ڕەق/řeq: ئان:

1 –  پالەپال( کباک)، ڕقڕقڕۆک، زۆپ، سەخت، قایم، کەللەڕەق، لەڕێ لانەدەر، نەگۆڕ، هەمیز( کباک). 

2 – ڕەپ، نانوشتێتەوە، 

3 – پتەو، پەستیاگ، كەماچ، توورت : شتی توند و تۆڵی مایەدار، نێوپر، بە ناو بۆ ماددەیەكی یەكگرتوو وەك( بەرد و ئاسن).[ ئینگـ : rigid ]

4 – ووشک، ڕەقە( کباک).

5 – بێگۆشت.

ڕەقان/řeqan: ن: ڕەقەن، چەقەن، خرپ، زریان( ئەردە)، گیرێن، چەقین، زەوی ڕەق و سەخت، گوولات، سەخناخ( ئەردە)، شووێنی ڕەق.

ڕەقاندن/řeqandin: كتپ:

1 – كوتان( بۆ بزمار و چشتی تر). بێزاركردن، لێدان، كوتەك كاری، تەقاندن.

2 – لەدەركەدان.

ڕەقاندنەوە/řeqandinewe: كتپ: گەڵاڵەكردن، كوتانی ئاسن بە چەكوچ لەپاش ئەوەی كە لە كوورە دا سوربۆوە لە كاتی ساردبوونەوەی چشتی لێدروست دەكەن.

ڕەقانن/řeqanin: كتپ:[ ئەردە] ڕەقاندن.

ڕەقانی/řeqanî: ن: شوێنی ڕەقەن.

ڕەقایی/řeqayî: ن: ڕەقانی.

ڕەقەڵ/řeqeľ: ئانتـ: ڕەقەڵە.

ڕەقەن/řeqen: ئانتـ: بەردانی، تیەت :  زەوی سەختی بەردەڵان.

ڕەقەوبووگ/řeqewbûg: ئانتا: گیانداری ڕەق بووەوە.

ڕەقەوبوون/řeqewbûn: كتن: ڕەق بوونەوە، وشك بوونەوە.

ڕەقەڵاتن/řeqeľatin: كتن:[ ڕەق+ ئەڵاتن( هەڵاتن)] ڕەقهەڵاتن.

ڕەقبوو/řeqbû: ئانفا:[ ڕەق+ بوو( بوون)] ئێرەق، خڕهەستاو، بەلبوو، ڕەپبوو.

ڕەقبوون/řeqn: كتن:

1 – ئێرەق بوون، بەلبوون، ڕەپبوون، هەڵسان، یەرەق بوون: ڕەقبوونی ئەندامی زایەندی نێریینەی مرۆڤ و یەكسم.[ ئینگـ : rigidness ]

2 – ڕەقیتەكردن لە سەرمان.

3 – توندبوون و وشك وسەخت بوونی هەندێك چشت وەك : چیمەنتۆ، قسڵ، گێچ، قوڕ.

ڕەقبوونەوە/řeqnewe: كتن:

1 – مردنی گیاندارە لەبەر تەووژمی ساردی.

2 – ڕەق و وشكبوون.

ڕەقبوون و نەچەمینەوە/řeqn û çemînewe: كتن:[ نخ] ڕەقبوونی پەلەکان. [ ئینگـ: Acampsia]{ پەزیشكی، ل، 16}.

ڕەقبردنەوە/řeqbirdinewe: كتن: ڕەقبوونەوەی گیاندار.

ڕەقبیەی/řeqbiyey: كتن:[ هـ ] ڕەقبونەوە، ڕەقیتە.

ڕەقكردن/řeqkirdin: كتپ:

1 – ئێرەق كردن، بەلكردن، هەڵساندن، یەرەق كردن: ڕەق كردنی خڕی ووڵاخی یەكسم. [ ئینگـ : rigidifying]. 

2 – پتەوكردن : میتالكردن، بەلینان، مەزنكردن، خورتكردن، شداندن.

ڕەقكری/řeqkirî: ئانفا:[ کباک] ڕەقکراو.[ ئینگـ : rigidified]

ڕەقڵە/řeqiľe: ئانتـ:[ ڕەقەڵە] لەأ، لاواز، بچێ تووک، باریک.

ڕەق و تەق/řeq û teq: نتـ:[ ڕەق+ و+ تەق]

1 – زەوی بێ ئاووگیا.

2 – چشتی ڕەق و وشک : شوێنی خاڵی.

:: لە خانوویەكی ڕەق و تەق دا دانیشتووم.

3- خواردەمەنی بێ پێخۆر.

4 – لەر و لاواز و ئیشک( بۆ گیانلەبەرانە).

ڕەق و راستی/řeq û řastî: نتـ: یەكلایی.

ڕەق و ڕەواڵ/řeq û řewaľ: نتـ:[ ئەردە][ ڕەق+ و+ ڕەواڵ] ڕەق و تەق، سەخت.

ڕەق و ڕوواڵە/řeq û řuwaľe: نتـ:[ ئەردە][ ڕەق+ و+ ڕوواڵ] ڕەق و تەق.

ڕەق و فیق /řeq û fîq: نتـ:[ ئەردە] ڕیق وفیق، ڕەق وتەق، لەرولاواز.

ڕەق و وشک/řeq û wişk: نتـ:[ ڕەق+ و+ وشك] چشتی لەر ولاواز، وشک وسەخت، ڕەق وتەق.

ڕەق هەڵاتن/řeq heľatin: كتن:[ ڕەق+ هەڵاتن] وشک و ڕەق بوونەوەی چشت.

ڕەق هەڵاتوو/řeq heľatû: ئانفا:[ ڕەق+ هەڵاتوو( هەڵاتن)] ڕەق هەڵاتوو : چشتی وشک و ڕەق بووەوە.

ڕەق هەڵگەران/řeq heľgeřan: كتن: وشك هەڵگەران.

ڕەق هەڵگەراندن/řeq heľgeřandin: كتپ: وشك هەڵگەراندن.

ڕەق هەڵگەراو/řeq heľgeřaw: ئانفا: وشك هەڵگەراو.

ڕەق هەڵهاتن/řeq heľhatin: كتن: ڕەق هەڵاتن، ڕەقبوونەوە، وشك بوون.

ڕەق هەڵهاتوو/řeq heľhatû: ئانفا: وشك هەڵـهاتوو.

ڕەقێتی/řeqêtî: نچ:[ ڕەق+ ئێتی] ڕەقی تی.[ ئینگـ : rigidity]

ڕەقێڵە/řeqêľe: نتـ:[ ئەردە] چەقێن، ڕەقان، ڕەقێن _ ڕەقێنە، زەوی ڕەق، كەمێل _ كەمێلە، كڕێن، گوولات.

ڕەقی/řeqî: نچ:

1 – ڕەپی.

2 – پتەوی، خۆگری، قایمی، سفتی، قور‌سی..[ ئینگـ : rigidity ]

ب ڕەقی/bi řeqî: ئاکتـ: ڕەقەکی.[ ئینگـ : rigidly ]

پردی ڕەقەواڵە/pirdî řeqewaľe: نتـ: [ ئینگـ : hardware bridge ]

.

.

________________________

ڕەق/řeq: ئان: [ ئینگـ : sclerous ، scirrhous ]. 

ڕەقبوون/řeqbûn: کتن: [ ئینگـ : sclerois ]. 

ڕەقبوونی پەرش/řeqbûnî periş: کتن:

ڕەقبوونی بڵاو/řeqbûnî biľaw: نتـ:[ ئینگـ : diffuced sclerois]. 

ڕەقبوونی بڵاو/řeqbûnî biľaw: نتـ:[ ئینگـ : diddeminted  sclerois]. 

ڕەقبوونی تەنیشت/řeqbûnî tenîşt: ئان: [ ئینگـ : lateral sclerous ]. 

ڕەقبوونی مۆخی بڕبڕەی پشت/řeqbûnî moxî biřbiřey pişt: نتـ: [ ئینگـ : dorsal sclerous ]. 

.

.

.

.