت و جۆری گووراویان لەگەڵ ساوایان تەواو جیاوازە. وەک: ھەنگ، مێش، قالۆچەگەورەکان، پەپوولە و زەرگەتەکان.

مێرووزانی/mêrûzanî: نتـ:[ زیند] زانستی مێروو.[ ئینگـ: entomology].

بەشی دواوەی لەشی مێروو/beşî dwawey leşî mêrû: نتـ:[ زیند] سكی مێروولە.[ ئینگـ : Abdomen].

.

.

.

.